شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای مسوڵمان ناچارە ئەمڕۆ لە دژی جینۆساید هەنگاو بهاوێژێت نەک سبەینێ. بۆیە دەبێت لە سەرەتا پشتگری چەک و دارایی بە بەرخۆدانی فەلەستین بدرێت."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتای عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند پرسێکی گرنگی رۆژەڤی ناوخۆ و دەرەوە کرد.
ناوبراو باس لە پرسەکانی ئامادەکارییەکان بۆ دەستووری نوێ لە تورکیا، هێرشی نەژادپەرستانە بۆ سەر منداڵیکی سوریای لە تورکیا، پاراستنی ئازادی سەرپۆش بە دەستوور، کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوا و پلان بۆ دروستکردنی کەنیسە لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا و شەڕی ناوخۆی سوودان کرد.
"با ساڵی نوێی عەدلی ببێتە ساڵی دەستووری نوێ"
شاهزادە دەمیر وتی، "لە ١ی ئەیلوول ساڵی نوێی عەدلی دەستی پێ کرد. هیوادارین بۆ گەلەکەمان ببێتە وەسیلەی دادپەروەری و ئاشتی و خۆشی. ڕۆژ بە ڕۆژ متمانە بە بەرپرسانی دادی کەمتر دەبێتەوە و دەبینە شاهێد کە بەرپرسانی داد لە جێبەجێ کردنی دادپەروەری لاوازی نیشان دەدەن. ئەم متمانەیە بە بڕیاری دادپەروەرانە لەلایەن دادوەر و داواکاری گشتی پابەندبوون بە دادپەروەرییەوە مومکین دەبێت."
دەمیر لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە هێشتا پرسەکانی مەغدوورەکانی ٢٨ی شوبات، رووداوەکانی سێواس و بەندکراوەکانی نەخۆش چارەسەر نەکراوە و دەبێت رێگای دووبارە دادگایی کردن مەغدوورەکان و دواخستنی سزای نەخۆشخانەکان بکرێتەوە.
"ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ پێویستیێکی بەپەلە بۆ میللەتەکەمان دەبینین کە نابێت دوابخرێت"
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بە دەستووری نوێ وتی، "لە تورکیا ٢٠٢٤ هێشتا بەڕێوبەرایەتی وڵات بە دەستووری کودەتای ١٩٨٢ ئەنجام دەدرێت. گەورەترین کەموکوڕی لە دەستووردا ئەوەیە کە دەستوور کە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییە، ڕەنگدانەوەی ئیرادەی کەمینەی کودەتاچیەکانە نەک کۆمەڵگا. دەستووری نوێ؛ پێویستە بە شێوەیەک بکرێت کە توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا لەسەر بنەمای هاوبەش کۆدەبنەوە و ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی بەهێز بکات و پێوەرەکانی ماف و دادپەروەری بە شێوەیەک لەبەرچاو بگیرێت کە هیچ هاوڵاتییەک پەراوێز نەخرێت یان پێناسە بکرێت وەک دوژمنێکی ناوخۆیی. ئامادەکردنی دەستوورێکی نوێ پێویستیێکی بەپەلە بۆ میللەتەکەمان دەبینین کە نابێت دوابخرێت. لەم بوارە لە هیچ جۆرە پشتیوانیێک بەدوور ناوەستین."
"هێرشی نەژادپەرستانە بۆ سەر منداڵێکی سوریایی لە میترۆ نیشان دەدات کە ئاستی دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران لە چ ئاستێکدایە"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی باس لە دۆخی پەنابەران و نەژادپەرستی لە دژی پەنابەران لە تورکیا کرد و وتی، "هێرشی نەژادپەرستانە بۆ سەر منداڵێکی سوریایی لە میترۆ کە پەنجەی قژی دەفڕۆشت نیشان دەدات کە ئاستی دوژمنی لە بەرامبەر پەنابەران لە چ ئاستێکدایە. رووداوەکانی توندوتیژی کە لە قۆناغێکی نزیکدا لە ئەنجامی هاندانی هەنێک بەرپرسی حیزبەکانی سیاسی لە قەیسەری دەستی پێ کرد و لە ژمارەیەکی زۆر پارێزگا بڵاو بوو، دیمەنەکانی کە شایستەی وڵاتەکەمان و مرۆڤەکانمان نین دروست کرد. دژایەتی لە بەرامبەر پەنابەر ئەمڕۆ گەشتووە ئاستێک کە نیشان دەدات رێنماییەکانی ئاسایشی ئەوەندەی پێوستە نییە. دەبێت رێنماییەکانی کاریگەر لە دژی قسە و چالاکییەکانی کە نەفرەت بڵاو دەکەن بگرێتە بەر."
