زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی گەشتەکانی لە پارێزگاکانی وڵات لە پارێزگای وان لەگەڵ هاوڵاتیان کۆبوویەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو دوای چەند سەردانەکەی لە پارێزگای وان و بەشداری کردن لە بەرنامەیەکی هاوبەشی رادیۆکان لە پارێزگای وان، لەگەڵ هاوڵاتیان کۆبوویەوە.
لە کاتی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوڵاتیان لە گوندی ئارنەس شارۆچکەی بێگری پارێزگای وان وتارێکی پێشکەش کرد.
یاپیجئۆغڵو بە ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لەو پرسانەی کە زۆرترین گلەیی لێ دەکەن لە سیاسەتدا شێوازی توندی سیاسەتە، بە کورتی دیدگاکانی خۆیان بۆ سیاسەت ڕوون کردەوە.
"ئەگەر پێکەوە خاوەنداری لە راستی بکەین هەموومان پێکەوە قازانج دەکەین"
یاپجیئۆغول لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە "بە داخەوە لە وڵاتەکەمان زمانی سیاسەت زۆر توندە. شێوازی سیاسەتکردن و دژایەتیکردن کەمێک پێچەوانەی ئێمەیە." دواتر لەبارەی شێوازی سیاسەت لە نیوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات وتی:
"ئەگەر حیزبێک دەسەڵات بێت و شتێکی راستیش بڵێت ئەو کەسەی ئۆپۆزسیۆنە دەڵێت کە من ئۆپۆزسیۆنم و ڕەخنە لێ دەگرم. یانیش پێچەوانەی ئەوە. ئەو حیزبەی ئۆپۆزسیۆنە و ڕەخنەیەکی مافدار لێ دەگرێت و ئەو حیزبەی دەسەڵات دەڵێت کە ئۆپۆزسیۆن ئەو شتەی وتووە فڕێ بدە! نابێت وا بێت... ئەگەر هەموومان، تەواوی حیزبەکانی سیاسی، تەواوی سیاسەتمەداران و ئەوانەی لەو دوایان دەچێت سەبارەت بەم بابەتە رێکبکەوین؛ ئەگەر بتوانین بە راست بڵێین کە راستە، بە هەڵە بڵێین کە هەڵەیە، ئەو کات بۆ هەموومان باش دەبێت. هیچ کام لە ئێمە بێ هەڵە نین. هەموومان دەتوانین هەڵە ئەنجام بدەین. کەسێک دەبێت کە ٩٩ راستی و هەڵەیەکی هەبێت. کەسێکی دیکە دەبێت کە ٥٠ راستی و ٥٠ هەڵەی هەبێت. یان کەسێکی دیکە ٢٠ راستی و ٨٠ هەڵەی هەبێت. هەموومان بەشەرین... ئەو شتەی بە پێی من راستە دەبێت کە بە پێی ئێوە هەڵە بێت. ئەو شتەی بە پێی ئێوە راستە دەبێت کە بە پێی من راست بێت. ئەوە کێشە نییە. بەڵام دەبێت هەموو کەس ئەو شتە زۆر باش بزانێت، هیچ کەس لە سەدا سەد مافدار نییە. هیچ کەس لە سەدا سەد راست نییە. ئەو کەسەی پێت وایە ڕاستترینە دەتوانێت هەڵە بکات، ئەو کەسەی پێت وایە هەڵەترینە هەندێک جار دەتوانێت ڕاستیەکان بڵێت. ئەگەر هەموومان سەبارەت بەم بابەتە رێکبکەوین، پێکەوە خاوەنداری لە راستی و حەقیقەت بکەین ئەو کات إن شاء الله هەموومان پێکەوە قازانج دەکەین. راستی لە لایەن هەر کێ وترابێت؛ راستی راستییە. ئەگەر شتێکی راست لە لایەن پیاوێکی هەڵە وترابێتیش ئەو راستیە گرنگیەکەی لە دەست نادات."
