ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی ساڵوەگەڕی شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتی حزب الله پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بەهۆی ساڵوەگەڕی شەهادەتی حوسێن وەلیئۆغلو رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتی حزب الله پەیامێکی بڵاو کردەوە کە لە ١٧ی کانونی دووەمی ٢٠٠٠ لە ئەنجامی هێرشێک لە ئیستانبوول شەهید بوبوو.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"بسم الله الرحمان الرحیم
پیاوی وا هەن لە ناو مومیکەندا، ئەو پەیمانی بە خوایان دا، پێکیان هێنا؛ جا لەوانە هەیانە گیانی بەخشیوە و هێندێکیشیان چاوەنۆڕن و تۆزقاڵێکیش [سۆزی خۆیان] نەگۆڕیوە. (ئەحزاب: ٢٣)
حەمد بۆ خودای پەروەردگاری جیهانیان. سەلات و سەڵام لە سەر سەروەرەکەمان موحەممەد موستەفا و شوێنکەوتووکانی بێت.
دووبارە گەشتینە بە ١٧ی کانونی دووەم کە ساڵوەگەری شەهادەتی رێبەری دامەزرێنەری جەماعەتەکەمان حوسێن وەلیئۆغلویە. بەم وەسیلەیە بە دوعا و رێز یادی رێبەرەکەمان و هاودۆزە شەهیدەکانی و تەواوی شەهیدەکانی ئیسلام دەکەم. ئەوان پەیمانی خۆیان بە خودا پێکهێنا و بەجێیان هێشتین بەڵام بۆمان میراتێکی جوانیان بەجێ هشت. إن شاء الله خاوەداری لەو میراتە دەکەین. خودا (جل جلاله) بکاتە نەسیبی ئێمەش بە ئیمان و شەهادەت ئەم دونیایە بەجێ بهێڵین.
خوشک و برایانی بەڕێز!
٣ مانگی پیرۆز دەستی پێ کردووە. دەبێت هەوڵ بدەین لەم مانگانەدا ئەوەندەی دەتوانین تەوبە، ئیستیغفار بکەین و قورئان و ژیانی پێغەمبەر و تەفسیر و حەدیس و فیقهـ بخوێنین و گرنگی بە عیبادەتەکانمان بدەین و سەجدە و دوعاکانمان زیاد بکەین.
ئامۆژگاری من بە تەواوی خوشک و براکان لە کام تەمەندا بن بە تایبەت گەنجەکان؛ بخوێنن، بە پێی ئەو شتەی دەخوێنن بژین و بە ئیخلاس کردەوەی ساڵح ئەنجام بدەن. هەموو کاتێک بخوێنن و فێر بن. خوێندنەکەتان بە پێی پلان و بەرنامە بێت.
لەو سێ مانگەدا (رەجەب، شەعبان، رەمەزان) بە تایبەت لە مانگی رەمەزاندا گرنگیێکی تایبەت بە مزگەوتەکان بدەن، ئەوەندەی دەرفەتتان هەیە نوێژەکانتان لە مزگەوت بە جەماعەت ئەنجام بدەن، هەوڵ بدەن مزگەوتەکان بە خوێندنی قورئان، سیەر و تەراویحەکان زیندوو و ئیحیا بکەن.
رۆژ بە رۆژ چالاکیەکانی بانگەوازیتان زیاتر بکەن و زیاتر گرنگی پێ بدەن و بڵاوی بکەن. سێ مانگەکان بکنە وەسیلە و چالاکیەکانتان زیاتر بکەن. ئەم شتە هیچ کات لەبیر نەکەن، گەل زۆر پێویستیی بە بانگەوازی ئیسلام هەیە. رزگاری بە ئیسلامە، فێربوون و ژیان بە پێی ئیسلامە.
لە ٣ مانگەکاندا پێدانی ئینفاق و سەدەقە زیاد بکەن. تا مانگی رەمەزان زەکاتەکەتان بە جوانی حیساب بکەن و بدەن. بەڵام نەڵێن تەنها ئەمانە بەسە. کەسوکار و خزم و هاوڕێ و دراوسێکانتان بەرەو ئەم شتە هانبدەن. هەموو کاتێک لەبیری خۆتان بهێڵن ئیسراف حەرامە و بەم بیرە لە هەموو جۆرەی ئیسراف بە دوور بوەستن. فەرمانی خودا ئاشکرایە: "...بخۆن و وەخۆن، ئیسراف نەکەن..." خەرجییەکانتان هاوسەنگ بن. بەم شێوەیە زیاتر دەتوانن سوود لە "ئیفاق" وەربگرن کە یەکێکە لە گەورەترین عیبادەتەکان. هەروەها، لە قۆناغێکدا کە لە ژمارەیەکی زۆر شوێنی دونیا ناتوانرێت خۆراک بەدەستبهێنرێت، هیچ بەهانەیەک بۆ مسوڵمانەکان نییە کە ئیسراف بکەن. زۆر باش فێری ئەوە بن کە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام و ئالی بەیتەکەی و ئەسحابەکەی لەم بارەیەدا چۆن ژیاون. براکانی غەززەییمان بهێننە پێش چاوی خۆتان کە لە ژێر هێرش و گەماڕۆکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیدا لە هەموو شتێک بێ بەش دەژین.
