صلاح الدین ئوروک، یەکێک بوو لە پێشەواکانی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنە لە هێرشێکدا شەهید بوو. ساڵیادەکەی بەرز ڕاگیرا.
شەهید صلاح الدین ئوروک دۆزی ئیسلامی بۆ خۆی کردبووە ئامانج و خەلکی شارۆچکەی شەمرەخی پارێزگای مێردین بوو. تەرکی مالی دونیای کردبوو، لە پێناو ئیسلام شەو و ڕۆژ کاری دەکرد، لەم ڕێگایەدا زۆر زەحمەتی کێشا، هیچ کاتێک سەری دانەنواند بۆ کافرەکان و دووڕووەکان. ٢٣ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لە ٥ ئەیلولی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیری پارێزگای ئەدەنەی وڵاتی تورکیا لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهید بوو. ساڵیادەکەی بەرز ڕاگیرا.
موحەمەد ئوروک خودا لێی خۆش بێت لە ٢٥ نیسان ٢٠١٦ کۆچی دوای کردبوو، لە لێدوانێک سەبارەت بە کوڕەکەی شەهید صلاح الدین ئوروک بەم شێوەیە باسی کردبو:
"کوڕەکەم و حوسێن وەلیئۆغلو ڕێبەری جەماعەتی حزب الله لە ساڵی ١٩٨٤ یەکتریان ناسی"
"کوڕەکەم لە منداڵی دەستی بە فێر بوونی زانستەکانی ئایینی کرد. لە تەمەنی ٦ ساڵی قورئانی لەبەر کرد. هەروەها لە قوتابخانەش زۆر زیرەک بوو. لەگەل حوسێن وەلیئۆغلو ڕێبەری جەماعەتی حزب الله لە ساڵی ١٩٨٤ یەکتریان ناسی. دوای ناسینی ڕێبەری جەماعەتی حزب اللە کوڕەکەم وازی لە مالی دونیا هێنا، خۆی بۆ ئیسلام تەرخاند. کوڕەکەم لە ساڵی ١٩٩٢ دەست بە سەر بوو. دوای ١٠ مانگ ئازاد بوو. دواتر دەوڵەت بڕیاری دەستگیر کردنی دا. بۆیە ژیانی هیجرەتی کوڕەکەم دەستی پێ کرد."
"زۆر حەزی بە پلەی شەهید بون دەکرد"
کوڕەکەم لە ساڵی ٢٠٠١ لە کوێستانی تەکیر لە مالێک کوژرا. خودای گەورە خۆشی دەویست بۆیە گەڕاندیەوە لای خۆی و پەلەی بەرز کرد. کوڕەکەم و حوسێن وەلیئۆغلو وازیان لە مالی دونیا هێنا بۆ ڕەزامەندی خودا تێ دەکۆشان. هەردووکیان هەمووکات لە سەر ڕێگای قورئان و سونەت بوون. تێ دەکۆشان تاکو بۆ مڕوڤەکان بە سوود بن. لەو ڕێگایە هەڵیانبژاردبوو شەهید بوون هەبوو، لە ئەنجاندا هەردووکیان شەهید بوون."
"بەردەوام لەهەمو شوێنێک باسی لە ئیسلام دەکرد و هەرگیز دوا ناکەوت"
"کوڕەکەم خاوەنی ئەخلاقێکی جوان بوو، هاوڕێکانی زۆریان خۆش دەویست. کاتێک لە جێگایەک دادەنیشت گەنجەکان لێی کۆ دەبوونەوە. باسی ئیسلامی بۆ گەنجەکان دەکرد. ئامۆژگاری دەکردن. بە گەنجەکانی دەوت مالی دونیا هەڵتاننەخەلەتێنێ، ئامادەکاری بۆ دوا ڕۆژ بکەن. هەموو کاتێک دەیوت ئەم کاتە کاتی دانشتن نییە، کاتی کار کردنە بۆ خودا. ئێمە زۆرمان خۆش دەویست. بە بیرم نایێت کوڕەکەم دڵی شکاندبم."
