دایکی منداڵەکانی ڕەفێندراو بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرامبەر بەرپرسی پەکەکە کە وتبووی "ئەگەر تێکۆشان ناکەی بۆ چی منداڵ بە دونیا دێنی" و باسیان لەوە کرد، منداڵێکیانیش نییە بدەنە دەستی پەکەکە.
دایکی منداڵەکانی ڕەفێندراو بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی لە بەرامبەر مستەفا قەرەسوو بەرپرسی پەکەکە کە وتبووی "ئەگەر تێکۆشان ناکەی بۆ چی منداڵ بە دونیا دێنی" و باسیان لەوە کرد، منداڵێکیانیش نییە بدەنە دەستی پەکەکە.
دایکەکان باسیان لەوە کرد، مێشوولەیەکیش نییە بە پەکەکە بدەن و داوایان کرد پەڕلەمانتەران و بەرپرسانی هەدەپە منداڵەکانی خۆیان بێرن سەر چیا.
"با منداڵەکانی خۆیان بنێرن سەر چیا"
سالیحە ئەدیزەر دایکی یەعقوب ئەدیزەر بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ڕاگەیەندراوی قەرەسوو وتی: ئایا من منداڵەکەم بۆ ئەوان بە دونیام هێنا؟ با منداڵەکانی خۆیان بنێرن سەر چیا. خانەوادەی خۆیان نییە. ئەوانیش ببەن. ئێمە ئەو منداڵانە بۆ ئەوان بە دونیا نەهێنا. بە ئەوەی سوودیان بۆ ئێمە هەبێت بە دونیامان هێنا، منداڵی ئەوان لە کوێیە؟ هیچ دڵیان ناسووتێت. منداڵی ١٤ ساڵە دەبن. ئایا لە خودا ناترسن؟ من منداڵەکەم بۆ پەکەکە بە دونیام نەهێنا، چۆن منداڵەکەم دەبن. منداڵەکیش فیدای ئەوان ناکەم.
"با پەڕلەمانتەرانی هەدەپەیی منداڵەکانی خۆیان بنێرن"
عایشەگول بیچەر دایکی مستەفا بیچەر وتی: بە ئێمە دەڵێن "ئەگەر منداڵەکانتان بە ئێمە نادەن بۆ چی دەهێنن دونیا." خودا بەلای مستەفا قەرەسوو بدات کە ئەو ڕاگەیەندراوەکە بڵاو کردوە. مێشوولەیەکیش نییە ئێمە بە ئێوە بدەین. دەبێت ئەو منداڵانە بگەڕێنن، زیندوو یان مردوو. منداڵەکانمان دەوێ، ئەگەر داوای تێکۆشانی ئێمە دەکەن دەتوانین بەڕەو پێشەو ببەین. ئیتر بیناکە لە سەر سەریان خراپ دەکەین. دەڵێین با منداڵەکانمان بەگەڕێنەوە، ئیتر بە مردووییش قبول دەکەین. ئەتۆ منداڵی خۆی بنێرە. پەڕلەمانتەرانی هەدەپە بنێرن. ئیتر بەسە، منداڵی هەموویان لە دەروەی وڵات لە زانکۆکانی تایبەتن. ئەوان ماستێر تەواو دەکەن منداڵەکانی ئێمە لێرە بەزۆر قوتابخانەی سەرەتایی تەواوی دەکەن. دادپەروەریێکی بەم شێوەیە دەبێت؟
"بۆ ئەوەی منداڵەکەم لە ناو ئەشکەوتەکان بژی پەروەردەم نەکرد"
هەروەها خانەوادەی ئایولوو بەتوندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ڕاگەیەندراوی مستەفا قەرەسوو. سالح ئایلوو باوکی موحەمەد ئایلوو باسی لەوە کرد: ئەو شتە بە مستەفا قەرەسوو دەڵێم، تا تەمەنی ٢٠ ساڵی من منداڵەکەم پەروەردە کرد. ئەو پەروەردە نەکرد. بۆ ئەوەی منداڵەکەم بچێتە سەر چیا و لە ناو ئەشکەوتەکان بژی پەروەردەم نەکرد. دەمەوێت کوڕەکەم بگەڕێتەوە، نامەوێ لەوێ بێت. ئەگەر وایە با منداڵی خۆیان بنێرن. با بەرپرسانی هەدەپە منداڵەکانی خۆیان بنێرن، نیشتیمانپەروەرەکانیش منداڵی خۆیان بنێرن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.