دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ئەنجامی پرۆژەی "پاڵتۆیێک و پێڵاوێک" هاڕیکاری بە سەر سەدان منداڵ دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی کاروانی ئومێدی دیاربەکر بەردەوامە لە چالاکیەکانی خێرخوازی. لە ئەنجامی چاڵاکیەکاندا دەزگاکە هاڕیکاری بە سەر سەدان منداڵی هەژار دابەش کرد.
محەمەد ئەمین ئۆلگون ئەندامی بەڕێوبەرایەتی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد بەهۆی پشتگریان.
ناوبراو وتی، "وەک کاروانی ئومێدی دیاربەکر بەردەوامین لە هەوڵەکانمان بۆ یارمەتیدانی خێزانە پێویستەکان. ئێمە ئەمساڵ وەک هەموو ساڵێک بەردەوامین لە هەڵمەتی 'یەک پێڵاو یەک پاڵتۆ'، کە بە دروشمی 'با منداڵەکان سارد نەبن' دەستمان پێکرد. سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی خوشک و براکانمان دەکەین کە بەشدارییان لەم چالاکیەدا کردووە، کە بە بەشداریی خێرخوازان بەردەوامین. بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە هەوڵەکانی هاوکاریمان تەنها لە وەرزی پایزدا سنووردار نییە، ئامانجمان ئەوەیە کە هاوکارییەکانمان بگەیەنینە جەماوەری فراوانتر بە بەشداریی خێرخوازان."
"بەبێ ئەم یارمەتییانە توانای جل و بەرگی منداڵەکانمانمان نەبوو"
هەروەها وتی، "خوای گەورە لە هەموو خوشک و براکانمان ڕازی بێت کە بەشداریان لەم بۆنەیە کرد. پەروەردگارم لە حزوری خۆیدا یارمەتی قبوڵ بکات و بەرکەت بخاتە ناو ماڵیان."
یەکێک لەو کەسانەی هاڕیکاری وەرگرتووە بە ناوی قەدەر باساک وتی، "خودا لە کاروانی ئومێد رازی بێت. پێویستی پێڵاو و پاڵتۆی منداڵەکانمان دابین کرد. ئەگەر ئەوان نەبوایە توانای کڕینی ئەوانم نەدەبوو. کاروانی ئومێد بوو بە باوکی هەژاران. خوای گەورە کارە چاکەکانتان قبوڵ بکات، إن شاء الله."
سەعادەت ئۆدون وتی، "خوا لەوان رازی بێت. هەرچی هاوکارییەک هەبێت، بە تەلەفۆن پەیوەندیمان پێوە دەکەن و دەمانبەن. منداڵەکانمان پاڵتۆیان نەبوو لەبەری بکەن، پێشوازییان لێدەکردن. سوپاسیان دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.