بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەهادەتی شەهید ساجید پیشگین لە ئەندەنە بەرنامەیەکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە پێشکەشوانی پارێزەر ئەمین چنار بەڕێوەچوو و بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن موعاز دەمیر دەستیپێ کرد و دواتر فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
دواتر بیلال گولەر، مەحفوز ئاکتەکین و محەمەد عەلی ئۆغوز هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان پێشکەش.
دواتر سینەڤیزیۆنێک لەبارەی شەهید ساجید پێشکەش کرا و لە کۆتایی ئیلاهیاتناس و نووسەر محەمەد گۆکتاش وتارێک لەبارەی شەهید ساجید و گرنگی رۆژەکە پێشکەش کرد.
"بە رەحمەت یادی براکەمان شەهید ساجید دەکەین کە بۆ بە دەست هێنانی بەهشت دونیاکەی بە خودا فڕۆشتبوو"
فاروق دینچ پەرلەمانتاری شاری مێرسین وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و وتی، "بە ڕێز و ئەڤین سڵاو لە هەمووتان دەکەم. بە رەحمەت یادی براکەمان شەهید ساجید دەکەین کە بۆ بە دەست هێنانی بەهشت دونیاکەی بە خودا فڕۆشتبوو. هەروەها نەفرین لە بکوژان و هاندەرانی رووداوەکە دەکەین. ئەوان ساجیدێکیان لە ئێمە ستاند بەڵام هەزاران ساجید زیندوو بوون. ئەم ساجیدانە لە هەموو شەقامەکانی ئەدەنە دەبن. ئێمە هەموومان ساجیدین و بانگەوازی دۆزی تەوحید دەکەین، إن شاء الله. ئەوان گومان دەکەن کە بە کوشتن تەواو دەبێت بەڵام ساجیدەکان لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی بە هێزتر لە بەرامبەریان دەوەستن. براکەمان ساجید ٢ مانگ دوای هەڵبژاردنەکان شەهید بوو. لە قۆناغی هەڵبژاردندا هەموو کاتێک بانگێشتمان دەکرد. هەموو کاتێک دەمانگوت، 'زمانی دابەشکەر بە کار نەهێنن زمانێک بەکار بهێنن کە یەکێتی دروست بکات، خۆشی و ئارامی دروست بکات، چونکە ئێمە بەرەو هەڵبژاردن دەچین نەک شەڕ.' بەڵام بەداخەوە گوێیان لە ئێمە نەگرت. لە ئەنجامدا براکەمان شەهید ساجید کاتێک نوێژی دەکرد تووشی هێرش بوو. بەرپرسی پارێزگاکەمان بریندار بوو و سکرتێری پارێزگاکەمان ساجید پیشگین شەهید بوو."
"ئەو حیزبانەی سیاسی کە هەموو کاتێک هودا پاری وەک ئامانج نیشان دەدەن و دەکەنە دوژمن لە پشت ئەم رووداوەدایە"
دینچ لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە کەمالیستەکان و ئاپۆئیستەکان کە زمانی توندوتیژی بەکار دەهێنن بکەرانی راستی ئەم هێرشەن و دواتر وتی، "ئەمە زۆر باش دەزانین کە ئەمە هێرشێک نییە کە کەسێک بە تەنهایی ئەم کارەی کردبێت. ئەو حیزبانەی سیاسی کە هەموو کاتێک هودا پاری وەک ئامانج نیشان دەدەن و دەکەنە دوژمن لە پشت ئەم رووداوەدایە. لە بابەتگەلێک کە زۆرترین هەستیاری کۆمەڵگایان هەیە بوختانیان لێکردین و حیزبەکەمانیان کردە ئامانج و پاڵنەریان بۆ ئەم بکوژە دروست کرد کە کوشتی. بێ گومان کەمالیستەکان کە هەموو کاتێک حیزبەکەمان دەکردنە ئامانج و بوختانیان دەخستە ئەستۆی هودا پار ئەم بکوژەیان هانداوە. تەنها کەمالیستەکان نە بەلکو ئاپۆ-کەمالیستەکانیش لە پشتیدانە."
