نارین گوران تەمەن ٨ ساڵە کە دوای ١٩ ڕۆژ لە ناو رووباری نزیکەی گوندەکەی لە ناو گونیێکدا دۆزرایەوە لە گوندەکەی بەخاک سپێردرا.
نارین گوران تەمەن ٨ ساڵە کە لە ٢١ی ئابەوە بێ سەروشوێن بوو و دوای ١٩ ڕۆژ لە ناو گونیێک لە رووبارێک نزیکەی گوندەکەی دۆزرایەوە دوای ١١ کاتژمێر پشکنینی دادی تەرمەکەی رادەستی برا گەورەکەی کرا.
نارین گوران خەلکی گوندی چۆلی (تاوشانتەپە)ی شاری دیاربەکر تەرمەکەی گواسترایەوە گوندی قەرەقۆچ کە دراوسێی گوندەکەیانە.
موراد زۆرلوئۆغلو پارێزگاری دیاربەکر، نوێنەرانی حیزبەکانی سیاسی و دەزگاکانی مەدەنی و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بەشداریان لە مەراسیمی بە خاک سەپاردنی نارین کرد.
جەلال بویوک موفتیی پارێزگای دیاربەکر وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، "ئەمڕۆ رۆژێکە لە مرۆڤایەتی و ویجدانمان شەرم دەکەین. ئەوەی ئێستا لە سەر موسەڵایە ویجدانەمەکانە، مرۆڤایەتیمانە. خودای گەورە ئێمەی بکاتە مرۆڤەکانی خاوەن ویجدان و ئەخلاق. إن شاء الله، وەک کۆمەڵگا دووبارە بە بیرمان دێت کە مرۆڤین. دەبینە کۆمەڵگایەکی بە ئەخلاق کە قورئان و سونەتی فێری کردین. نارینەکەمان لە بەهشتە، بێ تاوانە. باوەڕ بکەن لە بەهشتە. هەڵبەت حیسابی ئەمە لە بکەرەکان پرسیار دەکرێت. بەڵام ئێمە چۆن دەتوانین حیسابی ئەمە بدەین؟ دەبێتە پێداچوونەوە بە مرۆڤایەتی و ویجدانمان بکەین. خودا بە رەحمەکەی مامەڵەی لەگەڵ منداڵەکەمان بکات."
دواتر موفتی بویوک نوێژی مردووی بۆ نارین ئەنجام دایەوە.
دوای ئەنجام درانی نوێژ تەرمی نارین بۆ بەخاک سەپاردن گواسترایەوە گوندی چۆلی (تاوشانتەپە) و بەخاک سپێردرا.
نارین گوران کە لە ٢١ی ئاب بێ سەروشوێن بوبوو دوای ١٩ ڕۆژ تەرمەکەی لە رووبارەکەی نزیکەی گوندەکەیان دۆزرابوو.
یلماز تونچ وەزیری دادی تورکیا راگەیاندبوو کە لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە بەردەوامە و تاوەکو ئێستا ٢٤ کەس دەستبەسەر کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.