فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر رۆژئاوای ئیدلب ئەنجام دایەوە.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی سوریا، فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا هێرشی کردە سەر دەوروبەری شارۆچکەی عەرەب سەعید لە رۆژهەڵاتی شاری ئیدلب.
باس لەوە کرا، شوێنەکەی کراوە ئامانج دارستان بووە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبووە.
هەروەها باس لەوە کرا کە فڕۆکەکانی جەنگی رووسیا دواتر هێرشیان کردووە سەر ناوچەی نێوان شارۆچکەی شێخ سیندیان و سەرمانیە لە باکووری حەما.
دەستنیشان کرا، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا زیانی ماددی دروست بووە و مەخزەنێکی ئاو کراوە ئامانج و زیانێکی گیانی لە نێوان مەدەنییەکاندا نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.