٢ خانەوادەی دیکە بەژداری چالاکیی دانیشتن لە دیاربەکر بوو
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر بەردەوامە و بەژدار بوون رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر لە رۆژی ١٧٦مدا بە بەژداری ٩٣ خانەوادە بەردەوامە.
ئەمین ئەکینجی کە بۆ کوڕەکەی مستەفا لە شارۆچکەی باسانی شرنەخ بەژداری چالاکی بووە باسی لەوە کرد، کوڕەکەی لە لایەن هەدەپەییەکان رفێندرا.
ئەمین ئەکینجی وتی، "کوڕەکەم لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا رفێندرا. لەگەڵ هاورێکانی خۆی چوبوو گەشت. کاتێک بووە شەو نەهاتە ماڵ. لەو رۆژەدا تا ئێستا کوڕەکەم نەبینیوە. هیچ هەواڵێکی سەبارەتی نییە. کوڕەکەم لە هەدەپەییەکان دەوێ. کوڕەکەم ئەو رێگایەی ئەتۆ تێدا دەڕۆی هەڵەیە. لەو رێگایەدا هیچ شتێکی بۆ تۆ نییە. وەرە خۆی رادەستی سەرباز و پۆلیس بکە."
ئەمینە یوزتەک باسی لەوە کرد، ٤ ساڵە هیچ هەواڵێک سەبارەت بە کوڕەکەی نییە کە لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا ون بووە.
ئەمینە یوزتەک وتی، "لە شرنەخ دێم. لە جەژنی قوربان لەگەڵ هاوڕێکەی دەچێتە گەشت. کاتێک شەو نەگەڕایەوە هاوڕێکانی کوڕەکەم ئاگادار کرد. کاتێک هەواڵێک لە لای ئەوانیش بە دەست نەهات لە شوێنەکانی دیکەش پرسیارم کرد. من کوڕەکەم لە هەدەپە دەوێ. خودا لەو کەسانە رازی نەبێت کە کوڕەکەمیان رفاند. خودا هاوکاریان نەکات. ٤ ساڵە هەواڵێک سەبارەتی نییە."
ئەمینە لە بەردەوامی بانگێشتی کوڕەکەی مەتین کرد، وتی، "کوڕەکەم وەرە. ئەو شوێنە شوێنی تۆ نییە. بۆ تۆ بەژداری چالاکی دانیشتن بووم. کوڕەکەم وەرە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا