لە بەدلیس بەرنامەی ژیان بە نوێژ جوانە بەڕێوەچوو کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخرابوو.
پلاتفۆرمی نەوەی قورئان کە هەموو ساڵێک بۆ فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" رێکدەخات ئەمساڵیش دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
دوای فێرکردنی نوێژکردن بە منداڵەکان لە بەدلیس بەرنامەی کۆتایی "ژیان بە نوێژ جوانە" بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی رێپێوان دەستی پێ کرد و لە پێش مزگەوتی گەورەی بەدلیس کۆتایی هات. لە کاتی رێپێوانەکەدا منداڵەکان ئافیش و ئاڵاکانی فەلەستینیان هەڵگرتبوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا عومەر ئیشق دەستی پێ کرد و دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان پێشکەش کرد.
دواتر منداڵەکان شیعر و ئایەت و حەدیسیان خوێندەوە. دواتر مامۆستا سوبحولڵا ئویسال نوێنەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان وتاری سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
ناوبراو وتی، "نوێژ عیبادەتێکە لە سەردەمی حەزرەتی ئادەم (علیه السلام) دەستی پێ کردووە تا رۆژگاری ئێمە و تا قیامەت بە سەر مسوڵمانەکان فەرز دەبێت. مرۆڤ بۆ پشتڕاستکردنی ئیمانەکەیان بە خوا هەموو کاتێک سەجدەیان بردووە یانیش عیسیانیان کردووە. نوێژ پرسێکی باوەڕی و عەقیدەیە. عیبادەتێکی ئاسایی نییە."
ئویسال لە بەردەوامی وتی، "کاتێک وەحی بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هات دوای نیوەڕۆژ جەبرائیل علیه السلام فێری کرد کە چۆن دەستنوێژ بگرێت و چۆن نوێژ بکات. واتە رۆژێک کە وەحی هاتووە نوێژیش هاتووە. نوێژ عیبادەتێکی زۆر گرنگە. رێگای پشتراستکردنی ئیمان و خۆپاراستن لە خراپییەکانە. ئێمەش بە پێی فەرمانی پێغەمبەرەکەمان "لە ٧ ساڵیدا منداڵەکانتان فێری نوێژ بکەن" نوێژکردن فێری منداڵەکانمان دەکەین. سبەینێ لە دواڕۆژ دەتوانین بڵێین کە یا رەب ئەم شتە لە دەستمان دەهات و فێری منداڵەکانمان کرد."
ئونسال لە کۆتاییدا وتی، "دەزانن شوێنی میعراج قودسە، مزگەوتی ئەقسایە. ئەو خاکانەیە کە ئێستا سەهیۆنییەکانی تیرۆرست داگیریان کردووە. پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لەوێوە چووە میعراج. موژدەگانی بە ئوممەتیش داوە کە لەوێوە هەڵدەستێتەوە. ٥ کات نوێژ لە کاتی میعراج فەرز بوو. نوێژ، میعراج، بیت المقدس و قودس هەموویان پەیوەندیان لەگەڵ یەکتر هەیە. ئەرکێکی ئیمانییە کە مسوڵمانەکان ئەوەندەی بەرگری لە نوێژ دەکەن بەرگری لە قودسیش بکەن. ئێمە هەم بەرگری لە نوێژ هەمیش بەرگری لە قودس دەکەین. خوشک و براکانمان بە تەنها ناهێڵین."
دواتر مەهدی ئویسال سەرۆکی یانەی گەنجانی ئیدەئالی زانکۆی بەدلیس وتارێک لەبارەی گرنگی رۆژەکە پێشکەش کرد و دواتر منداڵە بە جەماعەت دوو رەکعەت نوێژی شوکریان ئەنجام دایەوە.
جەنگیز کاراکایا سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای بەدلیسی هودا پار، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی، هاوڵاتیان و خانەوادەی منداڵەکان بەشداریان لە بەرنامەکە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.