بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر کە لە لایەن وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" ئامادە کرابوو بە بەشداری هەزاران کەس لە ئیستانبوول بەڕێوەچوو.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو ساڵێک لە مانگی نیساندا بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر رێکدەخات ئەمساڵ بەرنامەکەی بە تەوەری "رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد" رێکخست.
دوێنێ لە مەیدانی یەنیکاپیی ئیستانبوول بەرنامەکە ئامادە کرا و هاوڵاتیان گرنگیێکی زۆریان بە بەرنامەکە دایەوە.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و دواتر بە خوێندنەوەی مەولوودنامە بەردەوام بوو.
دواتر پەیامی وەقەفەکە بۆ بەرنامەی ئەمساڵ بڵاو کرا. لە پەیامەکە گرنگ بە قودس و مزگەوتی ئەقسا درا کە لە ٩ خاڵ پێکهاتبوو.
دەقی پەیامەکە:
حەمد تایبەتە بۆ خودای کە پەروەردگاری تەواوی جیهانە. صەلات و سەلام لە سەر بەندە و پێغەمبەرەکەی رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەد ئالی بەیت و ئەصحابەکەی بێت
١- رزگاری گەلە مەزلومە ستەملێکراوەکان بە جیهاد مومکینە:
"رێبەری جیهاد حەزرەتی موحەممەدە."
تاکە رێگای رزگاری لە بەرامبەر ستەمکار و موستەکبیرەکانی کە جوگرافیای مەزلومیان خوێناوی کردوون؛ دروستبوونەوەی دووبارەی رووحی جیهادە.
"بۆچی ئێوە ناچنە خەزا لەڕای خودا و لە بەر هێز لێ گیراوەکان؟ لە بەر پیاوان و ژنان و منداڵانێ کە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان! لەم شارە وا خەڵکەکەی ناهەقیکارن، ڕزگارن کەو لە لای خۆتەوە یار و یاوەرێکما بۆ دیاری بکە.!"(نیسا-٧٥)
٢- زیندووبوونەوە و بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمان بە فێربوون و ژیان بە پێی ئیسلام مومکینە:
"رێبەری زانست حەزرەتی موحەممەدە."
دەرمانی تەواوی برینە خوێناویەکانمان بە تایبەت پرسی غەززە: بەئاگاهاتنەوەی گەلانی موسڵمانە. بە شێوەیەکی بە هێز پشتگری دەکەین لە پێویستیی تێکۆشان لە بەرامبەر داگیرکەرانی سەهیۆنی و پشتگرییەکانیان لە تەواوی دونیا، فەتواکانی زانایان کە پشگتری لە تێکۆشانی رزگاری غەززە، قودس و مزگەوتی ئەقسا لە ژێر ئەسارەت و داگیرکەری دەکات، تەواوی خۆپیشاندان و بەرنامەکانی موسڵمانەکانی کە پشتگری بە کردەوە بەم تێکۆشانە دەدەن.
٣- پاراستنی باوەڕی و پیرۆزییەکانمان بە بەهێزبوون مومکینە:
"رێبەری شمشێر حەزرەتی موحەممەدە."
"دۆزی مزگەوتی ئەقسا و قودس" بۆ مسوڵمانەکان پیرۆزیێکە ناتوانن وازی لێ بهێنن. "جیهادی غەززە و تێکۆشانی قودس و مزگەوتی ئەقسا" ئەم پیرۆزیە بە خۆیەتی. هۆکاری هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنیش ئەم راستیەیە. جواترین وڵام بە هێرشەکانی بێ ئینسافانە بۆ سەر پیرۆزی و بەهاکانمان؛ دامەزراندنی هێزی سەربازی و سیاسیە.
٤- وەدیهاتنی برایەتی و یەکگرتوویی؛ بە بەزەیی، نزیکبوونەوە و یارمەتیدان مومکینە:
"پێغەمبەری مەرحەمەت حەزرەتی موحەممەدە."
رابەرانی وڵاتانی کە مسوڵمان نین لە پشتگری لە داگیرکەرانی سەهیۆنی هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبوو. ئەم رەوشە جارێکی دیکە راستیی "کوفر یەک میللەتە" دەریخستووە. بەڵام غەززەی کە رووبەڕووی ستەمێکی نەبینراو بووە لە لایەن بەناو بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان بە تەنها جێ هشتراون. ئەمە لاوازیێکە قابلی قبول نییە.
