زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سبەینێ بەشداری لە مێتینگی حیزبەکەی لە باتمان دەکات کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار رێکدەخرێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەردەوامە لە چالاکیەکانی بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان کە بڕیارە لە ٣١ی ئادار بەڕێوەبچێت.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا یاپجیئۆغلو سەردانی دوکاندارەکان و هاوڵاتیان دەکات و داوای دەنگی هاوڵاتیان دەکات.
سبەینێ مێتینگێکی سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان بەڕێوە دەچێت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار ئەویش بەشداری لە گردبوونەوەکە دەکات.
سەرکان رامانلی سەبارەت بە بەرنامەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "گەلی بەڕێزی باتمان، ئارام ئارام دەگەینە کۆتایی چالاکیەکانمان بۆ هەڵبژاردن. رۆژی یەکشەممە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە گەڕەکی کەلتوور دەبین. لەوێ مێتینگێک رێکدەخەین. بانگێشتی تەواوی هاوڵاتیان دەکەم بۆ بەشداری لە مێتینگەکە. بە ئیزنی خودا تەواوی گەلی ئێلح لە تەواوی رەنگەکان بەشداری لە گردبوونەوەکە دەکەن. وەرن ئەمجار هودا پار هەڵبژێرین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئامادە کراوە دەستی پێ کرد. پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانیی زانایانی مسوڵمان لە کاتی بەرنامەکە وتارێک پێشکەش دەکات.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر ئیجازەنامە بە ٧٤ قوتابی کە ١٠یان حافیز بوون دایەوە کە پەروەردەییان تەواو کردبوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیاند کە چالاکییەکان بۆ بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت تەواو بوونەتەوە.
لە ئەنجامی هێرش سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە شاری سلێمانی ٤ کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.