"گەجایەتی خۆتان لە ڕیگای خودا و ڕەسولی خودا بەڕێ بکەن"
"زۆر حەزی لە گەنجەکان دەکرد. من باوکی شەهیدم. دەمەوێت چەند ئامۆژگاریێکتان بکەم: ئەی گەنجەکان، گەنجایەتی خۆتان لە ڕیگای خودا و ڕەسولی خودا بە ڕێ بکەن. ژیانی دونیا بێ بەهایە. ئەوەی گرنگە ڕۆژی دوایە. بەهەشت و دۆزەخ هەیە، قیامەت هەیە هەروەها پلەی بەرزیش هەیە. ئێوەش وەکو کوڕەکەم صلاح الدین خۆتان بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام فیدا بکەن. پلەی شەهید بوون زۆر بەرزە. ئێستا شەهیدەکانمان لە خۆشیدانە. خودایە پڵەی شەهادەت بە ئێمەش ببەخشە."
"صلاح الدین لە منداڵی دەستی بە قورئان خوێندن کرد و فێر بوو"
سولتان ئوروک دایکی شەهید صلاح الدین وتی، "من بە کوڕەکەم سەربەرزم، پێش لە دایک بوونی کوڕەکەم پێغەمبەری خودام لە خەو بینی. دەستی بە پشتم داهێنا و دوعای بۆ کردم. به لە دایک بوونی صلاح الدین بەرەکەت کەوتە ماڵمان. صلاح الدین لە منداڵی دەست بە قورئان خوێندن کرد و فێر بوو. هەر چەندە تەمەنەکەی پچووک بوو، بەڵام لە ماڵەوە نوێژی بە جەماعەت بە ئێمە دەکرد. صلاح الدین لە گەنجایەتی پیاوێکی ڕاست و مەرد بوو. دەردی دوری یوسف بۆ یعقوب چۆن بوو، دوری صلاح الدینیش بۆ من وایە. خودا تۆڵەی ئێمە لە زالمەکان بکاتەوە. من بکوژی کوڕەکەم دەدمە دەست خودا."
"تەنها لە ژورێکدا دەرسی قورئانی بە ٧٠ -٨٠ منداڵ دەوت"
"کوڕەکەم صلاح الدین دەرسی قورئانی بە منداڵەکانی گەرەگ دەوت. نزیک بە ٧٠-٨٠ منداڵ دەرسی قورئان فێر دەبوون. من زۆرم خۆش دەویست. ئەگەر بالم هەبوایە لە خۆش حالی دەفڕیم. کوڕەکەم شەهید بوو منیش ئێستا پیر بوومە. ئێستا ئەو مندالانەی کە صلاح الدین دەرسی قورئانی پێ وتوون خۆ بە خاوەنی من دەزانن. ئەو کەسانە لە کوێ من دەبینن دەستی من ماچ دەکەن. منیان زۆرم خۆش دەوێت. صلاح الدینێک چوو، بەڵام بە قەدەرهەزار صلاح الدین قازانجمان کرد."
"چونکە کوڕەکەم لە ڕێگای خودا خزمەتی دەکرد، شەهیدیان کرد"
دایکی شەهید وتی، "کوڕەکەم منی زۆر خۆش دەویست. هەمو کاتێک پێی دەوتم، 'دایکە! چەندە جوان و شیرینی.' چونکە کوڕەکەم لە ڕێگای خودا خزمەتی دەکرد، شەهیدیان کرد. ئێمەش لە سەر ڕێگای خودا و قورئانین، خودا بکاتە قسمەتمان هەموو کاتێک لە سەر ئەم ڕێگایە دەبین."
"صلاح الدین چەندین ساڵ لە هجرەت بوو"
ئەلف ئوروک هاوسەری شەهید صلاح الدین سەبارەت بە هاوژینەکەی وتی، "صلاح الدین دایک و باوکی خۆی، مال و مەقامی دونیا، منداڵ و خێزانی خۆی لە ڕیگای خودا فیدا کردبوو. هەموو کاتێک بە منی دەوت، 'ئەگەر بۆ خودا نەبووایە، هەموو ماڵ و مندالەکانم فیدا نەدەکرد و هەموو کاتێک لە گەڵیان دەبسوم."
"لەم کاتانەدا دانیشتن لە خانوو حەرامە"
"صلاح الدین زۆر جاران پێی دەوتم، 'لەم کاتانەدا دانیشتن لە خانوو حەرامە.' ئەوەندە خزمەتی دەکرد و ماندوو دەبوو کە جاری وا دەبوو کاتێک دەهاتەوە ماڵ، پێش ئەوەی خواردنەکەی ئامادە بکەم خەوی لێ دەکەوت. هندێک جار تا نیوە شەو کاری دەکرد. دەرسی عەرەبی و تەفسیری پێمان دەوت. دوای نوێژی بەیانی پێی دەوتین، 'ئێستا کاتی خوەتن نیە. کاتمان کەمە. دەکرێت سبەینێ ئەم کاتە نەکەوێتە دەستمان."