ئێمە وەک ئوممەتی ئیسلام لە بەرامبەر برا ستەملێکراوەکانمان بەرپرسیارەتیمان هەیە. بەشداری ئەوانەی دەرفەتیان هەیە لە جیهاد، هاوکاری و پشتگری ماددی، دوعا کردن، بایکۆت لە بەرامبەر وڵاتانی ئیمپریالیست، چالاکییەکان بۆ هاوکاری و هاودەنگی، ئیدانە و پرۆتێستۆ کردنی ستەمکاران، ئاگادارکردنی کۆمەڵگا هەنێکە لەوان. رێگای رزگاری لە بارودۆخی پارچە پارچە بوون و لاوازی؛ دامەزراندنی برایەتی و مەرحەمەتێکی بەهێزە لە نێوان مسوڵمانەکان."
٥- دامەزراندنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری دادپەروەری حەزرەتی موحەممەدە."
ئەو جینۆسایدەی کە لە غەززە ئەنجامدرا دەریخست کە هیچ چەمکێکی ماف و یاسا کە لەلایەن بەربەریزمی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەندراوە، کە لە لێواری ئیفلاسدایە، واقیعی نییە. یاسای نێودەوڵەتی و بەناو دادگاکانی داد و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێککەوتنە بێماناکانی وەک پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها قەڵغانێکن کە ستەمکار دەپارێزن. ئاشتییەک کە هەموو مرۆڤایەتی بگرێتەوە؛ تەنها بە دادپەروەری ئیسلام مومکینە.
٦- ئاشتی و خۆشی جیهان بە کەشوهەوای رەحمەتی ئیسلام مومکینە:
"پێغەمبەری رەحمەت حەزرەتی موحەممەدە."
ستەمەکانی لە بەرامبەر مسوڵمانەکان لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی دونیا ئەنجام دەدرێت بە تایبەت لە غەززە رووی راستیی بەربەریزمی ئەمریکای شەیتانی گەورە و رۆژئاوا نیشان داوە. هەروەها رووی راستی خائینەکانی فڕۆشڕاوی ناوخۆیی کە دەڵێن "حەماس رێکخراوێکی تیرۆریە" نیشان داوە. ئەوانەی کاتێک ستەملێکراو مسوڵمان بێت ویجدانیان لا دەبەن مەحکومی لاپەڕەکانی تاریکی مێژوو دەکرێن.
سەرەڕای بەڕێوبەرانی دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان، بوونی کەسانێک کە ئیدانەی ئەو جینۆسایدە نامرۆڤانەیە دەکەن کە لە غەززە ئەنجام دراوە، هیوایەکە بۆ ئاشتی جیهانی. سڵاو لەو گەلە خاوەن ویجدانانە بێت لە بەرامبەر ستەم بێ دەنگ نابن و دین، زمان، نەژادەکەی هەرچی بێت دژایەتی ستەمی وەحشیانە دەکەن و هەڵوێستێکی مرۆڤانە نیشان دەدەن. ئومێدی پێکەوە ژیان تێگەشتنە لە رێککەوتنی مەدینە.
٧- خۆشی کەس، خانەوادە و کۆمەڵگا تەنها بە پابەندبوون بە ئیسلام مومکینە:
"رێبەری رزگاری حەزرەتی موحەممەدە."
بە دەستی پیسی لایەنەکانی ئەهلی ئیفساد کۆمەڵگایەکی بێ رەگەز و عیفەت دەسپێنرێت. بەناو رێککەوتن و پرۆژەکانی کە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاوایی پشتگری لێ دەکرێن؛ بۆ تەواوی دونیا تەنها نەوەکانی بەتاڵ و بێ شەرمی بەرهەم دەهێنن. رێگای پاراستنی کەس و کۆمەڵگای مسوڵمان لە بەرامبەر ئەم بێ حەیاییە؛ تێگەشتنە لە عیفەت و نامووس.
ئاوەدانکردنەوەی خێزانە شکاوەکان، ئاشتی شکاو و بەختەوەریی بەدواداچوون؛ پابەندبوون بە پێوەرە ئیلاهییەکانە. دامەزراندنی زمانی یەکتری خۆشەویستی و سۆز لە نێوان هاوسەرەکاندا گەرەنتی بەختەوەریی دوو جیهانە. تەربیەی منداڵەکان مەرحەمەت و خەمخۆرییە. جواترین رێگای پاراستنی ئاشتی و خۆشی کۆمەڵایەتی چاودێری پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکان و سیلەی رەحمە.
٨- تاکە رێبەری گەنجایەتی موسڵمان حەزرەتی موحەممەدە:
"جوانترین نمونە حەزرەتی موحەممەدە."
زیادبوونی رووداوەکانی توندوتیژی، ناخۆشی و تێکچوونی متمانە گەشتووە ئاستێک کە ئیتر ناتوانرێت تەحەمول بکرێت. گەنجەکانی کە دوور لە بەهاکانی مەعنەوی و تەربیەی ئیسلام پەروەردە دەبن تووشی کێشەکانی دەروونی دەبن. ئەم هۆکارانە لە پشت زیادبوونی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە نێو گەنجاندایە. ئهم بارودۆخه؛ ئاژاوە و شێتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات. بوژانەوەی گەنجێکی موسڵمان کە بەڵێنی ئومێد و داهاتوو دەدات؛ بە واتای وەرگرتنی پەروەردەی ئیسلامی و نموونەی ئەسحابە.
