لە غەززە ١٧ کەس بەهۆی سەرما و باران گیانیان لەدەستدا
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕاگەیاند، بەهۆی سەرما زیاتر لە ١٧ خانوو بە گشتی ڕوخان و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵ بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە شێوەیەکی سیستەماتیک بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست. بە پێی ڕاگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە هێزەکانی دەریایی رژێمی داگیرکەر تەقەیان کردە سەر خان یونس و رەفەح. سەبارەت بەبوون و نەبوونی زیانێکی گیانی ڕاگەیەندراوێک بڵاو نەکراوە.
لە هەمان کاتدا فڕۆکەکانی جەنگی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر ڕۆژهەڵاتی خان یونس. هەروەها لە باکووری رەفەح لە ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەرەوە تەقەیەکی چڕ کرایەوە.
کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕاگەیاند، بەهۆی کەشوهەوای سارد و ڕوخانی باڵەخانەکان ژمارەی گیان لەدەستدان بەرەو زیادبووندایە.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری مەدەنی غەززە ڕاگەیاند، بەهۆی سەرما و باران زیاتر لە ١٧ باڵەخانە ڕوخاون و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ٤یان منداڵ بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەردا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس شەهید و بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی سەهیۆنی لە دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆ خوازیاری خۆپێشاندانێک بوون لە قودس کە بە "رێپێوانی مەکابیەکان" ناوزەد کران.
هێزە داگیرکەرەکان لە کاتی هەڵمەتەکانی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی ڕۆژئاوا دوو گەنجی فەلەستینییان بە بارمتە گرت و دوو گەنجی دیکەیان لێدا و برینداریان کرد. باندە جولەکەکانیش بەردەوام بوون لە هێرشەکانیان.
بەرگری مەدەنی غەززە ڕایگەیاند کە زۆربەی خێمەکان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ژێرئاوکەوتوون، جەختیشی لەوە کردەوە کە چادرەکان بەپێی پێویست نین بۆ پاراستنی خەڵکی ئاوارە.