"قبوڵ ناکرێت کە خەڵکی بێ بەرگری کە لە شەڕ هەڵدێن باجی سیاسەتی کۆچبەری بدەن"
دەمیر لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێت سزاکانی دژ بە وەشان و قسە و کردەوەکانی کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئیستیفزاز و نەفرەت قورستر بکرێت و وتی، "قبوڵ ناکرێت کە خەڵکی بێ بەرگری کە لە شەڕ هەڵدێن باجی سیاسەتی کۆچبەری بدەن. گەڕانەوەی سوریاییەکان تەنها بە دروستبوونی مەرجەکانی گەڕانەوەی ئەمن مومکین دەبێت. دەبێت سزاکانی دژ بە وەشان و قسە و کردەوەکانی کە دەبنە هۆی دروستبوونی ئیستیفزاز و نەفرەت قورستر بکرێت و چالاکییەکان بۆ رێگری لە هەواڵەکانی ناڕاست لە دژی پەنابەران ئەنجام بدرێن. دەبێت سیاسەتی تورکیا لەبارەی پەنابەران لە نەژادپەرستی کە ئەوروپای بە دیل گرتووە و هەڵمەتی راستگری توندڕەو بپارێزرێت و لە سەر زەمینی پاراستنی مافی مرۆڤ و بنەمای برایەتی بمێنێتەوە."
"دەبێت ئازادی سەرپۆش بە دەستوور گەرەنتی بکرێت"
ناوبراو لە بەردەوامی سەبارەت بە هەوڵەکانی رێگریکردن لە سەرپۆش وتی، "کچێک بەناوی فاتیمە دیلارا ئاسیهان ییغید کاتێک لە مینیپاسی نێوان پەندیک-کادیکۆی (ئیستانبوول) تووشی هێرش و سووکایەتی ئافرەتێک بوو لەبەر ئەوەی سەرپۆشی هەبوو. ئەم دۆخە نیشان دەدات کە بیری قەدەغەکانی ٢٨ی شوبات چاوەڕوانی ئەوەیە کە مەغدووریەتەکانی نوێ دروست بکات. بۆیە بەردەوامبوونی هێرش، دووبەرەگی و جیاوازکاری لە بەرامبەر ئەوانەی سەرپۆشیان هەیە پێویست دەکات کە ئازادی سەرپۆش بە دەستوور گەرەنتی بکرێت.
دەبێت دەستوور لە دژی هەوڵەکانی کە رێزیان بە باوەڕی و بەهاکانی نییە و هەوڵی سەپاندنی تاکشێوەسازی دەدەن؛ مافی ئازادی بە پێی باوەڕی کەسەکان گەرەنتی بکرێت. ئەوانەی لەو حال و هەوایەدانە کە 'لە تورکیا کێشەی سەرپۆش نییە' ئایا دوای رووداوەکان نابینن کە دەبێت سەرپۆش بە دەستوور گەرەنتی بکرێت؟ دەبێت پەرلەمان ئەو ئەرکەی ئەستۆیدایە هەرچی زووە جێبەجێ بکات و گەرەنتی دەستووری بۆ سەرپۆش دروست بکات."
