سەرۆکی گشتیی هودا پار: ئەگەر بەهۆی شتی بچووکەوە ڕێگا بۆ جەهەپە بکەینەوە، منداڵەکانمان لێمان خۆش نابن
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنجامی "دیدار لەگەڵ هاوڵاتیان" لە ئیستانبوول لەگەڵ دەنگدەران کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی گرنگ لەبارەی هەڵبژاردن کرد.
یاپجیئۆغلو لە وتارەکەی باس لە بیر و عەقلیەتی جەهەپە کرد و دەست نیشانی کرد کە جەهەپە زۆر زیانی بۆ گەلی مسوڵمان هەیە.
یاپجیئۆغلو وتی، "ئەگەر بەهۆی شتی بچووکەوە ڕێگا بۆ جەهەپە بکەینەوە، منداڵەکانمان لێمان خۆش نابن. بۆیە با سەدەی ئایندەمان سەدەیەکی ونبوو نەبێت. با ئەو دەستکەوتانەی ٢٠-٣٠ ساڵە بێهودە نەبن. با وڵات ٥٠-٦٠ ساڵ بۆ دواوە نەگەڕێتەوە. بۆ ئەمەش دەبێت زۆر هەستیار بین و ئەوەی لە تواناماندایە بیکەین. لە ڕۆژی هەڵبژاردندا کەس نەڵێت سەرئێشەم هەبوو، میوانم هەبوو، لەبەر شتێکی تر نەچوومە سەر سندوقەکانی دەنگدان. ئەگەر کەسێک دڵی نەبوو بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان، قانعی بکەن کە بچێتە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر لە غەززە و بەردەوامبوونی هەژاری ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی وڵاتانی گەرەنتیکار کرد کە ئەرکەکەیان جێبەجێ بکەن.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب ڕاگەیاند کە دەبێت دەروازەی خابوور (ئیبراهیم خەلیل) لە نێوان سلۆپی لە پارێزگای شرنەخ و زاخۆ لە هەرێمی کوردستان وەک ناوچەی ستراتێژی ئازاد ڕابگینرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ناوەندی گشتی حیزبەکەی پێشوازی کرد لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
ئەم کورتە فیلمە دیکۆمێنتارییە باس لە برنجی قەرەژداغ دەکات، کە بە هەوڵێکی زۆرەوە لەسەر زەوییە بەردینەکانی ناوچەی قەرەچاداغی دیاربەکر چێنراوە. چیرۆکی کار و ئەزموونی سەد ساڵەی جووتیاران دەگێڕێتەوە کە بە داس دروێنە دەکەن، سەرەڕای هەموو ئەگەرە تەکنەلۆژییەکانی ئەو سەردەمە.