شەهید یاسین بۆرو و هاوڕێکانی کە لە ٦-٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بە شێوەیەکی وەحشیانە شەهید بوون لە سەر گۆرەکەیان یاد کران.
١٠ ساڵ بە سەر شەهادەتی یاسین بۆرو، حەسەن گۆکگوز، حوسێن داکاک، توران یاواش، ریاض گونەش جومعەلی گونەش لە ئەنجامی هێرشێکی وەحشیانەی پەکەکە تێپەڕ دەبێت کە شەهیدەکان بە بۆنەی جەژنی قورئان گۆشتی قوربانیان بە سەر هەژارەکان دابەش دەکرد.
جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە ساڵوەگەری شەهادەتی شەهیدەکان لە سەر گۆڕەکەیان بەرنامەیەکی یادکردن رێکخست.
بەرنامەکە بە بەشداری زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار، خانەوادەی شەهیدەکان و هاودۆزانی شەهیدان لە سەر گۆڕەکەیان بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن عەمار زەرەن دەستیپێ کرد و دواتر زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو وەحشیەتەی ١٠ ساڵ پێشتر رووی دا ئێستا لە غەززە دووبارە دەبێتەوە.
"کۆمەڵێک قاتیلی سەهیۆنی گەنجەکانمان قەتل کرد"
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە لە جەژنی قوربانی ٢٠١٤ رووداوێکی نەخواز لە دیاربەکر و تەواوی شارەکانی ناوچەکە رووی دا و وتی، "کۆمەڵێک کە وەحشیەتی لە سەهیۆنییەکانی فێر بووە ناوچەکەیان کردە وەک مەیدانی شەڕ. کۆمەڵێک قاتیلی سەهیۆنی گەنجەکانمان قەتل کرد کە گۆشتی قوربانیان بە سەر هەژارەکان و پەنابەرانی سوریایی دابەش دەکرد. ئەم بیرە لە وان، هەکاری و ناوچەکانی دیکە بڵاو بوو. بە بەهانەی کۆبانێ یاسین، حەسەن، حوسێن، ریاض، جومعەلی، توران و دواتر ئایتاچیان لە دیاربەکر و دوای چەند ڕۆژێک لە بینگۆل براکانمان فەتحی و جەنگیزیان کردە ئامانج. بیرەی وەحشیی سەهیۆنی وەحشیەتیکی نەبینراویان ئەنجام دا."
"بینیان کە نفرینی دایکێک واتاکەی چییە و إن شاء الله بەردەوام دەبن لە بینین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە شەهید یاسین و هاوڕێکانی بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران کە لە مێژوودا نەبینراوە و دواتر وتی، "لە سەرەتا بە چەقۆ هێرشیان کردە، دواتر گولڵەبارانیان کرد، دواتر لە باڵەخانە فڕێیان دایەوە، بە بەرد لێیان دا، بە دار لێیان دا. دواتر بە ئۆتۆمبێڵ لە سەریان تێپەڕی و دواتر بە بەنزین سووتاندیان. لە کەفتارەکانیش وەحشیتر بوون. لەو ڕۆژەدا دەڵێین إن شاء الله ئەم دڕندەییە بۆ ئەوان شەرمەزاری بێت و سەرەتای کۆتایی بێت بۆیان. خوشکەکەمان خەدیجە دایکی یاسین بۆرۆی برامان، بچووکترینی شەهیدەکانمان، خۆی لە پێش پەردەی کەعبە لە مەککە گلەیی لە بکوژانی یاسین و ئەوانەی دەستیان تێدابوو و ئەوانەی لە تەنیشت وەستابوون کرد. لەو کاتەدا گوتمان، 'ئەمانە تەنها وەک وشە وەرمەگرن. ئەگەر لە نەفرەتی دایکێک نەترسیت کە بە پەردەی کەعبەیەوە چەسپاوە و دڵی پڕە لە ئاگر، بەم زووانە دەبینیت ئەمە مانای چییە.' ئەوان بینیویانە و إن شاء الله بەردەوام بن لە بینینی."