"ڕەخنە دەبێت دادپەروەرانە بێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتارەکەی بانگێشتی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن کرد کە لە ڕەخنە گرتن لە یەکتر دادپەروەرانە بن و دواتر وتی، "ئەگەر پرسیار لە دەسەڵات بکەی دەڵێت کە لە راستیدا لە وڵات کێشە نییە، ئۆپۆزسیۆن گەورەی دەکات. ئەگەر پرسیار لە ئۆپۆزسیۆن بکەین دەڵێت کە حکوومەت هیچ شتێکی راست ناکات هەر لە بنەماوە هەڵەیە. وەکو ئێوەش دەزانن لەم قۆناغەی کۆتاییدا کێشەی ئابووری هەیە... کاتێک سەبارەت بەم بابەتە پرسیار لە رۆژنامەنووس، زانا یان شرۆڤەکاری نزیکەی دەسەڵات دەکەی دەڵێت کە 'ئێوە لە کێشەی ئابووری گلیدارن بەڵام ئێستا لە تەواوی دونیا کێشە هەیە، سەرچاوەی کێشەکە تورکیا نییە، لە هەموو شوێنێک کێشە هەیە.' ئەگەر پرسیار لە کەسێکی ئۆپۆزسیۆن بکەی دەڵێت، 'ئەگەر سیستەمی بەڕێوبەرایەتی وڵات سیستەمی سەرۆک کۆماری نەبووایە، سیستەمی سەرۆکایەتی نەبووایە، سیستەمی پەرلەمانتارای هەبووایە، ئەو کێشەیانە هیچ کات روویان نەدەدا." ئەو هەردوو شتەش راست نییە! شایەد بەشێکی راست بێت بەڵام دەبێت ڕەخنەکە دادپەروەرانە بێت."
"ئەگەر لە وڵات ژمارەی ئەو کەسانەی کاری راست دەکەن زیاد بێت تەواوی وڵات قازانج دەکات"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتارەکەی باس لە ئامانجی سەردانەکانیان و کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیان کرد و باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت بە چاوی گەل تەماشای کێشەکان بکەن و ببینن.
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە بۆیە پارێزگا بە پارێزگا دەگەڕن و دواتر وتی، "ئێستا هەندێک کێشە هەن. ئێمە دەمانەوێت بە چاوی جەماوەرەوە سەیری ئەو کێشەیانە بکەین بۆ ئەوەی شتێکی جیاواز لەوەی کە هەیە نەبینین یان نیشان نەدەین تەنها لەبەر ئەوەی ڕەخنە لەم حیزبە یان ئەو حیزبە دەگرین. ڕاستی مەسەلەکە چییە، دەمانەوێت ڕاستەخۆ فێری ڕاستی بین، ڕاستیەکان ئاشکرا بکەین. دەمانەوێت مافی هەموو کەس بەوان بدەین. با بە هێڵی ڕوون هەڵەکە دەستنیشان بکەین و ئاشکرای بکەین بۆ ئەوەی ئەوانەی ئەو هەڵەیان کردووە ئامادەبن خۆیان ڕاست بکەنەوە. هەرکەسێک لە هەڵەکەی هەڵگەڕایەوە، ئەمە قازانجە. هیچ جیاوازی نییە حیزبی ئا بێت، ب بێت یان ج. یان دەسەڵات بێت یان ئۆپۆزسیۆن. کارمەند بێت، بروکرات بێت، کرێکار بێت یان گوندنشین. لە ئەنجامدا ئەگەر لە وڵات ژمارەی ئەو کەسانەی کاری راست دەکەن زیاد بێت تەواوی وڵات قازانج دەکات."
دوای وتارەکەی یاپجیئۆغلو گوێبیستی هاوڵاتیان کرد.
سەردانەکەی یاپخیئۆغلو لە پارێزگای وان بەردەوام دەبێت.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.