هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
مەلا عبدالرزاق تەپە یەکێک لە زانایانی ناوداری باکوور چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانەی دیجلەی دیاربەکر کاتێک چارەسەری بۆ دەکرا کۆچی دوای کردبوو.
هاودۆزەکانی مامۆستا سەبارەت بە ژیان و تێکۆشان و پابەندبوونی مامۆستا بە دۆزی ئیسلام لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
"وێرەکبوو، هەموو کاتێک راستیی دەوت و لە هیچ کەس نەدەترسا"
مەلا وحیدالدین کایا یەکێک لە هاودۆزەکانی مامۆستا عبدالرزاق سەبارەت بە خوالێخۆشبوو وتی، "سەیدا مەلا عبدالرزاق پیاوێکی ساڵیح بوو، بە تەقوا بوو، چاوەڕوانی خۆشنوودی خودا بوو. ئەوەندە بە قەناعەت بوو کە کاتێک رەوشی ماددییەکەی باش نەبوو کەسانێک دەیانویست زەکاتی پێ بدەن بەڵام ئەو هیچ کات قبولی نەدەکرد. وێرەکبوو، هەموو کاتێک راستیی دەوت و لە هیچ کەس نەدەترسا."
مەلا وحیدالدین لە بەردەوامی وێرەک بوونی خوالێخۆشبوو بەو ئایەتە وەسف کرد، "ئەی گەلی خاوەن باوەڕان! هەر کەس لە دینی خۆی پاشگەز ببێتەوە، خوا لەمەولا کۆمەڵێ وا دەخاتەڕوو، خۆشی بوێن؛ ئەوانیش خوایان خۆش بوێ و لە حاندی خاوەن باوەڕان نەرم و نیان دەبزوونەوە و لە بەرانبەر دین دوژمنان، سەربڵند و توند و تیژن؛ خەزا لە ڕای خوا دەکەن و لە تەشەری سەرکۆنەکەران ناترسن. ئەمە زێدە خەڵاتێکە لە خوداوە بە هەر کەسێ خۆی حەز بکا پێی دەبەخشێ. خوا زانایە و [لە بەخشین] زۆر دەس گوشادە." و دواتر وتی، "مامۆستا هەموو دەهاتە مەدرەسەکەمان و پشکنینی دەکرد. پرسەکانی لە قوتابییەکان دەپرسی و تاقی کردنەوەی ئەنجام دەدا. خودا رەحمەت بکات و سەبڕ و ئارامی بە خانەوادەکەی بدات."
"کەسێکی بە ئیخلاس بوو کە لە دوای ماڵی دونیادا نەدەچوو و پیاوێکی دۆزڤان بوو"
مەلا عبدالرحمان ئۆزئەکینجی ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی ٥١ ساڵ پێشتر کاتێک قوتابی بوو مامۆستای ناسیوە و باسی لەوە کرد کە مامۆستا خاوەن عیلم و خیتابەتێکی قانیعکەر بوو و لەبارەی دۆزی ئیسلام زۆر سەمیمی بوو.
هەروەها وتی، "لە ساڵی ١٩٦٣ کاتێک لە گوندی رەشکا بووین یەکترمان ناسی. فکرێکی پاک و سافی هەبوو. لە دۆزی خودادا پێداگر بوو. زانست و خیتابەتێکی زۆر جوانی هەبوو. ئێمە لێی رازی بووین، خوداش رازی بێت. کەسێکی بە ئیخلاس بوو کە لە دوای ماڵی دونیادا نەدەچوو و پیاوێکی دۆزڤان بوو. خودا شوێنەکەی بکاتە بەهشت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.