دایک و باوکەکانی بەڕێز!
ئەمڕۆ هێزە خراپەکان دامەزراوەی بنەماڵەیان کردۆتە ئامانج. لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەی ئیسلامی بنەماڵە و هەوڵی ڕوخاندنی دەدەن. هەوڵی رێگری کردن لە هاوسەرگیری ئیسلامی، بڵاو کردنەوەی پەیوەندی بێ نیکاح و بڵاوکردنەوەی بێ ئەخلاقی لە نێوان گەنجەکاندا دەدەن. لە بەرامبەر ئەم رەوشە زۆر بە دیقەت و ئاگادار بن. هەوڵ بدەین بە پێداگری دامەزراوەی بنەماڵەکەتان بپارێزن، ئەندامانی بنەماڵەکەتان زیاتر کۆنترۆل بکەن و لە زیانەکانی ناوبراو بپارێزن. هەوڵ بدەن بە بێ دواخستنەوە گەنجەکانتان کە تەمەنی هاوسەرگیریان هاتووە هاوسەرگیری بکەن. بۆ ئەمەش هاوسەرگیری ئاسان بکەن. بناغەی بنەماڵە لە سەر ماددیات نە بەلکو مەعنەویات و خزمەت بە دۆزی ئیسلام دامەزرێنن. گەنجەکان! دەبێت ئێوەش بژاردەکانتان لەبارەی هاوسەرگیری بە پێی ئەم شتە ئەنجام بدەن. دایک و باوکەکان! دەبێت ئێوەش پشتیوانی لەم بژاردەیە بکەن، بەبێ زیادەڕەویکردن لە کەموکوڕییە دارایی و قەرەبووکراوەکان، پێویستە هۆشیاری و زانست و کردەوەی چاک و ئەخلاقی باشی بووک و زاواکانتان لەبەرچاو بگرن، هاوکاریان بن بۆ پاراستن و پتەوکردنی پەیوەندی هاوسەرگیریان.
هەموو کاتێک لە پلەی "حەمد، شوکر، سەبر و تەوەکول"دا بن. دەبێت قسەکانی ئەو خوشکەکەمان لە غەززە بۆتان نمونە بێت کە دەیگوت "٦ منداڵەکەم کوژران" و دواتر بەم شێوەیە بەردەوام دەبوو لە قسەکانی "الحمد لله، حسبنا الله و نعم الوکیل." دەبیستین و دەزانین کە نزیکەی تەواوی موجاهیدەکانی ئەنجامدەری ئۆپڕاسیۆنی "تۆفانی ئەقسا" وەک حافیزی قورئانی پیرۆز پەروەردە کراون. جارێکی دیکە بینیمان کە عیلم و عەمەلی ساڵح دوو بنەمای گرنگی سەرکەوتنە. ئەو کات منداڵەکانتان بە عیلم و عیرفان تەیار بکەن. منداڵەکانی ساڵح پەروەردە بکەن کە لە گوناهەکان دوور دەوەستن، لە حەرام رادەکەن، بە تەقوان و وەک ئیسماعیل (علیه السلام) خۆیان رادەستی پەروەردگاریان دەکەن.
