شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب وتی، "ئەو کەیسەی دادگا کە کۆماری ئەفریقای باشوور لە رژێمی داگیرکەر کردۆتەوە ئەنجامەکەی هەرچی بێت زۆر گرنگە."
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە پەرلەمانی تورکیا راگەیەندراوێکی میدیایی بڵاو کردەوە.
دەمیر لە سەرەتای راگەیەندراوەکە باس لە چەند پرسێکی گرنگی رۆژەڤ و گەشەپێدانەکانی فەلەستین کرد.
"ئەو کەیسەی دادگا کە کۆماری ئەفریقای باشوور لە رژێمی داگیرکەر کردووە ئەنجامەکەی هەرچی بێت زۆر گرنگە"
شەهزادە دەمیر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوەندەی پێویستە دونیا بۆ رێگری لە تراژێدیای مرۆیی لە غەززە ناڕەزایەتی نیشان نادات و دواتر وتی، "کۆماری ئەفریقای باشوور لە دادگای نێودەوڵەتی داد سکاڵای لە دژی وەحشیەتی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تۆماڕ کرد. ئەنجامەکەی هەرچی بێت ئەم هەنگاوە بۆمان زۆر گرنگە. دەمانخواست کە ئەم هەنگاوە لە لایەن وڵاتێکی ئیسلام بهاوێژرێت. یانیش چەند وڵاتێکی ئیسلام ئەم هەنگاوە بهاوێژن و رژێمی داگیرکەر دادگایی بکەن و لێپرسینەوەی پێویست ئەنجام بدرێت بەڵام ئەم کارە نەکرا."
"خۆپیشاندانەکان تا ئێستا ئەنجامی خوازراویان نەبووە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "لە سەرانسەری دونیا خۆپیشاندانەکان بێ راوەستان بەردەوامن. بەڵام هەموومان پێکەوە دەبینین کە تا ئێستا ئەنجامی خوازراویان نەبووە. دەبوایە ئەم خۆپیشاندانانە بوبوایە هۆی دەستبەکار بوونی دەوڵەتەکان و راوەستانی هێرشەکان و ئاگربەست. بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی خوازراویان نەبووە. دەبێت تەواوی وڵاتانی ئیسلام بە تایبەت تورکیا، بێ راوەستان کۆتایی بە پەیوەندی لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیی جینۆسایدکار بهێنن؛ بەندەرکان و ئاسمانەکانیان بە رووی رژێمی داگیرکەر دابخەن."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجام نەدرانی هیچ هەنگاوێکی فعلی لە دژی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر کە بە پشتگری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت قابلی قبول نییە.
"دەبێت ئەمریکای کە هاوبەشی تاوانی جینۆسایدە مەحکوم بکرێت"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن وتی، "لە لایەکی دیکەوە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە ئۆپڕاسیۆنەکانی یەمەن لە دژی کەشتیەکانی سەر بە رژێمی داگیرکەر لە دەریای سوور بەردەوامە. ئەمریکا کە بەناو "هێزی ئەرک"ی لە دەریای سوور دامەزراند، هەندێک ناوچەی یەمەنی بۆردومان کرد. ئەم هەنگاوانە نیشانەی ئەوەیە کە پشتیوانی بێسنووری ئەمریکا لە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و سیاسەتە ئیمپریالیستییەکانی بەرامبەر بە جوگرافیای ئومەت نەگۆڕاوە. دەبێت لە کۆمەڵگای ئەمریکا و ئەوروپا تەواوی دونیا ئەمریکای کە هاوبەشی تاوانی جینۆسایدە مەحکوم بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.