"گرنگی بە کات و بالاپۆشی دەدا"
"صلاح الدین زۆر گرنگی بە پەروەردە کردنی کچ و ئافرەتەکان دەدا. گرنگی زۆری بە باڵاپۆشی دەدا نایهێشت کچەکانی لە منداڵیش جل و بەرگی ناشەرعی لە بەر بکەن. لە ناو ماڵیش دەیویست ئەو جل و بەرگانەی لە بەرمان دەکردن شەرعی بن. هەمو کاتێک داوای لە ئێمە دەکرد کە تەنها جۆرێک خواردن ئامادە بکەین. حەزی لە ئیسراف ناکرد. کاری بێ سوودی ناکرد و زۆریش ناخەوت."
"ئێمە ڕێگایەکمان کردۆتەوە، ئەوانەی لە دوامان دێن دەبێت لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن"
"صلاح الدین پێش ئەوەی شەهید بێت بە منی وتی، 'ئێستا ١٦ ساڵە ئێمە خێزانمان پێک هێناوە. ئیتر کاتی شەهیدبوونمە.' منیش پێم وت، 'لەمن گەرێ، ئومەت پێویستی بە کەسانێک وەکو تۆ هەیە.' ئەویش وتی، 'ئێمە ڕێگایەکمان کردۆتەوە، ئەوانەی لە دوامان دێن دەبێت لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بن. ئەگەر خودا بکاتە قسمەت مینیش لە سەر ئەم ڕێگایە بەردەوام دبم. خۆم بۆ خودا فیدا دەکەم."
"بە شەخسیەتی ئیسلامی خۆی ببووە نمونە"
سومەیە ئوروک، کچی شەهید صلاح الدین سەبارەت بە باوکی وتی، "باوکم بە شەخسیەت و ژیانی ئیسلامی خۆی ببووە نمونە. گرنگی بە قوتابیەکان دەدا، لە هەفتەی ڕۆژێک دەرسی پێ دەوتن. کتێبی پێ دەدان تا بخوێنن. باوکم قوتابیەکانی دەهێنا ماڵەوە خزمەتی دەکردن. ڕۆژێک باپیرم پێی وت، 'کوڕەکەم چیت لەم منداڵانە دەوێ." دوای چەندین ساڵ باوکم بە باپیرم وتی، 'باوکە ئێستا ئەو کەسانەی کە پێیان دەوتن منداڵ، ئەمڕۆ گەورە بووینە.' دەیویست بەم جۆرە بەرهەمی خزمەتەکەی بە باوکی نیشان بدات."
کاتێک کە لە بەندینخانە بوو...
هەروەها سومەیە وتی، "باوکم بۆ خزمەت بە ئیسلام چووە شاری دیاربەکر. باوکم تەمەنکەی لە ڕێگای خزمەت بە خودا فیدا کرد. باوکم لە ساڵی ١٩٩٢ دەست بە سەر بوو. لە بەر ئەوەی تۆمەتانەکانی قەبول نەکرد زۆر ئەشکەنجە درا. دواکات دادگا سەزای بەند کردنی بۆ دەرکرد، بردیانە بەندینخانەی دیاربەکر. باوکم لە بەندینخانەیش نەوەستا. لەوێش دەرسەکانی ئیسلامی بە بەندکراوەکان دەوت. باوکم دوای ئازاد بوونیشی خزمەتی ئیسلامی دەکرد تا شەهید بوو بەردەوام بوو."
"ئێمە لە نیوە شەو لە دەنگی تەقە لە خەو هەڵساین"
کچی شەهید باسی شەوی شەهادەتی باوکی کرد، "من ئەو کات تەمەنم ١٣ ساڵ بوو. ئێمە لە نیوە شەو لە دەنگی تەقە لە خەو هەڵساین. دوای ئەوەی کە دەنگی تەقە هات، چەکی گازیان خستە ماڵەکەمان. ئەو کەسانەی کە هاتبوونە ماڵەکەمان بۆ کوشتنی باوکم هاتبوون. ئێمە هەر لە خەو بووین، بەڵام ئەوان گولە بارانی ئێمەیان دەکرد. باوکم چوو بۆ بالکۆن، شتێکی ترمان نەبینی. دواتر زانیمان باوکمان لەوێ شەهید کراوە. پۆلیس ئێمەی سواری ئۆتۆمبێل کرد."
