شەڕێکی چەکداری لە دیاربەکر: کوژراوێک
لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە شارۆچکەی ئەرغەنیی پارێزگای دیاربەکر کەسێک گیانی لە دەست دا.
رووداوەکە لە شەقامی ئەگەمەنلیکی گەڕەکی عەزیزیەی شارۆچکەی ئەرغەنی پارێزگای دیاربەکر رووی دا. سەیدخان جەنەت تەمەن ٣٦ تووشی هێرشی چەکداری کەسێک بوو کە دوژمنی لە ناویاندا هەبوو.
سەیدخان جەنەت لە شوێنی رووداوەکە بە گرانی بریندار بوو و گواسترایەوە نەخۆشخانە بەڵام لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا.
شەڕەکە لە نەخۆشخانەش بەردەوام بوو و ٢ کەس بریندار بوون.
٢ کەس لە شوێنی رووداوەکە دەستگیر کران و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی موکسی پارێزگای وان گورگەکان هێرشیان کردە سەر مەڕەکان و ٧٠ مەڕیان کوشت.
دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستین لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی نوێنەرایەتی یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان (إتحاد العلماء) لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.