٩- سەرچاوەی ئەخلاقی جوان و بەرخۆدانی مەعنەوی سوننەتی سەنییەیە:
"رێبەری ئەخلاقی جوان حەزرەتی موحەممەدە."
"بێژە ئێوە ئەگەر خوداتان خۆش دەوێ، شوێن من کەون هەتا خوداش خۆشی بوێن و لە گوناهانیشوو ببوورێ. دیارە خودا خەتابەخش و دلۆڤانە."(ئال عیمران-٣١) پێگەیشتن لە عیبادەت و ئەخلاقی باش؛ بە شوێنکەوتنی قورئان و سوننەت مومکینە. دەرمان تەواوی کێشە و دەردەکان؛ بە ناسین و تێگەشتن و ژیانبە پێی سوننەتی حەزرەتی موحەممەد (صلی الله علیه و سلم) مومکینە. "
مامۆستا گۆکتاش: ئەگەر واز لە جیهاد بهێنین خودا لە شوێنمان بە کەسانێکی دیکە دەگۆڕێت
مامۆستا محەمەد گۆکتاش سەرۆکی فەخری وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە میانەی بەشداری لە بەرنامەکە وتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "رەحمەت لەگەڵ شمشێرە. ئەگەر لە شوێنێک شمشێر نەبێت رەحمەت نییە، ئاڵۆزی هەیە. بە تایبەت مەرحمەت کاتێک دێت کە شمشێر هەبێت. لە هەر شوێنێکی قورئان کە باس لە جوانترین نموونە (اسوة حسنة) کراوە باس لە جیهادیش کراوە. ئەم پێغەمبەر بە جیهاد هات و بۆ جیهاد هات. دەبێت ئوممەتەکەش پەیڕەوی لێ بکەن. بەڵام خودا لە قورئانی کەریم دەفەرموێت کە "ئەگەر پشتیشی تێ بکەن، چینێکی تر بە ئێوە دەگۆڕێتەوە، کە هەرگیز وەک ئێوە نەچن." خودا ئەم شتەی بە ئەسحاب دەڵێت و هۆشداری بەوان دەدات. ئەسحاب دەڵێن کە ئایا ئێمە لە رێگاکەمان دەگەڕینەوە. رووبەڕووی خەتەرێکی گەورەیین. خودا دەتوانێت لە شوێنی ئێمە کەسانێکی دیکە بهێنێت. خودا ناچار نییە لەگەڵ ئێمە بێت. ئەگەر واز لە جیهاد بهێنین خودا لە شوێنمان بە کەسانێکی دیکە دەگۆڕێت."
تەکروری: تۆفانی ئەقسا ئەمڕۆ بە شتەکانی نوێ هاتووتە پێش ئێمە
دواتر دکتۆر نەواف تەکروری سەرۆکی یەکێتی زانایانی فەلەستینی وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "خودا جیهادی لە سەر مومینەکان فەرز کردووە. تۆفانی ئەقسا بەو ئامانجە ئەنجام درا. خوشک و براکانم! تۆفانی ئەقسا تەنها مومین و مونافیقەکان لە یەکتر جیانەکردەوە. ئەوانەی زەرەیەک ئیمانیش لە دڵیاندا هەبوو نیشانی ئێمە دا. ئەمڕۆ دەبینین لە زانکۆ و شەقامەکانی ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی پشتگری لە موجاهیدەکانی غەززە بەڕێوە دەچێت. پیرۆزبایی لەو کەسانە دەکەین کە نایانەوێت وڵاتەکانیان ببێتە هاوبەشی تاوانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی. تۆفانی ئەقسا ئەمڕۆ بە شتەکانی نوێ هاتووتە پێش ئێمە. دەبینین کە ئەمڕۆ هەم رۆژئاوا هەم لە ئەمریکا ئەوانەی ویجدانیان لە دەست نەداوە لە سەر خاڵێکی هاوبەش رێککەوتوون. بە هەمان شێوەیەی پێغەمبەرەکەمان حلف الفضولی دامەزراند ئەوانیش لە سەر ئەم بابەتە رێککەوتوون. دوای تۆفانی ئەو کەسانە رووی راستی ئەو کەسانەمان بینی کە خۆیان لەگەڵ مسوڵمانەکان نیشان دەدەن بەلام لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی حەرەکەت دەکەن."
بەرنامەکە بە خوێندنەوەی شیعرێک لە لایەن حەلیمە گویولدار و پێشکەش کردنی سروود لە لایەن هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم و ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.