٣ خانەوادەی دیکە بەژداری چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە بوو
چالاکی دانیشتنی خانەوادەکان لە پێش بارەگای هەدەپە لە رۆژی ١٧٧مدا بە بەژداری ٩٥ خانەوادە بەردەوامە.
بەژدار بوونی خانەوادەکان بە چالاکی دانیشتن کە لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ بە بەژدرای ٣ خانەوادە دەستی پێ کرد رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.
"کوڕەکەم دەچوو کۆرسی قورئان"
زمرد و طاهر سالم کە لە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگ بەژداری چالاکی دانیشتن بوون باسیان لەوە کرد، ٦ ساڵ پێشتر کاتێک کوڕکەیان حەمزە تەمەنی ١٤ ساڵ بوو رفێندرا سەر چیا.
طاهر سالم وتی، "کوڕەکەم ٦ ساڵ پێشتر دەچوو کۆرسی قورئان. بە دوای کوڕەکەم گەڕا بەڵام نەدۆزرامەوە. هەدەپە کوڕەکەمی برد، کەسێکی دیکە نەبردوە. هەدەپە چۆن کوڕەکەم بردوە با بەو شێوەیەش بهێنێت. تا کاتێک منداڵەکەم نەگەڕێتەوە لێرە هەڵناستم."
طاهر سالم لە بەردەوامی بانگێشتی کوڕەکەی کرد، "وەرە! خۆی رادەست بکە. ئەتۆ بۆ چی چووتە سەر چیا؟ ٦ ساڵە ئێش و حەسرەتی تۆ دەکێشم."
زمرد سالم کە بۆ کچەکەی بەژداری چالاکی بووە وتی، "هەدەپە کوڕەکەمی برد. بەو شێوەیەی کوڕەکەمیان برد با بەو شێوەیەش بهێنن. ئێمە دایک و باوکین، چ حەقیان هەیە ئەو شتە بە سەرمان بهێنن؟ زۆر دڵتەنگی کوڕەکەم بووین. بوومە وەکو شتەکان."
"بۆ گەڕانەوەی منداڵەکەم هاتمە ئێرە"
رائیفە تاشدەلەن کە بۆ براکەی تونجای ئۆغوز کە لە ساڵی ١٩٩٢ لە شارۆچکەی نسێنی پارێزگای مێردین رفێندراوە بەژداری چالاکی بووە بانگێشتی براکەی کرد.
رائیفە تاشدەلەن وتی، "براکەم لە ساڵی ١٩٩٣ ون بوو. ئیتر هیچ هەواڵێکی سەبارەتی بە دەست نەهات، گومان دەکەین بەهۆی رێکخراوی تیرۆری بەزۆر رفێندراوە. ١٩ ساڵە بوو، با وەرە و خۆی رادەست بکات. زۆر لێ حەز دەکەم، مرۆڤێکی بێ زیانە، فریو درا، دەمەوێت بگەڕێتەوە."
ئیسلم چیفتچی کە بۆ کوڕەکەی عەلی بدرالدین (٢٠) کە ٧ پێشتر رفێندراوە لە رحا هاتە بەژداری چالاکی دانیشتن بوو و دەست نیشانی کرد، بەهۆی کێشەکانی کە لە قوتابخانە بە سەری کوڕەکەی دەهات ون بوو و ئیتر هیچ هەواڵێکی سەبارەتی بە دەست نەهات."
ئیسلم چیفتچی وتی، "هیچ هەواڵێکی سەبارەتی نییە. ئایا مرۆڤ پەیوەندی تەلەفۆنیێکیش ئەنجام نادات؟ کاتێک ون بوو دەچوو قوتابخانەی ئامادەیی. ئیتر بەسە با بهێتە ماڵ. باوکی تەمەن ٨٠ ساڵەکەی زۆر پەریشانە. کەسێکمان جگە لە خودا نییە. ئیتر ناتوانم بەڕێوەش بچم. ئەگەر گۆڕێکی هەبوایە دەچوومە سەری و دوعام دەکرد. ئەویش نییە. زیندووە یان مردوو؟ ئەویش نازانین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیاربەکر هەزاران منداڵ بەشداریان لە بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کرد کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ڕێکخرابوو.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جارێکی دیکە وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ پێداچوونەوە بە نرخی دەرمان و جارێکی دیکە داشکانی بۆ دەکات.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن وەقفی ئەڤینداێن پێغەمبەرەوە ڕێکدەخرێت ٢٧ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوەدەچێت.
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە ناوچەی شاری نوێی شاری دیاربەکر ٣ کەس گیانیان لەدەستدا