چالاکی دانیشتنی ٥٣ خانەوادە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن هەدەپە لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر لە ڕۆژی ٣٦مدا بەردەوامە.
لە ڕاگەیەندراوێک هاتوە، چالاکی دانیشتنی ٥٣ خانەوادە بەهۆی ڕەفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن هەدەپە لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر لە ڕۆژی ٣٦مدا بەردەوامە.
لە ٢١ی ئاب دایکێک بە ناوی حاجیرە ئاکار باسی لەوە دەکرد کە کوڕەکەی موحەمەد ئاکار لە لایەن پەکەکە ڕەفێندراوە سەر چیا و بۆیە لە پێش بارەگای سەرۆکایەتی هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر دەستی بە چالاکی دانیشتن کرد و کوڕەکەی دوای ٣ ڕۆژ گەڕایەوە. ئەو چالاکی دانیشتنی حاجیرە ئاکار بۆ خانەوادەکانی تریش کە منداڵەکانیان ڕەفێندراون بووە هیوایەک و ئەوانیش دەستیان بە چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە پارێزگای دیاربەکر کرد و ئەو چالاکیە ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٣٦مدا بەردەوام بوو.
هەرچەند هەدەپەیەکان هەڕەشەیان دەکەن بەڵام خانەوادەکان بەردەوامن لە ئەنجامی چالاکی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار لەگەڵ شاندێکی یاوەر بەشداری پرسەی حەسەن قلچ رابەری جەماعەتی ئیسماعیل ئاغا کرد کە چەند رۆژ پێشتر کۆچی دوای کردبوو.
کارل سکاو یاریدەدەری بەڕێوبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی غەززە راگەیاند، "هێشتا بەرەو برسێتی دەچین."
گەلی باتمان کە بەشداریان لە بەرنامەی مەولدی پێغەمبەر لە باتمان کردبوون باسیان لەوە خۆشحالی خۆیان کرد و هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە غەمگینن.
إتحاد العلماء لە ٢٧ نیسان رۆژی شەممە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانای نێودەوڵەتی مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە و پانێلی "ئەرکی زانایان و تۆفانی ئەقسا" رێک دەخات.