زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
یاپجیئۆغلو بەشداری لە مەراسیمی پرسەی رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە لە ناوەندی وەقفی ئیسماعیل ئاغا لە شارۆچکەی فاتیحی ئیستانبوول بەڕێوە دەچێت.
یاپجیئۆغلو لەوێ لەگەڵ حوسنی و عبدالله کوڕەکانی خوالێخۆشبوو دیداری کرد.
یاپجیئۆغلو پرسەوسەرەخۆشیی خۆی پێشکەشی کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و لە خودا داوای رەحم بۆ خوالێخۆشبوو و سەبڕ و ئارامی بۆ کەسوکارەکانی کرد.
عبدالله ئاسلان، محەمەد ئەشین و مەحمود شاهین یاریدەدەرانی سەرۆکی گشتیی هودا پار، فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار و عیسا گوڤەندیک بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای ئیستانبوول وەک شاندی یاوەر لەگەڵ یاپجیئۆغلو بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
ئەرجان ڤەرگیلی بەڕێوبەری ناوچەی مەڕمەڕەی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانە کرد کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردوون.
١٣ ساڵ بۆ سەر شەهید بوونی عبیدالله دوورنا یاریدەری سەرۆکی دەزگای مستضعف-دەر لە گەڤەر بە دەستی پەکەکە تێپەڕی بەڵام هێتشا بکوژان نەدۆزرانەوە و ڕووداوەکە بۆتە ڕووداویکی فاعلی مەجهول.
مەلا عبدالرزاق تەپە یەکێک لە زانایانی ناوداری باکوور کە رۆژی یەکشەممە لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کردبوو بە خاک سپێردرا.