دەبێت پاراستنی چاوەکان لە حەرام و حیجاب لە ئەولەوییەتی ئێوەدا بێت. گەندەڵی ئەخلاقی و پەیوەندییەکانی پیس گەورەترین بەڵایە کە بە سەری مرۆڤایەتی هاتووە. مرۆڤایەتیێک کە تەنها لە دوای زەوقی خۆیدا دەچێت، لە فەزیلەتەکانی کە مرۆڤەکان دەکەنە مرۆڤ بێ بەش بن و بوونەتە ئەسیری زەوقەکانی حەیوانی بە گشتی پلانی شەیتانن. خانومەکانی مسوڵمان! حیجابەکەتان بپارێزن. بە پاشترین شێوە حیجابەکەتان ئەنجام بدەن. ئەم شتە فێری منداڵەکانتان بکەن و جێبەجێی بکەن. پیاوانی مسوڵمان! ئێوەش چاوەکانتان لە حەرام دووربخەن. نە لە دونیا راستی نەش لە دونیای مەجازی نابێت ئیختیلات لە نێوان پیاو و ئافرەتەکانی بیانی دروست بێت. بە توندی لەم شتە دوور بوەستن. دیدار نەکەن، تەماشای یەکتر نەکەن، بۆ یەکتر نەنووسن، باس لە دەرد خۆتان بۆ یەکتر نەکەن. ئەو سنوورانەی لە لایەن خودان دانراون تێنەپەڕێنن. قسەی بدیع الزمان سەعید نورسی دەبێت بۆتان وەک دەستوورێک بێت کە دەڵێت، "دایرەی حەلال بۆ کەیف بەسە."
بەکار هێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان گەنجەکان زیاد دەبێت. بە هەمان شێوەیەی لە حەدیس هاتووە، تەواوی شتەکانی سەرخۆشکەر کە عەقلی مرۆڤ تێکدەبات، دایکی پیسییەکانە. بۆیە دەبێت هەمووتان، بە تایبەت دایک و باوەکەکان لەمبارەی زۆر ئاگادار و بە دیقەت بن. بە شوێنکەوتن و کۆنترۆلی کردنی منداڵەکانتان و گەنجەکانتان کە لەگەڵ کێ دەگەڕنەوە، لەگەڵ کێ هاوڕێن، دەچنە کوێ و چی دەکەن بە شێوەیەکی جدی هەوڵ بدەن کە ئەوان لەم کێشەیە دوور بخەن.
مسوڵمانای بەڕێز و هادۆزەکانی عەزیزم!
لە قۆناغێکدا تێدەپەڕین کە گەشەپێدانەکان بە شێوەیەکی سەرسوورهێنەر روودەدەن. هەموو رۆژێک رووبەڕووی رۆژەڤ و پرسەکانی جیاوازی دەبین. بەڵام دەبێت ئەمە بزانین کە هیچ یەکێک لەمانە ئاسایی و بێ تاوان نین. هێزەکانی ئیمپریالیست کە دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلام و مسوڵمانەکان دەکەن، بۆ سوودی سیاسی و ئایدۆلۆژی خۆیان رۆژڤ و پرسەکانی ساختە دروست دەکەن، لە لایەک سەرنجی کۆمەڵگا بەرەو ئەو شوێنە رادەکێشن کە دەخوازن و لە لای دیکە کار بۆ پیسکردن و ناشیرین نیشاندانەوەی ئیسلام و مسوڵمانەکان و گەیاندنی زیان بە مسوڵمانەکان دەکەن. دەبێت لە بەرامبەر ئەم رەوشە بە دیقەت و ئاگادار بین. با گیرۆدەی ئیستفزازی نەبین، نەکەوینە بەر فێڵەکانیان و بە دوای رۆژەڤی ئەواندا نەچین. کار و رۆژەڤەکانی گرنگی خۆمان هەن کە سەرقاڵی دەبین و دەبێت گرنگی بەو شتانە بدەین.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر زیاتر لە سەدەیەکە بەردەوامن لە داگیرکردنی خاکەکانی فەلەستین، بێ راوەستان هەموو جۆرە ستەمێک لە بەرامبەر گەلی مسوڵمان ئەنجام دەدەن. خانووکانیان دەڕووخێنن، ئافرەت-منداڵ، گەنج-پیر بێ ئەنجام دانەوەی جیاوازی هەموویان بە شێوەیەکی وەحشیانە شەهید دەکەن. بە تایبەت دوای ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ دەستیان بە کۆمەڵکوژیێک کردووە کە لەمێژوودا نەبینراوە. غەززەی کە پێشتر گۆڕابوو بە زیندانێکی کراوە بە گشتی وێران کراوە. بە داخەوە ئەم شتانە لە پێش چاوی دونیا ئەنجام دەدەن و دونیا لە بەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگە.
