وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو هەفەتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە غەززە رێکدەخات ئەم هەفەتەیەک بەرنامەیەکی رێکخست و بانگێشتی کرد کە پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکرێت پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداریان لە جینۆسایدەکەی لە غەززە کردووە.
لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە کە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کردووە وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر هەموو هەفتەیەک لە دیاربەکر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین و ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژییەکانی سەهیۆنییەکان رێکدەخات.
بەرنامەکە دوێنێ کاتژمێر ٢١:٠٠ دەستی پێ کرد. مەلا عبدالقدوس یالچن ئەندامی دەستەی کارگێڕی إتحاد العلماء وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی مسوڵمانەکان بایکۆت کردنە.
"بە ئیزنی خودا لە کاتێکی نزیکدا سەرکەوتن هی مسوڵمانەکان دەبێت"
مەلا عبدالقدوس یالچن ئاماژەی بەوە کرد کە وەک ئوممەت لە قۆناغێکی دژوار تێپەڕ دەبین و وتی، "ئێمە بە کاتە سەختەکاندا تێدەپەڕین. الحمد للە، باوەڕداران نیشانی دەدەن کە ئەوان یەک جەستەن و وامان لێدەکەن هەست بکەین کە بەهۆی بارودۆخی براکانمان لە غەززە تێکدەچن. نزیکەی ٢ ملیار کەسی جیهانی ئیسلامی لە بەرامبەر مشتێک لە سەهیۆنییەکان بێدەنگن. ئەگەر سەرکردەمان نەبێت؛ ئێمە وەک تەسبیحی پەرش و بڵاو و مەڕێک کە بێ شوان ماونەتەوە. سەرکردەکانمان و تەنانەت خەلافەتیشیان لێ وەرگرتین. بەڵام بێباوەڕان چەندە ماندوو بن، لە مێژوودا ڕوونە کە ناتوانن بەسەر دینی خوادا زاڵ بن! ئەگەر بێباوەڕانیش نەیانویست، خوای گەورە ڕووناکی خۆی تەواو دەکات. بە ئیزنی خوای گەورە بەم زووانە سەرکەوتن بۆ موسڵمانان دەبێت، کۆتایی ئیسرائیلیش نزیکە."
"ئەو کەسەی بایکۆت دەکات وەک برا غەززەییەکانمان جیهاد دەکات"
مەلا عبدالقدوس جەختی لەوە کرد کە دەبێت مسوڵمانەکان هیچ کات بێ ئومێد نەبن و دواتر وتی، "شایەد سەرکەوتنی مسوڵمانە غەززەییەکان قورس بێت بەڵام سەرکەوتن هی ئوممەتی ئیسلام دەبێت. شەڕی تۆفانی ئەقسا تەواوی ئوممەت و هەروەها تەواوی مرۆڤایەتی هۆشیار کرد. هەموومان خەوتبووین، لە دوای زەوق بووین بەڵام الحمد لله، دوای شەڕی تۆفانی ئەقسا ئارام ئارام لە حەو هەڵدەستین و یەکێتی لە ناوماندا دروست دەبێت."
مەلا یالچن لە بەردەوامی سەبارەت بە گرنگی بایکۆت وتی، "بایکۆت زۆر گرنگە و جیهادی ئێمەیە. ئەمڕۆ جیهادی ئەو مسوڵمانانەی لە غەززە نین بایکۆتە. ئەم شتە هیچ کات بە کەم نەبینن و کەمترخەمی نەکەن! باوەڕ بکەن خێر لە کاڵاکانی ئیسرائیلدا نییە. تەواوی نەخۆشییەکانی کە لە ناو مرۆڤەکاندا هەیە سەرچاوەکەی کاڵاکانی ئیسرائیلە. ئەو کەسەی لە بایکۆت کەمتەرخەمی بکات لەگەڵ ئیسرائیلییەکان دەبێت. ئەو کەسەی بایکۆت بکات وەک برا غەززەییەکانمان جیهاد دەکات."
"رژێمی داگیرکەری زایۆنی نەیتوانی ئیرادەی پۆڵایینی گەلی غەززە بشکێنێت و ئیرادەی شەڕکردنیان لەناو ببات"
دواتر عوزەیر یوڤا لە سەر ناوی وەەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر راگەیەندراوی میدیایی خوێندەوە.
یوڤا ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی نزیکەی ١٠ مانگە بێ ئەنجامدانەوەی جیاوازی تەواوی رێککەوتنەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی جەنگ پێشڵ دەکات و ئافرەت و منداڵ و پیر و تەواوی مرۆڤەکانی بێ تاوان دەکاتە ئامانج و هەوڵی سڕینەوەی گەلێک لە سەر نەخشە دەدات و وتی، "رژێمی داگیرکەری زایۆنی نەیتوانی ئیرادەی پۆڵایینی گەلی غەززە بشکێنێت و ئیرادەی شەڕکردنیان لەناو ببات. خوشک و برا فەلەستینییەکانمان بریندار بوون، شەهید بوون، دوورخران، ناچار بە کۆچ بوون، شوێنیان بەجێ هشت، برسی و تێنوو بوون، منداڵەکانیان بە خاک سپارد. رووبەرووی هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک بوون. شاهێدی لاوازی سیستەمی جیهانی بوون بەڵام هیچ کات سەریان لە بەرامبەر ستەم و ستەمکار نزم نەکرد. بەردەوام بوون لە پاراستنی روومەتی مرۆڤایەتی."
"کاتێک میللەتێک تەوەکولی بە خودا هەبێت هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەریان بوەستێت"
یوڤا لە بەردەوامی وتی، "کاتێک میللەتێک تەوەکولی بە خودا هەبێت هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەریان بوەستێت. قارەمانەکانی بەرخۆدان بە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا ئەفسانەی نەدۆڕاوبوونی سەهیۆنییەکانی تێکشکاند. گەلی غەززە و منداڵە قارەمانەکانی بەرخۆدان لە دژی ئیستیکباری جیهانی راوەستان. گەلی غەززە بوونەتە روومەت و فەخری ئوممەت. ئەوان بە تەواوی دونیا نیشان داوە کە قسەکانی رۆژئاوا لەبارەی مۆدێرنبوون، ئازادی، مافی مرۆڤ، مافی منداڵەکان، مافی ئافرەتەکان و پاراستنی مەدەنییەکان تەنها چیڕۆکێکە. رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کاتێک منداڵ، ئافرەت، پیر و مەدەنییەکان دەکوژن تەنها لە غەززە کۆمەلکوژی ناکەن بەلکو شەڕ لە دژی ویجوانی مرۆڤایەتی دەکەن."
"هێزی پشت ڕاست ڕاوەستان متمانە بە خوا و خۆشەویستی شەهادەتە"
یوڤا ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ ئەوەی گەلی غەززە تەنها ماوە بەڵام هیچ کات واز لە تێکۆشان ناهینێت و دواتر وتی، "هێزی پشت ڕاست ڕاوەستان متمانە بە خوا و خۆشەویستی شەهادەتە. قارەمانەکانی بەرخۆدانی غەززە، کە لە دژی فیرعەون و نەمرودەکانی سەردەمی ئێمە شەڕ دەکەن، تەختی ستەمکاران دەهەژێنن. گەلی ستەملێکراوی غەززە و قارەمانانی بەرخۆدان سەرەڕای ئەوەی لە لایەن دەوڵەتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەنیا جێهێڵراون، کۆڵ نادەن و بەردەوامن لە شەڕ. ئەو ڕاستییەی کە کەسانێک کە هەستیارن بەرامبەر بە دڕندەییەکانی سەهیۆنییەکان لە غەززە دێنە گۆڕەپانەکان و هەنگاوی دەستەجەمعی بۆ کۆتایی هێنان بەو چەوساندنەوەیە دەگرنەبەر، سەرچاوەیەکی گەورەی هێز و ئیلهامبەخشە بۆ بەرخۆدانی غەززە. هێزەکانی هاوپەیمانی سەهیۆنی بە کەڵک وەرگرتن لە پارچە پارچەبوونی ئومەت، ململانێکانیان وەلا نا و لەسەر غەززە یەکگرتوو بوون. جگە لە چەند وڵاتێکی بە ویژدان کە ناتوانن لە پەنجەی دەستێک تێپەڕێنن، هەموو وڵاتانی جیهان لە تەنیشت وەستاون و سەیری ئەو دڕندەییانەی لە غەززە دەکەن. غەززە تاقیکردنەوەیە بۆ هەموو جیهان."
"تاکە رێگای چارەسەری بۆ رێگری لەم وەحشیەت و جینۆسایدە هێزی سەربازیە"
یوڤا لە بەردەوامی وتی، "هەندێک وڵات وەک تەماشاکەری ئەو شتانە دەمێننەوە کە روودەدات، پەیامی ئیدانەکردنی لاواز بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی کاردانەوەی گەلەکەیان هێور بکەنەوە. هەندێک وڵاتی بە ویژدان هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی بیرۆکراسیەوە ئەم دڕندەییە ڕابگرن، لە کاتێکدا هەندێک وڵات بە داواکردن لە دادگای نێودەوڵەتی هەوڵی ڕێگریکردن لە جینۆساید دەدەن. لە ئەنجامی ئەو هەموو هەوڵە نێودەوڵەتیانە، نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای دادی نێودەوڵەتی 'بڕیاری بەپەلەی ئاگربەست'یان دەرکرد و لێدوانیان دا بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکە. هاوپەیمانی نازی سەهیۆنی بە بێ گوێدان بە بڕیارەکانی دادگا و بڕیارە نێودەوڵەتییەکان درێژە بە جینۆسایدەکەی دەدات. هەموو ئەم پێشهاتانە ئەوەمان نیشان دا کە؛ ئەو بۆچوونەی پێکهێناوە کە ڕاگرتنی ستەم و جینۆسایدی سەهیۆنی بە رێگەی سیاسی، بیرۆکراتی و یاسایی ناکرێ و تاکە رێگەچارە بۆ راگرتنی ئەو دڕندەیی و جینۆسایدە بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازییە."
هەروەها وتی، "کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم پارادایمە بهێنرێت کە بەهێزەکان چەوساندنەوەی لاوازەکان دەکەن. کاتی ئەوە هاتووە ئەو هاوسەنگیانە بشکێنین کە هاوپەیمانی خراپەکاری یەک جەمسەری سەهیۆنی دامەزراندووە. ئۆپڕاسیۆنەکانی یەمەن و لوبنان، زەمینەی کۆبوونەوەی ئەم هێزە و یەکگرتنی وڵاتانی دیکەی ویژدانیان داڕشت. ئەم دەرفەتە بە باشی کەڵک وەرگیرا، ئەمەش پێویستی بە دامەزراندنی هاوپەیمانییەکی دادپەروەری پارێزەری ستەملێکراوان، لە دژی هاوپەیمانی خراپەکاری سەهیۆنی هەبوو. کاتی ئەوە هاتووە پارادایمێک دابمەزرێنین کە ماف بەهێز بێت نەک لەو شوێنەی کە بەهێزەکان مافدار بن."
"داوا دەکەین تاوەکو حیزبەکان پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکەن"
عوزەیر یوڤا لە کۆتاییدا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای هودا پار کە پێشکەش بە پەڕلەمان کردووە بۆ سزادانەوەی هاوڵاتیانی تورکیا کە بەشداری لە جینۆساید لە غەززە دەکەن وتی، "بەردەوام بن لە بایکۆت کردنی کاڵاکانی کە پشتگری لە رژێمی داگیرکەر دەکەن. پشتگری لە مەرجەکانی حەماس بۆ ئاگربەستی بەردەوامی لە غەززە دەکەین. داوا دەکەین تاوەکو حیزبەکان پشتگری لە پڕۆژەیاسای هودا پار بکەن کە ئەمە ئەرکێکی ویجدانی و مرۆییە. تا کاتی رژاندنەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ ناو دەریا بە پێداگری بەردەوام دەبین لە بەرگری کردن لە دۆزی قودس."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.