"وڵات و رێکخراوەکانی دووڕوو چاویان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی لە کەرتی رۆژئاوا و پلان بۆ دروستکردنی کەنیسە لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا دادەخەن"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی داگیرکەر لە کەرتی رۆژئاوا و پلان بۆ دروستکردنی کەنیسە لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا وتی، "ئیسرائیل کاتز بەناو وەزیری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە راگەیاندنی پلانی 'چؤڵکردنی فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژئاوا' پلانی بڵاوکردنی کۆمەڵکوژییەکەی غەززە لە ناوچەکانی دیکەی خاکەکانی فەلەستینی نیشان داوە. وڵات و رێکخراوەکانی دووڕوو کە گروپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە غەززە دەکەنە بەهانە چاویان لە بەرامبەر هەوڵەکانی جینۆساید لە کەرتی رۆژئاوا دادەخەن. نەک هەر کوشتنی بەکۆمەڵ، بەڵکو لێدوانی ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی تیرۆریستی بۆ 'دروسکردنیکەنیسەیەک لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا' و لێدوانەکەی کە پێگەی جولەکەکان گۆڕاوە، وتنی ئەوەی کە ئێستا بە ئازادی لە مزگەوتی ئەقسا 'پەرستن' دەکەن، لە وڵاتانی ناوچەکەدا ئیدانە نەکراون، هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە."
"دەبێت لە بەرامبەر رۆژئاوای کە پشتگری کردەوەیی بە رژێمی جینۆسایدکار دەدات پشتگری دارایی و چەک بە بەرخۆدانی فەلەستین بدرێت"
دەمیر لە بەردەوامی هۆشداری دایەوە کە داگیرکەر و جینۆساید کە لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا دەستی پێ کرد لە تەواوی وڵاتانی ناوچەکە بڵاو دەبێت و دواتر وتی، "خەتە سوورەکان کە لە کاتی راگەیەندراوەکانی ئیدانەکردن باسی دەکرێن لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵکوژی ١١ مانگە بەردەوامە و لانیکەم ٤٠ هەزار کەسی بە شێوەیەکی وەحشیانە کوشتووە تێنەپەڕیوە. لە کاتێکدا کە هەوڵ دەدرێت بە برسێتی و نەخۆشییەکان فەلەستینییەکان لەناو ببڕێن ئیتر هێزێک نەماوە کە پشتیان ببەستن. ئەم بێ دەنگییە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی داگیرکەری و جینۆسایدەی کە لە غەززە و مزگەوتی ئەقسا دەستی پێ کردووە لە لوبنان، سوریا، ئوردن، میسڕ و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بڵاو ببێتەوە. دەبێت وڵاتانی ناوچەکە و کۆمەڵگای مسوڵمان لە دژی ئەم کۆچکردنە و جینۆسایدە ئەمڕۆ هەنگاوی پێویست بهاوێژن نەک سبەینێ. بۆیە دەبێت لە بەرامبەر رۆژئاوای کە پشتگری کردەوەیی بە رژێمی جینۆسایدکار دەدات پشتگری دارایی و چەک بە بەرخۆدانی فەلەستین بدرێت."
"بەهۆی شەڕی ناوخۆی سوودان ١٠ ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسیش پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە"
شاهزادە دەمیر لە کۆتاییدا سەبارەت بە شەڕی ناوخۆیی سوودان وتی، "شەڕی ناوخۆی سوودان کە ١٦ مانگە بەردەوامە بووە هۆی گەورەترین قەیرانی ئاوارەبوون و برسێتی لە جیهان و نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٢٥ ملیۆن کەسیش پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە. وەک لە شەڕە ناوخۆییەکانی سوودان و یەمەن و لیبیا کە هەموو هەوڵەکانی ئاگربەست شکستیان هێنا، وڵاتەکە قوربانیی ئەو هێزە جیهانییانەیە کە سووتەمەنی شەڕەکە دەکەن و پارەی بۆ دابین دەکەن و لە ڕێگەی هێزی بە وەکالەتەوە نیشتەجێبوونەکانی بەڕێوەدەبەن."
ناوبراو لە کۆتاییدا راگەیاند کە دەبێت تورکیا لە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی سوودان رۆلی چاڵاکی ناوبژوانی بە ئەستۆ بگرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.