دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە لە پارێزگای بینگۆل هاڕیکاری جلوبەرگ بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە شاری بینگۆل و شارۆچکەی داراهێنێ هاڕیکاری بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار و مەغدوور دابەش کرد.
محەمەد عەلی ئایسوو نوێنەری دەزگای یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا سەبارەت بە چالاکیەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
"زستان بە تایبەتی بۆ یەتیمەکان دژوارە"
ناوبراو وتی، "دەزگای یەتیم ئەلی کە لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی جیهان چالاکیی خێرخوازیی هەیە، بەهۆی هاتنی وەرزی زستان دەستی بە پرۆژەی دابەش کردنی جلوبەرگ زستانانە بە سەر یەتیم و هەژارەکان کرد. زستان بە تایبەتی بۆ یەتیمەکان دژوارە. هەوڵ دەدەین دەست و پێی منداڵەکان گەرم بکەین. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ئەمڕۆ لە پارێزگای بینگۆل هاڕیکاریمان دابەش کرد. چالاکیەکانمان لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگای دیکەی تورکیا بەردەوام دەبێت. خودا لە تەواوی براکانی خێرخواز و ئەو کەسانەی زەحمەتیان کێشاوە رازی بێت."
"ئامانجەکەمان خۆشحال کردنی براکانی یەتیمە"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "ئەگەر یەتیم خۆشحال بێت تەواوی دونیا خۆشحال دەبێت. هەموو کاتێک پێویستی بە خێرخواز هەیە بۆ خۆشحال کردنی یەتیم. لە ئەنجامی چالاکیەکانماندا لە ناوەندی بینگۆل و شارۆچکەی داراهێنێ هاڕیکاریمان بە سەر ١١٧ منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد. هەروەها بە سەر ٦٥ خانەوادەی یەتیم گۆشتمان دابەش کرد. ئامانجەکەمان خۆشحال کردنی براکانی یەتیمە. بەهۆی بیڕ و باوەڕیمان هەوڵ دەدەین هاڕیکاری ماددی و مەعنەوی بە برا یەتیەمەکان بکەین. خودا لە تەواوی ئەو کەسانە رازی بێت کە بوونەتە وەسیلەی ئەو هاڕیکارییە."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.