٦ـەمین دیداری زانایان کە هەموو ساڵێک لە لایەن إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان) ئامادە دەکرێت لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەڕێوەچوو.
إتحاد العلماء کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا هەموو ساڵێک بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە دیاربەکر بەرنامەی دیداری زانایان ئامادە دەکات ئەمساڵیش لە ١٦ی تشرینی یەکەم بە شێوەی ئانلاین بەرنامەکە ئامادە کرد.
بەرنامەکە لە سەر بەرنامەی ZOOM بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە کوردستان، تورکیا، ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان و ئوردن بەڕێوە چوو.
مەولانا شاه محەمەد کە لە ئەفغانستان بەشداری بەرنامەکە بوو وتارێکی پێشکەش کرد.
مەولانا شاه محەمەد لە وتارەکەیدا باسی لەوە کرد، ئیسلام وەکو بانێکە و تەواوی دینەکان دەتوانن لە ژێر ئەو بانەدا بژین و دواتر وتی، "پێغەمبەر و یارانی پێغەمبەر دەیانخواست کە ئایینەکەیان لە سەر تەواوی ئایینەکان سەردەست بێت، ئەو ئایینە بە ئاشکریی بوترێت و راستیەکانی ئەو دینە بڵاو بن. سەردەست کردنی ئایین بە واتای کوشتنی مرۆڤەکانی دیکە نییە. ئەوە بەو واتایە نییە کە پێغەمبەر و هاوڕێکانی شەڕخواز بوون. ئێمە لایەنگری شەڕ نین."
"هەموو کەس دەستیان بە دژایەتی یەکتر کردوون"
شاه محەمەد لە بەردەوامی باس لە ئایەتی "لە یەکتر جیاواز نەبن و نەکەون ناو تەفریقە تاکو تێکنەچن" کرد و دواتر وتی، "بەڵام دەبینین کە ئوممەتی ئیسلام وازیان لە بابەتەکانی گرنگ هێناون و کەوتوونەتە ناو ئیختیلاف. هەموو کەس دژایەتی یەکتر دەکەن و دەستیان بە ئیختیلاف کردوە."
"ئەفغانستان بەشێکی گەورەی ئوممەتە"
شاه محەمەد لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "ئەو وێرانکارییە لە لایەن رووسیا و ئەمریکا بۆ ماوەی دەیان ساڵ لە ئەفغانستان ئەنجام درا لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی نابینرێت" و دواتر وتی، "ئێوە دەبینن کە چی ئەنجام دراوە. زۆربەی براکانمان شتێکیان سەبارەتمان نەیبیستووە. ئەوانەی بیستوونیش بە هەڵەیی بیستوون. ئەفغانستان بەشێکی گەورەی ئوممەتە. ماڵەکانمان، مردووکانمان سووتێنران، شەهیدەکانمان پارچە پارچە کران. بە پێی ئایەتی خودا لە دژی ئەوان شەڕمان کرد."
شاه محەمەد لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە رووسیا و ئەمریکا تەنها هێرشیان نەکردووە سەر ئەفغانستان و دەستیان بە خواردنی خوێنی ئوممەت کردوە و دواتر وتی، "بە راستی ئێمە بۆ ئاسایشی ئوممەت لێرە شەڕمان کرد. بەڵام بە داخەوە زۆربەی ئوممەت ئەو شتە لە بیر دەکەن. هەروەها زۆربەی ئوممەت ئاگاداری ئەو تێکۆشانە نین و ئاگاداری وڵاتەکەمان نین."
"بە داخەوە ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستان لە لایەن هیچ وڵاتێکی ئیسلامی نەناسراوە"
شاه محەمەد لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئیسلام کە بەشێک لە ئوممەتی ئیسلامن پەیوەندیان لەگەڵ هێزەکانی ئیمپریالیست هەیە و دواتر وتی، "وڵاتانی ئیسلام لەبەر ئەوەی لەو هێزانەی گەورە دەبینرێن دەترسن نزیکی ئێمە نابن. گەورەترین نموونەی ئەوە نەناسینی ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستانە. ژمارەیەکی زۆر وڵاتی ئیسلام ناخوازن ئەو وڵاتەی بە پشتگری گەلی ئەفغانستان دامەزراوە بناسن. ئێمە ئەو دەوڵەتە وەکو دەوڵەتی نەتەوەیەک نابینن. ئەوە دەوڵەتی ئوممەتە. بانگێشتی ئوممەتی ئیسلام دەکەم؛ با هەڵوێستتان یەک بێت، قسەکانتان یەک بێت. ئایا لە پێغەمبەر فێر نەبووین کە دەبێت ئوممەت یەک بێت؟ بۆیە دەبێت هەلوێستمان لەبارەی دۆزی ئەفغانستان هەبێت. بانگێشتی زانایانی ئیسلام دەکەم؛ ئێمە باوەڕ دەکەین کە دەبێت هەرچی زووە ئوممەتی ئیسلام ببێتە یەک پارچە. ئەو یەکێتیە تەنها یەکێتیی جیهادی نییە، هەروەها یەکێتیی زانستی، سیاسی و ئابووریە. ئێستا ئەمریکا پلان ئامادە دەکات کە وڵاتەکەمان پارچە بکات و دەستی بە داگیر کردنی وڵاتەکەمان بکات. بەڵام بە ئیزنی خودا واز لە کتێب و سوننەتی پێغەمبەر ناهێنین."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.