لە مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو گروپ کەسێک گیانی لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
شەڕەکە لە گوندی گرحەڕینی سەر بە شاری مێردین دوای نوێژی هەینی رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، لە نێوان دوو گروپ شەڕەقسە دەستی پێ کردووە و دوای ماوەیەک شەڕەکە گەورە بووە و گۆڕاوە بە شەڕی چەکداری.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا کەسێک بە ناوی ف.چ. گیانی لە دەست دا و ٩ کەسیش بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.