وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە لە یەکەم رۆژی هێرشانەوە مەیدانەکان بەجێ نەهشتووە لە کۆنفراسنێکی میدیایی جەختی لەوە کرد کە بەردەوام دەبن لە پشتگری لە جیهادی مسوڵمانەکانی غەززەیی.
٩٨ رۆژە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری غەززە و کردنە ئامانجی گەلی مەدەنی غەززە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفتەیەک دوای نوێژی هەینی لە پێش مزگەوتێک کۆنفرانسێکی میدیایی ئامادە دەکات ئەم هەفتەیەش بەرنامەکەی لە پێش مزگەوتی نەبی لە ناوچەی سووری دیاربەکر ئامادە کردەوە.
جەمیل جاهید ئونسال ئامادەکاری گشتیی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوەکەی خوێنەوە.
ناوبراو لە سەرەتا ئاماژەی بەوە کرد کە ٣ مانگی بەزەیی و پیرۆز دەستیپێ کردووە و داوای کرد کە ببێتە وەسیلەی خێر و دواتر وتی، "بەڵێ ٣ مانگی پیرۆز دەستیان پێ کرد بەڵام لە دواماندا ٣ مانگی پڕ لە ئێش و ئازار مایەوە. لە فەلەستین و قودس و مزگەوتی ئەقسا ٧٥ ساڵە داگیرکەری بەردەوامە بەڵام لە ٣ مانگی کۆتاییدا گەشتە ئاستێکی دیکە. لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٣ هەزار برا مسوڵمانەکانمان شەهید بوونەتەوە و لە ژێر ستەمی سەهیۆنیان لە گیانیان لە دەست داوە."
"بە هەموو شتمان بەردەوام دەبین لە پشتگری لە جیهادی برا غەززەییەکانمان"
ئونسال ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو رۆژێک و هەفتەیە دێنە مەیدانەکان و پشتگری خۆیان بە مسوڵمانە فەلەستینییەکان رادەگینن و دواتر وتی، "بۆ قودس و ئەقسا هەر بەدەلێک پێویست بێت ئامادەیین بدەین. لە کاتێکدا کە لە نیشتیمانی شەهیدەکان لە غەززە خوێن دەڕێژێت، هەموو رۆژێک منداڵەکان دەکوژرێن، کەس چاوەڕوانی ئەوە نەکات کە ئێمە بێ دەنگ و بێ وڵام بین. بە هەموو شتمان بەردەوام دەبین لە پشتگری لە جیهادی برا غەززەییەکان و موجاهیدەکانی فەلەستینی لە دژی داگیرکەران."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بە حەدیسی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم کرد کە دەفەرموێ، "مومینەکان وەک ئەندامانی لاشەیەکن و ئەگەر یەکێکیان تووشی ئازار بێت هەموویان ئەو ئازارە دەچێژن" و دواتر جەختی لەوە کرد کە بە پێی فەرمانی "مومینەکان تەنها برای یەکترن" پشتگری ماددی و مەعنەوی لە بەرامبەر مسوڵمانەکانی فەلەستینی فەرزە.
ئونسال لە بەردەوامی وتی، "منداڵەکانی کە لە فەلەستین دەکوژرێن منداڵەکانی ئێمەن. ئەو خوێنەی لە قودس دەڕێژێت خوێنی ئێمەیە. ئەو کەسانەی لە زیندان بەند کراون ئێمەیین. ئەو شارەی پیرۆز کە تاڵان کراوە شاری ئێمەیە. مزگەوتی ئەقسای کە پیرۆزیەکەی پێشڵ دەکرێت هی ئێمەیە. ئیتر کاتی هەستان لە خەو هاتووە. غەفلەت بۆ ئێمە حەرامە."
"ئەگەر سوپا و سیاستەکەتان بۆ براکانتان دەستبەکار ناکەن ئەو کات بەدەلی ئەم بێ دەنگییە غەزەب و ئاگرە"
ئونسال لە بەردەوامی وتی، "بەڵێ، غەفلەت بۆ ئەو کەسانەی بەڕێوبەرایەتی وڵاتانی ئیسلام دەکەن حەرامە. لە کاتێکدا کە منداڵانی ئوممەت تووشی مەترسی گیانی بوونەتەوە بێ دەنگی حەرامە. ئەو کەسانەی دەتوانن بە کردەوە رێگری لە ستەم بکەن تەنها قسە کردنیان حەرامە. بینینی دۆزی قودس و ئەقسا وەک سیاسەتێکی ئاسایی دەرەوە حەرامە. گرنگی پێنەدان بە غەززە و گرنگی دانەوە بە سوودەکانی نەتەوەیی حەرامە."