"دوژمنی ئەوان لە بەرامبەر قسەی 'الله اکبر'ـە"
دینچ لە بەردەوامی وتی، "ئێستا دووبارە دەستیان پێ کردووە بە هەمان توندی هەوڵی پیسکردنی حیزبەکەمان دەدەن. لە غەززە کۆمەڵکوژیێک هەیە. ٤٠ هەزار شەهید هەیە و هەموو چڕکەیەک براکانمان لەوێ دەکوژرێن. لە دیاربەکر گروپێک گەنجی بە ویجدان دەستبەکار بوون و لە دژی کافێیەک کە پشتگری لە سەهیۆنییەکان دەکەن خۆپیشاندانێکیان رێکخست. کەسانێک بەهۆی ئەم خۆپیشاندانە هاواریان دەکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا کورسیێکیش نەشکێنراوە. بەڵام دووبارە پرۆپاگەندەیەکی بەم شێوەیە ئەنجام دەدەن. ئێمە دەزانین دوژمنی ئەوان لە بەرامبەر چییە. ئەو گەنجانە الله اکبر-یان دەگوتەوە. دوژمنی ئەوان لە بەرامبەر قسەی 'الله اکبر'ـە."
"ئێمە ناچین مافی مرۆڤ لەم فێڵبازە دیموکراسیانە فێربین"
دینچ لە بەردەوامی وتی، "ئەمانە پرۆژەیەکن بۆ دوورخستنەوەی کوردەکان لە بەها گرنگەکانیان و ئاسیمیلە کردنیانە. ئەمانە بە جۆرێک باس لە مافی مرۆڤ دەکەن کە گوایە رابردوو و ئێستایان زۆر خاوێنە. کاتێک باس لە رووداوەکانی ٦-٨ی تشرینی یەکەم و کوشتنی ٥٣ هاوڵاتی و دەیان هێرش دەکەن گوایە چالاکیێکی دیموکراتیکیان ئەنجام داوە. کوشتن و سووتاندن و چەوساندنی یاسین بۆروی ١٦ ساڵە و هاوڕێکانی بە ئۆتۆمبێل وەک 'چالاکیێکی دیموکراتیک' نیشان دەدەن. هەڵپەڕکە لە سەر تەرمی ئەو گەنجانە کە لە کەلتووری هیچ کۆمەڵگایەکدا نییە وەکو هەوڵێکی دیموکراتیک هەڵدەسەنگێنن. ئێمە زۆر باش ئەوان دەناسین بەڵام دەمانەوێت تەواوی خوشک و برا خاوەن ویجدانەکانمان ئەم شتە ببینن. ئێمە ناچین مافی مرۆڤ لەم فێڵبازە دیموکراسیانە فێربین."
دینچ لە بەردەوامی جەختی لەوە کرد کە ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی ئەنجامدرانی رووداوی کوژرانی شەهید ساجید دەبێت لە بەردەم یاسا دادگایی بکرێن.
دینچ لە کۆتاییدا سوپاسگوزاری ئەو کەس و حیزبانە کرد کە بۆ پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندیان لەگەڵ ئەنجام داوە و بە رەحمەت یادی شەهید ساجید کرد و جەختی لەوە کرد کە رێگای شەهیدەکان رێگای ئەوانە.
"ئەگەر خوای گەورە لە پێناو خۆیدا گیان و ماڵی لە خاکێک نەسەنێتەوە، مانای وایە ئەو وڵاتەی سڕیوەتەوە"
دواتر ئیلاهیاتناس و نووسەر محەمەد گۆکتاش وتارێک لەبارەی گرنگی رۆژەکە پێشکەش کرد و وتی، "خودای گەورە گیان و ماڵی مومینەکان لێیان کڕیوە. واتاکەی ئەمەیە؛ ئەی ئەدەنە! خودا لەگەڵ ئێوە دانوستان دەکات، لە وڵاتەکەتان گیان دەستێنێت، گەنجەکانتان و عەزیزەکانتان دەستێنێت. ئەگەر خوای گەورە لە پێناو خۆیدا گیان و ماڵی لە خاکێک نەسەنێتەوە، مانای وایە ئەو وڵاتەی سڕیوەتەوە. بۆیە ئەمە فەخر و ئیحسانێکە بۆ ئەدەنە."
