سەرکان رامانلی کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان لە گردبوونەوەکەی حیزبەکەی لە باتمان وتی، "پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن."
سەرۆکایەتی هودا پار لە پارێزگای باتمان گردبوونەوەیەک بۆ هەڵبژاردن بە بەشداری زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار رێکخست.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و دواتر داوود شاهین بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای باتمان وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
دواتر سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و کاندیدی هودا پار بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی باتمان وتارێک بە زمانی کوردی پێشکەش کرد.
سەرکان رامانلی لە سەرەتای وتارەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە باوەڕی نەدەکرد گردبوونەوەکە ئەوەندە بە جوانی تێپەڕێت و داوای لە بەشداربووان کرد کە ئومێدوار بن.
"هەوڵەکانمان لە کاتی هەڵبژاردن بەرهەمەکەی دەداتەوە"
رامانلی وتی، "تەواوی خراپییەکانی لە نێوان خۆمان دەردێنین. ناتوانن خۆشەویستییەکانمان لە ناو ببەن؛ ناتوانن رێگری لە یەکێتییەکەمان بکەن. ئیتر شێرەکان هەستاون و ئێستا هەموویان لە مەیدانن. قۆناغی رابردوو، قۆناغی رێوی و چەقەڵەکان کۆتایی هات. یەکێتییەکەمان گەش بوو، گەورە بوو؛ هەوڵەکانمان لە کاتی هەڵبژاردن بەرهەمەکەی دەداتەوە."
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بە قسەی بەدیعوززەمان سەعید نورسی کرد کە دەڵێت، "لە هاوپەیمانیدا هێز هەیە، لە یەکڕیزیدا ژیان هەیە، لە برایەتیدا بەختەوەری هەیە، لە حکومەتدا ئاشتی هەیە." و وتی، "هەروەها لە ئامۆژگاریێکدا دەگوت کە هیچ کات واز لە خۆشەویستی نەهێنن. ئێمەش ئەو قسەیەمان بیستووە و دەڵێین کە هیچ کات خۆشەویستیمان لە بەرامبەر گەلەکەمان لەبیر ناکەین. ئێمە ئیتر رێگە بەو کەسانە نادەین کە هەوڵی دابەشکردنی ئێمە دەدەن. ئێمە گەلەکەمان خۆشدەوێ."
"ئێمە لە پێشاندانەوەی خزمەتەکەمان پێداگرین"
رامانلی لە بەردەوامی وتی، "ئێمە هی یەکترین. پەیوەندیمان بە هێزە، زیندوویین. کەسانێک چاوەڕوانیان لە ئێمە نەدەکرد. دەیانگوت، 'ئەوەندە هەوڵ بۆ چییە.' ئێمەش وتین، سەمیمیین، باوەڕ دەکەین و باوەڕیمان بە خۆمان هەیە. ئەگەر بە شێوەیەکی سەمیمانە کار بکەین خودا لوتف دەکات. هەروەها کەسانێکمان بینی کە نیگەرانن. دواتر بینیمان کە هاوڵاتیان گرنگیێکی گەورە بە ئێمە دەدەن بۆیە زانیمان بۆ چی ئەوان نیگەرانن بەڵام وتین کە نەترسن ئێمە هاوڕێین؛ گەلەکەمان لە نیوەی رێگادا ناهێڵین، ئامانجێکی خراپمان نییە. هەروەها کەسێکیش بەم شێوەیە دەگوت؛ 'دوای ئەوەی ئێوە پەرلەمانتاریتان بە دەست هێنا نەخۆشبووم بەڵام کاتێک گوێم لە قسەکانتان بوو بینیم کە مافی ئێوەیە.' ئێمە لە پێشاندانەوەی خزمەتەکەمان پێداگرین."
رامانلی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە پەرلەمانتاربوون پۆستی 'داواکردنە' بەڵام سەرۆکایەتی شارەوانی پۆستی 'ئەنجامدانەوەیە.' بۆیە دەیانەوێت بە دەستی خۆیان بێ داواکردن لە کەسانێکی دیکە خزمەت بە گەلەکەیان بکەن.
رامانلی بەردەوامی وتی، "ئێمە نە قەیومەکان ئەنقەرە نەش قەیومەکانی قەندیلمان خۆشدەوێ. ئێمە دەمانەوێت بە ئیرادەی خۆمان بڕیاری خۆمان بدەین."