ئونسال لە بەردەوامی پەیامی هۆشداری بە بەڕێوبەرانی دەوڵەتەکان و هاوڵاتیان دایەوە، " گومان نەکەن کە ئێوە ئاڵودەی خوێنی منداڵەکانی ئوممەت لە فەلەستین نابن. ئەگەر سوپا و چەک و سیاسەت و پارەکانتان بۆ برا مسوڵمانەکانتان دەستبەکار ناکەن ئەو کات بزانن کە ئەم بێ دەنگییە غەزەب و ئاگرە. پاراستنی خۆتان و گەلەکانتان لەم ئاگرە فەرزە. سەهیۆنییەکان کە لە وەحشیەت سنوور ناناسن بەردەوامن لە رژتنی خوێن لە فەلەستین. زیاتر لە ٢٣ هەزار گیانمان شەهید بوون. زیاتر لە ٦٠ هەزار برامان بریندار بوون. زیاتر لە ٨ هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە بەشێکی گەورەیان لە ژێر باڵەخانەڕووخاوەکاندانە."
هەروەها وتی، "بۆ خاتری خودا! بەڵێن؛ ئایا سەهیۆنییەکان تەواوی سنوورەکان تێنەپەڕاند کە ئامانجیان لە ناوبردنی تەواوی گیاندار و بێگیانەکانە لە غەززە؟ ئەو تاوانانەی ئەوان ئەنجام دەدەن چی جیاوازیی لە هی ئەسحابی ئوخدود هەیە. ئایا رووداوەی فڕێدانەوەی ئەهلی ئیمان بۆ ناو خەندەقەکانی ئاگر تەنها لە بەر ئەوەی باوەڕیان بە خودا هەیە دووبارە نابێت؟"
"سڵاو بە موجاهیدەکانی یەمەنی دەکەین کە بە کردەوە پشتگری لە جیهادی فەلەستین دەکەن"
ئونسال وتی، "ئایا گەلی شارەکانی پیرۆز تەنها لەبەر ئەوەی نیشتیمانیان بەجێ ناهێڵن تووشی ئەم شتانە نابن؟ ئایا کوژرانی مسوڵمانەکان تەنها لە بەر پاراستنی یەکەم قیبلەی ئیسلام روونادات؟ ئایا ئیسرائیلییەکان کە چەندین سەدە بە دڕندەیی خۆیان ناسراون، جارێکی دیکە یاخی نین و باوەڕداران سەرنابڕن؟ ئەو ئیسرائیلیانەی کە پێغەمبەرەکانیان کوشتووە."
ئونسال لە بەردەوامی یەمەنی وەکو نمونە نیشان دا و وتی، "ئیتر دەنگی منداڵ و ئافرەتەکان ببیستن. تەواوی هەنگاوەکان بۆ کۆتایی هێنان وەحشیەتی سەهیۆنی بهاوێژن. رێگری لە داگیرکردنی قودس و وێرانکردنی مزگەوتی ئەقسا بکەن. کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکانتان لەگەڵ داگیرکەران بهێنن. رێگە نەدەن لە بەندەرەکانتان گرامێکیش کاڵا بچێتە بۆ سەهیۆنییەکان. هەروەها هەڵوێستی خۆتان لە بەرامبەر ئەو کەسانە نیشان بدەن کە پشتگری لە سەهیۆنییەکان دەکەن. بۆیە دووبارە تەماشای پەیوەندی خۆتان لەگەڵ هێزەکان ئیمپریال بە تایبەت ئەمریکا و بەریتانیا بکەن. وەک ئەو شتەی برا یەمەنییەکانمان ئەنجام دەدەن."
ئونسال بە شانازی باس لە هەڵوێستی حکوومەتی یەمەن کرد و وتی، "بەم وەیسلەیە سڵاو لە موجاهیدەکانی یەمەنی دەکەین کە بە کردەوە پشتگری لە جیهادی فەلەستین دەکەن. یەمەن نیشانی داوە کە فەلەستین بۆ هیچ کەس دوور نییە و لە هەموو شوێن و جوگرافیایەک دەتوانرێت پشتگریەکی بە هێز بکرێت. وڵاتانی دیکەی ئیسلام دەبێت وەکو یەمەن پشتگری لە جیهادی فەلەستین بکەن."
ئونسال لە کۆتاییدا وتی، "ئێمە لەوە دیاربەکرەوە خاوەنداری لە جیهادی مسوڵمانەکانی فەلەستینی دەکەین و پیرۆزبایی شەهادەتیان دەکەین کە موژدەی سەرکەوتنە. داوا لە پەروەردگارمان دەکەین کە لە تێکۆشانیان لە بەرامبەر داگیرکەران هاوکاریان بکات. داوا دەکەین بە وەسیلەی خێر و بەرەکەتی ئەم سێ مانگە (رەجەب، شەعبان، رەمەزان) ئێش و ئازاری گەلی فەلەستین و غەززە بێت و قودس رزگار بێت. بە براکانمان دەڵێین، بە پێی فەرمانی خودا بێ گومان ئێوە سەردەکەون. یا سەردەکەون یان بە شەهادەت پاداشتتان وەردەگرن. ئێوە بەهۆی ئەوانەی تەنها تەماشای غەززە و دوژمنەکانتان دەکەن غەمگین نەبن. هەڵبەت رۆژێک ئەوانیش دەگەڕێنەوە لای خودا. کۆتایی دۆزەکەمان حەمدە بۆ خودا."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.