وەقفی خێرخوازیی کاروانی ئومێد کە هەموو کاتێک بەردەوامە لە چالاکیی خێرخوازی لە فەلەستین دوای هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە بانگێشتی "هاڕیکاری بەپەلە" بۆ کەناری غەززە کرد.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد سەبارەت بەو چالاکیە خێرخوازیەی کە دەستیان پێ کردووە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
کورتاران وتی، "ئێمە وەکو کاروانی ئومێد هەموو کاتێک هەوڵمان داوە کە لەگەڵ براکانی فەلەستینی بین. وەکو ئێوەش دەزانن چەند رۆژ پێشتر چەتەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانەوە هێرشیان کردە سەر نیشتەجێگاکانی مەدەنیی فەلەستین. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤٧ کەس شەهید بوون کە ١٧یان منداڵ بوون و ٤یان ئافرەت و ٢یان کەسی بە تەمەن بوون. لە هەمووی ساڵ هەوڵ دەدەین بە پشتگریی خێرخوازەکان هاڕیکاری براکانی فەلەستینی بکەین. دووبارە بانگێشتی هاڕیکاری بەپەلەمان بۆ غەززە کرد. لەوێ خانووکان هەن کە بە گشتی رووخاون یانیش زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها بۆ کارەبا بە تایبەتی بە کار هێنان لە تەندروستی پێویست بە سووتەمەنی هەیە. بانگێشتمان کرد بۆ پڕۆژەکانی یارمەتی فریاگوزاری وەک پێداویستی پزیشکی، پارەیی و یارمەتی خۆراک. هەوڵ دەدەین کەمێکیش بێت ببەینە وەسیلەی دەرمان کردنی برینەکانیان. ئەو هاوکاریانەی کە خێرخوازانمان گەیاندوویانە بە زووترین کات دەیگەیەنین. خودا لە خێرخوازەکان رازی بێت بەهۆی پشتگریان."
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.