وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری خودا لە دیاربەکر بەرنامەیەک رێکدەخات
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە ١٤ی ئەیلوولی بە بۆنەی مەولوودی پێغەمبەری خودا صلی الله علیه و سلم لە ١٢ی ربیع الاول کاتژمێر ٢٠:٣٠ لە پارکی مزگەوتی سومەر بەرنامەیەک رێکدەخات.
یەعقوب کایا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی تەواوی گەلی دیاربەکر کرد کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن.
"تەنها بە شوێنکەوتنی ئەو رزگار دەبین"
کایا وتی، "إن شاء الله رۆژی شەممە شەوی لەدایکبوونی پێغەمبەری بەڕێزمان ئیدراک دەکەین. واتە ١٢ی ربیع الاولە. ئەمە بۆ جیهان خالێکی وەچەرخێنانە. چونکە پێغەمبەری بەڕێزمان لە دایک بووە. کۆمەڵگا بە پێشەوایی ئەو لە تاریکی رزگار بووە و دڵەکانی تاریک گەشتوونتە سەلامەتی. إن شاء الله ئێمەش وەک وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بەرنامەیەک بۆ مەولوودی پیرۆز رێکدەخەین. پلانمان دارژتووە کە بەرنامەکە پارکی مزگەوتی سومەر ئەنجام بدەین. ئێمە وەک کۆمەڵگا شایەد زیاتر لە هەموو کاتێک پێویستیمان بە تێگەشتن لە پێغەمبەر علیه الصلاة و السلام هەیە. دەبێت هەموومان هەوڵ بدەین کە ژیانی بۆ خۆمان وەک نموونە وەربگرین. چونکە تەنها بە شوێنکەوتنی ئەو رزگار دەبین."
"بانگێشتی گەلەکەمان کە ئەڤیندارانی پێغەمبەرن دەکەین بەشداری لە بەرنامەکە بکەن"
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "هەموو ساڵێک لە مانگی نیسان بە بەشداری ملیۆنان کەس بەرنامەی مەولوودی نەبی رێکدەخەین. بەو پێیەی ئەم بەرنامەیە ساڵڕۆژی مەولوودی پێغەمبەرمانە بەپێی ساڵنامەی هیجری، ئەمساڵیش بەگوێرەی ساڵنامەی هیجری بەرنامەیەکی وامان ڕێکخستووە، وەک ئامانجمان یادکردنەوە و بیرخستنەوە و هێنانی پێغەمبەرەکەمانە بۆ ڕۆژەڤ لەسەر هەموو پلاتفۆرمێک."
ناوبراو لە کۆتاییدا راگەیاند، "بانگێشتی گەلەکەمان کە ئەڤیندارانی پێغەمبەرن دەکەین بەشداری لە بەرنامەکە بکەن و چاوەڕوانی هاتنیانین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.