"کاتێک ئایەتەکان لە زمانی غەززەییەکان دەبیزین وەک ئەوەیە کە جەرائیل علیه السلام تازە ئایەتەکانی هێناوە"
گۆکتاش لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە نووری خودا لە سەرەتا لە غەززە دادەبەزێت و دواتر وتی، "نووری خودا لە غەززە بە شێوەیەک دەبینرێت کە لەوێ بە چوارلای دونیا بڵاو دەبێتەوە. سەیری خەڵکی ئەو شارە دەکەین، ئەو دوعایانەی کە دەیکەن، دایک و کۆرپە و باوکەکانی هەڵگری؟ لە راستیدا هەموو کاتێک ئەو ئایەتانە دەخوێنین بەڵام کاتێک ئایەتەکان لە زمانی غەززەییەکان دەبیزین ئەوەندە کاریگەر دەبێت وەک ئەوەیە کە جەرائیل علیه السلام تازە ئایەتەکانی هێناوە."
"شەهید واتە واز هێنان لە هەموو شت و چوونەوە بە لای خودا"
گۆکتاش ئاماژەی بەوە کرد کە شەهیدەکان پێش لەوەی شەهید بن وەلییەکانی خودان و دواتر وتی، "ئەوانەی لە رێگای خودادا گیانیان فیدا دەکەن ئەوانن. شەهیدبوونی وەک شتێکی بەسیست و سادە مەبینن. ئەمە بزانن کە شەهید پێش لەوەی شەهید بێت وەلیی خودایە. ئەگەر کەسێک بڕیاری دابێت لە رێگای خودادا شەهید بێت ئەو مرۆڤە ئەڤینی دونیای لە دڵی خۆی دەرێناوە و بۆیە بووە وەلیی خودا. شەهید واتە واز هێنان لە هەموو شت و چوونەوە بە لای خودا. ساجیدەکەمان، یاسینەکەمان و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی دیکەمان نموونەی حەیا و ئەدەبن لە سەر رووی زەوی. کافرەکان دوژمنی شوێنی سەجدە لە سەر دەموچاومان، ئەدەبەکەمان و حیجابی کچەکانمانن. ئەمڕۆ گەورەترین دوژمنانی سەر زەوی دوژمانەکانی خانەوادەن. ئەگەر ئێمە لایەنگری نامووس و عیفەت بین ئەو کات دوژمنەکانمان زۆرن. ئێمە لایەنگری حەقین. مرۆڤەکان فەوج فەوج بەرەو ئیسلام دێن. لەگەڵ ئەوەی دەکوژرین دینەکەمان بڵاو دەبێتەوە. ئەگەر لە شوێنێک شەهادەت هەبێت خودا ئەو شوێنەی خۆشدەوێ."
"ئەگەر ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر دینی خوا ئێمەیان لە دژی خۆیان بدۆزنەوە دەمیان دادەخەن"
گۆکتاش لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە ئەوانەی دوژمنی لە بەرامبەر سەجدە، نیکاح، ئەدەب، حیجاب دەکەن ئێمەیان لە دژی خۆیان دەدۆزنەوە و دواتر وتی، "کاتێک سووکایەتی لە بەرامبەر ئیسلام و قورئان بکرێت دیاربەکر، ئەدەنە، باتمان هەڵدەسێت و لە دژیان دەوەستێت. ئێمە باش دەزانین ئەگەر لە شوێنێکی ئەدەب، حەیا و حیجاب هەبێت کوفر هێرش دەکاتە سەر ئەو شوێنە بەڵام ئەم جار مسوڵمانەکانی ئامادە لە بەرامبەر خۆیان دەبینن. ئەگەر ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر دینی خوا ئێمەیان لە دژی خۆیان بدۆزنەوە دەمیان دادەخەن. خودا نایەوێت مسوڵمان لە بەرامبەر هێرش سەر دینەکەی بێ دەنگ بن. خودا شەهیدەکانمان و ئەوانەی لە رێگاکەی خزمەت دەکەن کەم نەکاتەوە."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن مەلا ئەکرەم دەردییۆک کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاگرەکەی هۆتێلێک لە تورکیا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بۆ تورکیا راگەیاند.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "دەبێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نکرێتە بابەتی دانوستان."