بە پێی باوەڕیمان، دۆزی قودس و مزگەوتی ئەقسامان وەک دۆزی خۆمان قبول کرد و هەموو کاتێک لە رۆژەڤی خۆماندا هشت. هەوڵمان دا کە هەموو دەرفەتەکانمان بۆ ئەم کارە خەرج بکەین. بۆ ئەم کارە بێ مەرج پشتگریمان لە تەواوی هەوڵەکانی مەشرووع کرد. ئەمڕۆش بە هەمان بیر و باوەڕی حەرەکەت دەکەین و هەرچی لە دەستمان دێت هەوڵ دەدەین ئەنجامی بدەین. إن شاء الله بەردەوامیش دەبین لە ئەنجام دانەوە. بۆیە دەبێت هیچ کات دۆزی قودس و مزگەوتی ئەقسا لە رۆژەڤی خۆمان دەرنەهێنین. دەرفەت بەو کەسانە نەدین کە هەوڵ دەدەن رۆەژڤێکی دیکە دروست بکەن. هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکاندا بین و مەیدانەکان بەجێ نەهێڵین. لە هەموو شوێنێک باس لە دۆزی قودس بکەین، گەلەکەمان ئاگادار بکەین، بە تایبەت ئەم بیرە بە نەوەکانی نوێ بدەین. بۆ ئەم شتە بێ ڕاوەستان چالاکی و بەرنامە ئامادە بکەین. زۆر زۆر بۆ حەماس و جیهادی ئیسلامی و موجاهیدەکانی دیکە دوعا بکەین کە لە فەلەستین بە تایبەت لە غەززە جیهادێکی فیعلی ئەنجام دەدەن. هەوڵ بدەین بۆ راوەستانی ئۆپڕاسیۆنەکانی رژێمی سەهیۆنی و بە تەنها مانەوەی لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا. بایکۆتێکی جدی و بە شێوەی بەردەوامی بە سەر کاڵای سەهیۆنییەکان و ئەوانەی پشتگری لەوان دەکەن بسەپێنین کە پشتگری ماددی لە سەهیۆنییەکان دەکەن. ئێمە وەک ئوممەت نابێت بڵێین کە ئەمە بەسە. دەبێت گەلانی وڵاتانی مسوڵمان کە سنووریان لەگەڵ فەلەستین هەیە هەوڵ بدەن بۆ بەزاندنی سنوورەکان و بەشداری کردن لە جیهادی کردەوەیی. دەبێت ئەوانەی لە جوگرافیاکانی دوور دەژین و لەگەڵ فەلەستین سنووریان نییە لەگەڵ خۆپیشاندان، بایکۆت، هاوکاری پارەیی و نەختینە، بە شێوەیی ماددی و رووحی بەشداری لە جیهادی کردەوەیی بکەن.
ئەگەر چی فەتحکردنی دووبارەی قودس و شکەستدانەوەی سەهیۆنیزم بە شێوەیەک کە شوێنە پێیەکانیش نەمینێت دژوار دەبینرێت بەڵام مومکینە. بە هەمان شێوەیەی لە رابردوودا بینراوە بە ئیزنی خودا لە دەهاتووش مومکین دەبێت. دەبێت زۆر کار بکەین. دەبێت کەسایەتییە گەورەکان کە موجاهەدە، جەسارەت و فەتحیان فێری کردوون زۆر باش بناسین، خاوەنداری لەوان بکەین. فاتحەکانی قودس ئەبو عوبەیدە و صلاح الدین ایوبی و پێشەوای سەرهەڵدان شێخ سەعید زۆر باش بناسین. فێری منداڵەکانمان بکەین و ناوی ئەوان زیندوو بکەین. ناوەکانی صلاح الدین، سەعید و عوبەیدە بە منداڵەکانمان بدەین و بە شێوەیەکی شایەنی ناوەکانیان پەروەردەیان بکەین.
