زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەیاننامەی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی لە ٣١ی ئادار بڵاو کردەوە.
کۆتا مەراسیمی ناساندنی کاندیدەکانی هودا پار بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی بە بەشداری زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو.
یاپجیئۆغلو لە کاتی مەراسیمەکەدا دەستنیشانی کرد کە بە دروشمی "ستافی بەهێز، کاندیدی دروست و ئەمین" بەشداری لە هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ٣١ی ئادار دەکەن و وتی، "شارەوانییەکانمان بۆ کاراییتر بوون و بەکار هێنانی سەرچاوەکان بە شێوەیەکی راست و دادپەروەرانە پێویستیی بە تیراوانینی هودا پار هەیە."
یاپجیئۆغلو لە سەرەتا باس لە تیروانی خۆیان لە بەرامبەر بەڕێوبەرایەتی خۆجێ کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکانی خۆجێ بەهێزتر بن پێویستی بەوە هەیە کە دەسەڵاتەکەی زیاتر بکرێت و دواتر وتی، "دەبێت وەسایەتی بەڕێوبەرایەتی ناوەندی لەسەر بەڕێوبەرایەتی خۆجێ لاببرێت و لە بەرامبەریدا هاوکاری و مێکانیزمای کۆنترۆلکردنی ناوخۆیی هەبێت. دیسانەوە کۆنترۆڵی ئیدارەی ناوەندی بەسەر شارەوانییەکان؛ پێویستە لە ئاستێکدا ڕێژەیی بێت کە زیان بە تێگەیشتن لە لامەرکەزی نەگەیەنێت، تەنها لە کۆنترۆڵی پابەندبوون بە دەستوور و یاساکان پێکبێت و نابێت کۆنترۆڵی ڕەوایەتی هەبێت."
یاپجیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە دادپەروەری، ئەمانەت، حەقانیەت، لێهاتووی و شایستەیی بنەما سەرەکەییەکانی تێگەشتنی هودا پارن لە بەڕێوبەرایەتی و وتی، "لە تەواوی مامەڵەکانمان بەم بنەمایانە کار دەکەین. سەرچاوە و دەرفەتەکانی شارەوانییەکان هی تەواوی گەلەکەمانن. بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی تەواوی گەلەکەمان سوود لەو خزمەتە وەردەگرن. هیچ کەس خۆی وەک 'ئەوەی دیکە' نابینێت."
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە کارگرتنی کارمەند بۆ شارەوانییەکان وتی، "لە بنەمای بەکارگرتنی کارمەند شایەستەیی دەبێتەوە. لە کاتی بەکارگرتنی کرێکاری بێ وەسف، تەماشای موحتاجبوونی ئەو کەسە بەو کارە دەکەین. بە کارمەندانمان کەمترین مووچە نادەین بەلکو مووچەی مرۆڤانە دەدەین. کاتێک مووچەکان دەدەین ژمارەی ئەو کەسانەی کە کرێکارەکە سەرپەرشتیی دەکات لەبەر چاو دەگرین. بەم شێوەیە کارمەندانمان ناکەونە ناو ترسی گوزەرانی ژیان. لە شارەوانییەکانمان ئاسانکاری بۆ کارمەندانی ئافرەت دەکەین."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ هاوڵاتیانی کە دەرامەتیان کەمە شوێنی نێشتەجێبوونی کۆمەڵایەتی دروست دەکەن کە پێویستیی حەوانەوەیان جێبەجێ بکات و لە شارەوانییەکانی هودا پار هیچ کەس نابینن کە بەهۆی برسێتی گدایی دەکات و بەهۆی نەبوونی خانوو لە دەرەوە دەمێنێتەوە."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "شوێنگەلێک دروست دەکرێن کە منداڵی یەتیم و بێ ماڵ و حاڵ و کەمدەرامەت و بێ ماڵ و حاڵ بە بەزەیی خێزانییەوە چاودێری بکرێن و هەموو پێداویستییەکانیان بە شوێنی حەوانەوەشەوە دابین دەکرێت. ئاوی پێویست بۆ خانووکان بێ بەرامبەر دەبێت. بۆ رێگری لە ئیسرافی ئاو نرخەکەی بە شێوەی پلەیی دەستنیشان دەکرێت. لە پرسەخانەکان و ئەو پرسەخانەیانەی بە پێی پێویستی دروست دەکرێن، بۆ هاوبەشبوون بە ئێشی گەلەکەمان رۆژانە جارێک خواردن ئامادە دەکرێت. شۆرباخانە بە ستانداردی چێشتخانە دادەمەزرێنرێت بۆ هاووڵاتیانمان کە هیچ داهاتێکیان نییە یان کەسیان نییە گرنگی پێبدەن، لەوێ دابنیشن و ژەمێکی گەرم بخۆن. هاوکاری هاوسەرگیری و جەهیزییە بۆ گەنجەکان دابین دەکرێت. هاوکاری کەڵوپەڵی نووسین و گواستنەوەی بە هاوڵاتیانی کەمدەرامەت دەکرێت. قوتابییەکانی خێزاندار کە بەهۆی کێشەکانی ئابووری ناتوانن بەردەوام بن لە پەروەردەیی هاوکاری 'نرخی کرێ و پەروەردەیی' بۆیان دەکرێت. هاوکاری ماددی بە خانەنشینەکان و کەمئەندامان دەکرێت."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پشتگری لە دوکاندار و بازرگانەکان دەکەن لە بەرامبەر مارکێتەکانی زەنجیرەیی و بۆ کردنەوەی مارکێتەکانی زەنجیرەیی هەنێک سنووردارییەکان دادەنین و مۆڵەت بە کردنەوەی لقەکانی نوێ نادەن.
هەروەها باسی لەوە کرد کە بە دروشمی "شەقامەکانی هێمن" شەقام و پارکەکان بۆ منداڵەکان و تەواوی هاوڵاتیان هێمن و سەلامەت دەکەن و تەواوی سەگەکانی بێ خاوەن کۆدەکەنەوە.
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە حەدیسی "ئەو کەسەی بەرتیل دەدات و ئەو کەسەی بەرتیل وەردەگرێت مەلعونە" لە سەر دەرگای شارەوانییەکان دەنووسن و دواتر وتی، "تێکۆشان لە بەرامبەر بەرتیل و گەندەلی جیاوازی سەرەکی شارەوانییەکانمان دەبێت. لە شارەوانییەکانمان بە هیچ شێوەیە گەندەلی و بەرتیل نابێت. شارەوانییەکی نموونە دروست دەکەین بە پێی سیاسەتی خزمەتکردن. دەرامەت و خەرجەکانی شارەوانییەکانمان بە هاوڵاتیان رادەگینرێت. ساڵانە چالاکییەکانی شارەوانی لەبارەی بودجە رادەگینین. کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی و ئیحالەکانی شارەوانی بە شێوەیەکی ئاشکرا بە شێوەی زیندوو ئەنجام دەدەین."
یاپجیئۆغلو لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "وەرن پێکەوە ئەم جار بڵێین هودا پار. گۆڕانکاری بە ئێمە دەبێت. ئەگەر ببێت بە هودا پار دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.