لەبەر ئەوەی زۆرێك لە کەسایەتی ئیسلامی و زانای ناودارو تێكۆشەر لە مانگی شوبات شەهید كراون، مانگی شوبات وەکو مانگی شەهیدەکان ناو دەبێت.
لە مێژوودا زۆر لە تێكۆشەر و ڕێبەر و زانایان بۆ پاراستنی دینی خودا، لە ڕێگای خودا گیانیان لە بەخشیوە شەهید بونە. لەبەر ئەوەی لە مانگی شوباتدا زۆر لە زانایان و سەربازەکانی خودا شەهید بونە ئەو مانگە بە مانگی شەهیدەکان ناونراوە.
شەهیدەکان لە بیر نەکراون و لە بیر ناکرێن. بە تایبەتی لە مانگی شوبات زۆر لە ڕێبەرانی کە كاریگەریان لەسەر مێژوو هەیە شەهید كراون. بزوتنەوەکانی ئیسلامی لە ڕۆژگاری ئێستا پەند و ئامۆژگاری لە وان وەردەگرن و بەردەوام دەبن لە ڕێگاکەیان.
یەکێک لەو کەسانەی لەو مانگەدا شەهید بووە شێخ شێخ محەمەد زەکی یەکێک لە ئەندامانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیایە کە لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا شەهید بوو.
شەهید شێخ زەکی کێیە
شێخ موحەممەد زەکی لە ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی ناڤیانی پارێزگای شرنەخ لە دایک بوو، کوڕی خانەوەدایەکی ئەهلی تەسەوف بوو. شێخ زەکی لە گەنجایەتی دەستی بە پەروەردە بوونی زانستەکانی مەدرەسە کرد.
شێخ زەکی لە چەند مەدرەسەی دەوروبەر بەردەوام بوو لە خوێندنەکەی و لە تەمەنی ٢٠ ساڵی خوێندنەکەی تەواو کرد و لە گوندەکان بۆتە مامۆستا.
هەروەها سەیدا شێخ زەکی قوتابخانەشی تەواو کرد و بووە مامۆستای خولی قورئان و لە "مەدرەسەیا سۆر"ی شێخ ئەحمەدی جزیری دەستی بە مامۆستایی کرد.
شێخ زەکی هەموو جارێک لە پێشبڕکێی جوان خوێندنی قورئان لە ناوچەکە دەبووە یەکەم. شێخ زەکی بۆ ئەوەی جوانتر بەردەوام بێت لە خوێندنەکەی بووە مامۆستای مزگەوتێک. شێخ زەکی بە هاوکاریی هاوڵاتیان لە شارۆچکەی جزیر مزگەوتێکی دروست کرد. لەو مزگەوتە چەندین حوجرەی دروست کرد. سەیدا محەمەد زەکی دەرسەکانی قورئان و فیقهـ و ژیانی پێغەمبەر و دەرسەکانی دیکە بە جەماعەتی مزگەوت دەوت.
شارۆچکەی جزیر یەکێک لە ناوەندەکانی زانستی کوردستانە. لە بەر شوێنی سیاسی و ستراتیژیەکەی ناوەندی ناوچەی بۆتانە. مەلا زەکی کاتێکی کورت لە ناو مامۆستایانی جزیر دەمێنێت. گرنگی بە چالاکیەکانی ئیسلامی دەدات. پەکەکەش لە ناوچەکە ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێت و لە چالاکییەکانی مسوڵمانەکان ناڕازی دەبێت. هەڕەشە لە خانەوادەکان دەکات و دەیەوێت مسوڵمانەکان لە ناو ببات. تێدەکۆشێت کەسانێک حەزیان لە ئیسلام هەیە لەو ڕێگایە بگەرێنەوە. لەو قۆناغەدا هێرش بۆ سەر ماڵی شێخ زەکی ئەنجام دەدرێت. شێخ زەکی لە ١٩ شوباتی سالی ١٩٩٢ ڕۆژی پێنچشەممە دەچێتە دەرەوە. ڕێکخراوی مورتەدیش (پەکەکە) هێرش دەکات بۆ سەر سەیدا شێخ زەکی و لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەهید دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.