ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان بە كاری پێویست هەڵدەستێت."
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کوردستان سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، "وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر، دەڵێ دابەشكردنی زەوی بە گوێرەی لیستێكی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراونەوە دەبێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەكاری پێویست هەڵدەستێت، لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خزمەتگوزاریش لە كەرتی ٨ی حەسارۆك، ئاماژە بەوە دەكات ئێستا كاركردن تێیدا بەردەوامە، نەخشەی ئاوڕۆی بۆ داڕێژراوە و بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەوە."
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە هاتووە، "ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەمیانەی بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی پاراستن و پەرەپێدانی شوێنەوار و كەلەپوور كە دوێنێ دووشەممە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خزمەتگوزاری لە كەرتی ٨ی حەسارۆكی هەولێر ڕایگەیاند: ئێستا كاركردن لەو كەرتەدا بەردەوامە و لە قۆناغی دووەمی جێبەجێكردنی پلانی گەیاندنی خزمەتگوزاریدایە بۆ ٨ی حەسارۆك، هەروەها گوتیشی: ئێستا نەخشەی ئاوەڕۆ بۆی داڕێژراوە و خەریكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، وێرای ئەوە سەرەبلۆكەكانیش دادەنرێن بۆ ئەوەی پێدانی مۆڵەتی دروستكردنی خانووبەرە جێبەجێ بكرێت."
هەروەها هاتووە، "هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا سەبارەت بە دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كەمئەندامانی سەنگەر بە گوێرەی لیستێك دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستانەوە لە هەموو پارێزگا و شار و شارۆچكەكان ئامادە كراوە و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ دابەشكردنی زەوی بە كاری پێویست هەڵدەستێت."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بۆ دامەزراندنی ٢٠ هەزار مامۆستای گرێبەست کەمترین نمرە دیاری کراوە. لە لیستەکەدا تەنها ١٠ شوێن بۆ مامۆستایانی کوردی دیار کراوە.
هاودۆزەکانی مامۆستا مەلا عبدالرزاق تەپە کە چەند رۆژ پێشتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو باسیان لەوە کرد کە مامۆستا کەسێکی سەمیمی لە دۆزی ئیسلام و خزمەتکار لە زانست بوو.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.