بەڕێوبەرایەتی پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە باتمان راگەیاند کە لە ١٥ی ئەیلوول بەرنامەی کۆتایی بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" رێکدەخات کە بۆ فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان رێکدەخرێت.
رضوان ئوزومجو بەڕێوبەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە باتمان لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە لە بەرواری ١٥ی ئەیلوول کاتژمێر ١٤:٠٠ لە مزگەوتی ئەسەنتەپە نەجات ناسرئۆغلو بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە لە ئەنجامی فەرمانی خودا بۆ دروستکردنی نەوەیەکی خاوەن بیر و باوەڕی کە حەزیان لە نوێژ هەبێت و لە نوێژ تێبگەن هەرچی لە دەستیان دێت ئەنجام دەدەن و بۆیە هەموو ساڵێک بەرنامەی فێرکردنی نوێژ بە منداڵەکان رێکدەخەن.
"تەواوی گەلەکەمان لە منداڵ تا پیر هەموویان بانگهێشتی بەرنامەکە دەکەین"
ناوبراو باسی لەوە کرد کە زۆر خۆشحالن ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک توانیانە نوێژ فێری هەزاران منداڵ بکەن و دواتر وتی، "دوای کۆتایی هاتنی پەروەردەیی دوو هەفتەیانە بە تەوەی "ژیان بە نوێژ جوانە" لە ١٥ی ئەیلوول کاتژمێر ١٤:٠٠ لە مزگەوتی ئەسەنتەپە نەجات ناسرئۆغلو بەرنامەی کۆتایی رێکدەخریت. تەواوی گەلەکەمان لە منداڵ تا پیر هەموویان بانگهێشتی بەرنامەکە دەکەین. بە تایبەت گرنگی بەوە دەدەین کە دایک و باوکەکان لەگەڵ منداڵەکانیان بەشداری لە بەرنامەکە بکەن و داوا دەکەم کە بەرنامەکەمان ببێتە وەسیلەی خێر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.