وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە راگەیەندراوێکی میدیایی راگەیاند، "هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەردەوامە لە رێکخستنی گردبوونەوەی لە دوای نوێژی هەینی بۆ پشتگری لە غەززە.
گردبوونەوەکە ئەم هەفتەیە لە پێش مزگەوتی حەزرەتی ئەبوبەکری سدیق لە گەڕەکی باغجلاری شارۆچکەی باغلاری شاری دیاربەکر بەڕێوە چوو.
جەنگیز ئایدن لە سەرناوی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوەکەی خوێندەوە.
ناوبراو وتی، "سڵاو بێت لە قارەمانەکانی بەرخۆدان. سڵاو بێت لە نەوەکانی سەلاحەدین ئەیوبی و عبدالحمید خان. سڵاو لە گەلەکەمان بێت کە لێرە کۆبوونەتەوە."
"ستەمێکی نەبیراو لە مێژووی دونیادا"
هەروەها وتی، "گەلی غەززە بەردەوامە لە بوون بە ئیمتیحانی دونیا. وشەکان ناتوانن باس لە ستەمی غەززە بکەن. لە تەواوی پێداویستییەکان بێ بەش بوونەتەوە و بۆ مردن بەجێ هشتروان. گەلی مەدەنی کە بەهۆی برسێتی گیانیان لە دەست دەدەن چاوەڕوانی کرانەوە رێورەوێکی مرۆیی و دەستبەکاربوونی خاوەن ویجدانەکانن. ئەو کەسانەی بۆ دونیا بەردەوامن لە پەیوەندی بازرگانی و دیپلۆماتیک لەگەڵ سەهیۆنییەکان بە هۆشداری خودای شەدیدولعیقاب هۆشداریان دەکەن. بە پێی فەرمانی خودا کۆتایی بە تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژێمی داگیرکەر بهێنن.
بەهۆی هێرشەکانی سەهیۆنییەکان غەززە بووە وەک گۆڕستانێکی زیندوو. ئاخ و فیغان زیاتر لە ملیۆنێک برا غەززەییمان عەرش دەلەرزێنێت. سەهیۆنییەکانی کە بە پشتگری موستەکبیرەکان بەردەوامن لە ستەم هەوڵ دەدەن بە پشتگری وڵاتانی رۆژئاوایی سیستەمێکی نوێی جیهانی دروست بکەن. هەوڵ دەدرێت گەلی غەززە و ویجدانی مرۆڤایەتی لەناو ببرێت. تەواوی پیرۆزیی خاکەکانی داگیرکراو و یاساکان پێشڵ دەکرێت و وڵاتانی دونیا بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی لەبەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگ."
"ئامانجی سەهیۆنییەکان تەنها خاکەکانی کە داگیری کردووە نین"
جەنگیز ئایدن لە بەردەوامی وتی، "ئامانجی سەهیۆنییەکان تەواوی خاکەکانی نێوان نیل و فوراتە. ئامانجی سەهیۆنییەکان تەنها خاکەکانی کە داگیری کردووە نین. بزانن ئەگەر غەززە شکەست بخوات ئوردن، میسڕ، عێراق، سوریا و تورکیا شکەست دەخوات. بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەم ستەمە دەبێتە هۆی تێکچوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە. بێ دەنگی لە بەرامبەر ستەم هاوبەشبوونە لەگەڵ ستەم. دەبێت وڵاتانی دراوسێی فەلەستین بە تایبەت تورکیا لە بەرامبەر رژێمی تیرۆری سەهیۆنی رێنماییەکانی پێویست بگیرێتەبەر.
زیاتر لە ٦ مانگە هەڕەشەی رژێمی داگیرکەر بەردەوامە. رژێمی تیرۆری سەهیۆنی هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی فەلەستین و باڵیۆزخانەی وڵاتەکان. لەو قۆناغەدا وڵاتانی رۆژئاوایی بە گشتی پشتگری لە ئیسرائیل دەکەن. وڵاتانی کە لە خۆ دیفاع دەکەن لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوای شەرمەزار دەکرێن و راگەیەندراوەکانی سۆسرەتی وڵاتانی ئیسلام سوودی بۆ سەهیۆنییەکان دەبێت. کات کاتی یەکێتی لە بەرامبەر سەهیۆنییەکانە. کات کاتی ئیختیلاف نییە. ئێمە پشتگری لە تەواوی چالاکییەکان دەکەین کە لە دژی سەهیۆنییەکان ئەنجام بدرێن. هاوکاری بە سەهیۆنییەکان لە کاتی هێرش سەر غەززە دەبێتە هۆکار بۆ ئامادەکاری داگیرکردنی ئەو وڵاتانە لە دەهاتوودا."
"سڵاو بێت لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا"
جەنگیز ئایدن لە کۆتاییدا وتی، "کۆتایی بە پەیوەندی بازرگانی، سەربازی و دیپلۆماتیک لەگەڵ سەهیۆنییەکان بهێنن. هەنگاو بۆ کۆتایی هاتنی هێرش سەر گەلی غەززە و کردنەوەی رێوڕەوی مرۆیی بهاوێژن. دەبێت بانگێشتی حەماس بۆ ئاگربەست پشتگری لێ بکرێت و گەلی ئاوارەی غەززە بێ مەرج بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئێمە وەک ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە دەنگێکی بەرزەوە رادەگینین کە بە گیان، خوێن، ماڵ و منداڵ و خانەوادەکەمان لەگەڵ یەکەم قیبلەکەمان مزگەوتی ئەقسا و برا مسوڵمانەکانمانین. پشتگری لە تەواوی رێگاکانی مەشرووع بۆ ئازادیی مزگەوتی ئەقسا دەکەین و ئامادەی هەر جۆرە فیداکاریین.
سڵاو بێت لە گەلی فەلەستین.
سڵاو بێت لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا.
سڵاو بێت لە موجاهیدە قارەکانمانەکان.
سڵاو بێت لە بەرخۆدان و سەرهەڵدان.
سڵاو و رەحمەت و بەرەکەتی خودا لە هەمووتان بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار پیرۆزبایی شەهادەتی حەسەن ساکلانان کرد لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس شەهید بوبوو و پرسە و سەرەخۆشی خۆی راگەیاند.
پرۆفسیۆر دکتۆر عەلی محی الدین قەرەداغی سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان وتی کە پێغەمبەرەکەمان لەبارەی جیهاد، ئوممەتبوون، پەروەردە و تەواوی بوارەکان بۆ مسوڵمانەکان پێشەوا و رابەر بوو.
زانایان باسیان لە ئەرکی مسوڵمانەکان لە بەرامبەر جینۆسایدی رژێمی داگیرکەر لە غەززە کرد و دەستنیشانیان کرد کە بایکۆت کردن ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە.
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانی بەشداربووی بەرنامەکە باسیان لەوە کرد کە ئەمڕۆ ئەوانەی ئیمانی راستیان بەدەست هێناوە غەززەییەکانن.