"منداڵەکانمان بە زمانی دایکمان پەروەردە دەکەین"
رامانلی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە دەیانەوێت بە هەموو جۆرەیەک نوێنەرایەتی گەل بکەن و دواتر وتی، "گرنگی بە ٣ شت دەدەین. یەکەمیان باوەڕکردن و باوەڕی. چونکە مسوڵمانین و باوەڕیمان بە خودا هەیە. باوەڕیمان بە مردن، لێپرسینەوە و دوارۆژ هەیە. جیاوازیێکی تایبەتی دینەکەمان هەیە. ئەو کەسەی فەرمان بە چاکە دەکات و رێگری لە خراپە دەکات، ئەو کەسەی پەروەردگارەکەی خۆشدەوێ خۆی خۆشدەوێ؛ ئەو کەسەی خۆی خۆشدەوێ گەلەکەی خۆشدەوێ. ئەو کەسەی گەلەکەی خۆشدەوێ داوای باشی گەلەکەی دەکات. ئێمە نەژادپەرست نین، فاشیست نین؛ زمانەکەمان یەکێکە لە ئایەتەکانی خودا. تورک و عەلەوی هەرچی بێت کوردیش ئەوەیە. منداڵەکەمان بە زمانی دایکیان پەروەردە دەکەین. بەرگری لە ئەدەبیات و مێژووکەمان دەکەین. هەروەها گرنگی بە خزمەت دەدەین؛ لە هەموو شێوەیەک ئامادەیین. گەڕەکەکانمان، شەقامەکانمان، مەیدانەکانمان پێویستیان بە خزمەت هەیە. ئێمە بەرگری لە زمانەکەمان دەکەین، داوای گەلەکەمان جێبەجێ دەکەین. رێگاکان دروست دەکەین، خزمەت دەکەین."
رامانلی لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پرۆژەکانیان بۆ ئافرەت و گەنجان و بێ کارەکانیش هەیە و باس لە کێشەی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە شار کرد و وتی، "تووشبووانی ماددەی هۆشبەر زۆر زیادن. دایک و باوکەکان دەبینین کە دەگرین، منداڵەکانیان لە دەستیان هەڵدێت. دەچنە لای ئاسایش و سکاڵا لەبارەی منداڵەکانیان تۆماڕ دەکەن. لەوێ داوای هاوکاری دەکەن. ئێمە دەڵێین، ئێمە بە خۆمان کارەکەمان دەکەین. بە دەرفەتەکانی خۆمان و شارەوانی ئەم کارە چارەسەر دەکەین."
رامانلی لە بەردەوامی باس لە کێشەکانی گەورەبوونی شار بە شێوەیەکی ناگونجان کرد و باسی لەوە کرد کە کێشەکە چارەسەر دەکەن.
"بۆ گەلەکەمان ناچارین لە ناو یەکێتیدا بین"
رامانلی لە بەردەوامی باس لە گرنگی یەکێتی و یەکڕیزی کرد و وتی، "ئێمە و عەشیرەتەکانمان، گەلەکەمان و مرۆڤەکانمان یەکین. ئەم گەلە پێویستیی بە سیاسەتی یەکێتی هەیە. ئەم سیاسەتە شایەنی گەلەکەمان نییە. سیاسەتێک کە دۆستیی ئێمە لە ناو ببات بۆمان پێویست نییە. پێویستە سیاسەت پەیوەندییەکانی نێوانمان باشتر بکات، دادپەروەری مسۆگەر بکات و پشتیوانی هاودەنگی بکات. ئێمە دوورین لەو کەسانەی کە بە دەمی پیس و دڵی پیسەوە خەریکی سیاسەتن. بانگێشتی تەواوی حیزبەکان دەکەم! ئەوانەی جیاوازی دەخەنە نێوانمان لە نێو خۆتان دەربێنن. هەموومان پێکەوە بیری خزمەت لە باتمان بکەین. بۆ سوودی باتمان حەرەکەت بکەین. ناچارین بۆ گەلەکەمان خزمەت بکەین. گەلی باتمان ئێوە ناچاری هیچ سیاسەتێک نین. بە پێچەوانە سیاسەت و نوێنەر پێویستیی ئێوە هەیە. باوەڕیتان بە سەمیمیەتی هەر کەسێک هەبێت دەنگ بەو کەسە بدەن و بەرگری لە خۆتان بکەن."
"بۆ یەکێتی ئەمجار هودا پار"
رامانلی لە کۆتاییدا وتی، "خوشکەکانم دەنگەکەتان دەبیستم؛ زۆر باش کار دەکەن بەڵام تا رۆژی هەڵبژاردن بەردەوام بن. بە ئێوە سەرفرازین. گەنجەکان ئێوەش دەبینم، هیچ کات لاواز نەبن. تا کاتی هەژمار کردنی دەنگەکان مەیدانەکان بەجێ نەهێڵن. لاوازبوون قیامەتی ئێمەیە. تا ٣١ی ئادار لە مەیدانەکاندا دەبین. بۆ خۆشەویستی ئەمجار دەنگ بە هودا پار بدەن. بۆ دادپەروەری هودا پار، بۆ برایەتی هودا پار، بۆ یەکێتی ئەمجار هودا پار!"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.