"هەموو جوانیەکانی دونیای بۆ ڕێگای ئیسلام فیدا کردن"
سومەیە ئوروک لە بەردەوامی قسەکانی وتی، "ئەو کەسانەی کە لە گەنجایەتی شەهید بووینە، ئەم دۆزەیان بۆ پێشتر بردوە. هەموو جوانیەکانی دونیای بۆ ڕێگای ئیسلام فیدا کرد. وازی لە هەموو مالی دونیا هێنا و ئەم دۆزەی تا ئەمرۆ هێنا. دەبێت بۆ بەردەوام بوونی ئەم دۆزە تێبکۆشین. هەر چی پێویست بێت ئێمەش دەیکەین."
"پێویستە ئافرەتانی مسوڵمان بەردەوام خۆیان بە کەلتور و زانستی ئیسلامی پەروەردە بکەن"
سومەیە ئوروک لە بەردەوامی قسەکانی وتی، "ڕۆژێک باوکم بە منی وت، 'کچەکەم! ئەگەر ئەو کتێبانەی من خوێندومە، بکەینە ناو قەڵابەیەک پر دەبێت، بەڵام ئەو شتانەی کە لە قورئان فێر بووم لە هیچ یەکێک لەو کتێبانە فێر نەبووم. تەنها بە قورئان مرۆڤەکان دەتوانن قەناعەت بهێنن. ئەم قورئانە هەلگرن و بەم قورئانە مرۆڤەکان هۆشیار بکەنەوە. مامۆستای یەکەمی منداڵەکان دایکە."
"خودا زاڵمەکان زەلیل و ڕیسوا بکات"
سومەیە ئوروک لە کۆتای وتەکانی باسی لەوە کرد، "خودا زاڵمانەکانی بە قودرەتی خۆی زەلیل و ڕیسوا کرد. ئێمە بە دڵ و گیان باوەڕمان بە قودرەتی خودا هەیە. ئێمە دەزانین خاوەنی ئەم دۆزە اللە یە. داوا لە خودا دەکەن کە ئێمەش وەکو شەهیدەکان ئازیزو سەربەرز بین."
"لە ٢٨ی شوبات لە سەر سەری مسوڵمانەکان فەرمان بوو"
محەمەد بهاءالدین تەمەل، سەبارەت بە شەهید صلاح الدین ئوروک وتی، "خوا ئەو برایەمانی خۆش دەویست، بۆیە خودا پلەی شەهادەتی بە قسمەت کرد. ئێمە بۆ برا شەهیدەکانمان دڵ گرانین بەڵام ئەوان بۆ ئیسلام تێکۆشان. ستەمی ٢٨ی شوبات لە هەرێم بەردەوام بوو. ئەو کاتەی لە سەر سەری مسوڵمانەکان فەرمان بوو. ستەمکارەکانی کەمالیست بە تەواوی هێزەکانیان هێرشیان دەکردە سەر مسوڵمانەکان، بەڵام براکانمان وەکو شێرە لە ڕێگاکەیان بەردەوام بوون."
"ئازیزەکانمان لەگەڵمان نینە، بەڵام دۆزەکەیان لە گەڵمانە"
هەروەها بهاءالدین تەمەل وتی، "ئەگەر بمانەوێت باس لە ژیانی براکانمان بکەین ڕۆژەکان کەمن. ئەوان تا تەمەنی ٤٠-٥٠ ساڵی بۆ خزمەت کردن بە ئایینی خودا ژیان. ئازیزەکانمان لەگەڵمان نینە، بەڵام دۆزەکەیان لە گەڵمانە. ئەو دۆزە ئەوەندە گەورەیە ئازیزەکانمان لەم ڕێگایە شەهید بووینە. کاتێک برا ئازیزەکانمان شەهید بوون، دۆزی خۆیان بۆ ئێمە جێ هێشت. دبێت گەنجەکانی 'چیای مازی' ئەوە بزانن. بەهای ئەم دۆزە گرانە. بۆیە پێوستە خاوەنداری لەم دۆزە بکەن. من باوەرم وایە، ئەگەر ئەم دۆزەمان بەردەوام بکەن، لەم دۆزە بە سەدان صلاح الدین، خەتیب و عبدالوهاب دەردەکەون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.