ئەمڕۆ لە غەززە رووداوەکانی دڵسۆژانە رووی دەدەن و هەروەها لە شوێنەکانی دیکەی دونیاش وەحشیەت لە بەرامبەر مسوڵمانەکان بەردەوامە. ئەمە زۆر باش دەزانین کە هۆکاری ستەم و هێرش سەر مسوڵمانەکان لە چوارلای دونیا پارچە پارچە بوونی ئوممەتە. ئەگەر یەکێتی لە ناو ئوممەت هەبووایە شایەد ئەم شتانە بە سەریان نەدەهات. بەداخەوە رابەرانی وڵاتانی کە گەلەکانیان مسوڵمانن پرسەکانی بچووکی نێوان خۆیان دەکەنە هۆی دروستبوونی کێشە و لە ژێر ناوی "سوود و پەرژەوەندیی نەتەوەیی" دژایەتی یەکتر دەکەن، یەکێتی لە نێوان خۆیان دروست ناکەن بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسەکان. ئەگەر مسوڵمانەکان لەگەڵ تەواوی جیاوازییەکان لە نێوان خۆیان یەکێتی دروست نەکەن، ئیمپریالیستەکان وڵاتەکانی مسوڵمان دابەش دەکەن یانیش بەڕێوبەرایەتیێک دروست دەکەن کە بەندە و کۆیلەی ئەوان بێت. بۆیە لە کاتێکدا کە غەززە لە پێش چاوی وڵاتانی مسوڵمان لە ناو دەچێت، رابەرانی دەوڵەتەکان هەنێکیان بێ دەنگن و هەنێکیان تەنها قسە دەکەن و هیچ سوودێکی کردەوەییان نییە. ئەم بێ دەنگی و بێ کردارییە ئەمریکا و سەهیۆنییەکان وێرەکتر دەکات. بۆیە دەبێت وڵاتانی مسوڵمان و گەلەکانیان ئاگاداری ئەمە بن کە نۆرەی ئەوانیش دێت و دەبێت لە بەرامبەر ئەم رەوشە ئامادە بن.
بە شێوەیەکی ئاشکرا روون بووە کە ئیمپریالیست و سەهیۆنیزم خەتەرێکی چۆنە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی نەک تەنها مسوڵمانەکان. دەبێت تورک، کورد، عەرەب، فارس و گەلانی دیکە هەموویان ئاگاداری ئەم رەوشە بن. پەروەردگارمان لە قورئانی کەریم دەفەرموێ: "ئەی خەڵکینە! هەر لەنێر و مێوێکەوە ئێوەمان وەدی هێناوە و کردوومانن بە چەند گەلێک و چەند هۆزێک هەتا یەکتری بناسن. بەڕێزترینتان لای خودا، پارێزگارترەکانتانن. خودا زانایە و ئاگادارە." (حوجورات: ١٣) گەلانی موسڵمان دەبێت خۆیان و برا موسڵمانەکانیان لە گەلانی تر بپارێزن بۆ ئەوەی نەکەونە نێچیری ئەو بزوتنەوانە. مرۆڤ دەبێت ئاگاداری ئەوە بێت کە ناسیۆنالیزم و یەکەمایەتی دان بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بە پاڵنەری دەوڵەتی نەتەوەیی، گەلانی موسڵمان بەرەو دوژمنایەتی بەرامبەر یەکتر دەبات و ئوممەت دابەش دەکات و هەڵدەوەشێنێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە ئێستا بە باشی شیکاری بارودۆخی گەلی کورد بکرێت. نابێت ئەو وڵاتانەی ناوچە کوردییەکان لە نێوان خۆیاندا دەحەوێنن تەنها بیری بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی خۆیان بکەن، بە پێی دادپەروەری و برایەتی حەرەکەت بکەن و مافەکانی هاوڵاتیانی کورد رادەستیان بکەن. لە چوار پارچەی کە کوردەکان دەژین ژمارەیەکی زۆر ستەم کران، دوورخستنەوەکان روویان دا و کوردی قەدەغە کرا بەڵام چ سوودی هەبوو؟ ئەو قۆناغەی کە بە سەپاندنی فشار و سزا تێپەڕی بەداخەوە بووە هۆکار کە ئەمریکا و هەروەها سەهیۆنیزم مافی قسەکردن وەربگرێت و شوێنی جووڵانەوە بدۆزنەوە و لە خاکی مسوڵمانەکان نیشتەجێ بن. دەبێت وڵات و رابەرانی مسوڵمان ئیتر مافی گەلی کورد کە چەندین ساڵە داوای دەکەن قبول بکەن و هەنگاو بۆ رێککەوتن لە زەمینێکی هاوبەش بهاوێژرێت کە هەردوو لایەن رازی بن. نابێت پرسەکانی خۆیان رادەستی ئیمپریالسیتەکان بکەن. دەبێت ناوی خۆیان لە مێژوودا لە نێوان دادپەروەرەکان تۆماڕ بکەن نەک ستەمکاران. دەبێت کوردەکانیش بەها رەسەنەکانی خۆیان بپارێزن و وەک باپیرەکەیان صلاح الدین ایوبی و شێخ سەعید ئاڵای ئیسلام هەڵبگرن. دەبێت پلانەکانی کافر و ئیمپریالیستەکان لەبارەی خۆیان شکەست بدەن.
لەو کاتانەی کە دوعا کردن مەقبولترە ئێمە لە دوعاکانتان بێ بەش نەکەن. ئەمانەتی خودا بن.
براکەتان ئەدیب گوموش."
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.