"ئەم خاکانە جارێکی دیکە رادەستی کوفر ناکەین، رادەستی بیری سەهیۆنی ناکەین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "لە فەلەستین تۆفانی ئەقسا هەڵسا و ئێستا ساڵێک لەوێ کۆمەڵکوژی هەیە. کۆرپەکان، ئافرەتەکان و مرۆڤەکانی بێ تاوان دەکوژرێن. بیر هەمان بیرە. ستەم هەڵبەت ڕۆژێک کۆتایی دێت. ئەگەر مرۆڤەکان لە ڕێگەی کوشتن و کۆمەڵکوژییەوە ئامانجەکانیان بەدی بهێنابا، لە مێژوودا کۆمەڵکوژی هاوشێوەی زۆر بوون، بەڵام دۆڕاوەکان هەمیشە بکوژەکان بوون. ئەوان کوشتیان، ئێمەش لەگەڵ مردنمان زیاتر بووین. ئێمە ئەم شەهیدانەمان لەبیر نەکردووە، لەبیریان ناکەین و ناهێڵین لەبیربکرێن. ئێمە ناهێڵین ئەم کۆمەڵکوژی و دڕندەییە لەبیربکرێت بۆ ئەوەی هاوشێوەکانیان ڕوونەدەن. لە ئەنجامی ئەرکی وەفاداریمان بۆ شەهیدەکانمان، پێویستە هەمیشە یادگارییەکانیان بە زیندووی بهێڵینەوە. جارێکی تر ئەم خاکانە کە بە خوێنی شەهیدان ئاویان پێدراوە، بە ئیزنی خودا رادەستی کوفر و بە بیری سەهیۆنی ناکەین. خوای گەورە ئەم شەهیدانەی ئێمە وەک شەهید لەسەر ڕێگای خۆی قبوڵ بکات."
دوای وتارەکەی یاپجیئۆغلو، عومەر چەلیک سەرۆکی پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان وتارێک لەبارەی گرنگی ڕۆژەکە پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی گرنگی بە پەکەکە دایەوە کە ئەم جۆرە کۆمەڵکوژیانەی ئەنجام دەدات.
"ئێمە براکانمان کە بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران لە بیر نەکردووە و لە بیر ناکەین"
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا یاسین بۆرو و هاوڕێکانی کە ١٠ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی هێرشێکی وەحشیانە کوژران لەبیر نەکراون و دواتر وتی، "ئەمە زۆر باش دەزانین کە ئەوانەی لەبیر کردوون لە زبڵدانی مێژوودا لەبیر کراون. بۆیە سەحابییەکانی پێغەمبەری خودا ناوی شەهیدەکانیان بە منداڵەکانیان داوە تاکو نەوەکانی دەهاتوو ئەوان لەبیر نەکەن. ئێمەش براکانمان کە بە شێوەیەکی وەحشیانە کوژران لە بیر نەکردووە و لە بیر ناکەین."
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی هاتنی مسوڵمانەکان بە دونیا بەندایەتی بۆ خودا و شوێنکەوتنی پێغەمبەرەکان و تێکۆشان لە بەرامبەر کوفرە و دواتر وتی، "خودای گەورە ئەمەی بۆمان نووسیوە. ئێمە مومینەکان ئەرکدار کراوین کە لە سەر زەوی شارستانی ئیسلام دروست بکەین و ئەهلی کوفریش شارستانی شەیتان دروست دەکەن. ئەگەر سەرقاڵی دونیا بین و ئەرک و تێکۆشان و شەڕ لەبیر بکەین لە ژێر پێیەکان دەچەوسین. هەم دونیا و هەمیش ئاخیرەتەکەمان لەدەست دەدەین."
"دەبێت لە تەواوی قسە و کردەوەکانی کە زیان بە یەکێتیمان بگەیێنێت بەدوور بوەستین"
چەلیک لە بەردەوامی وتی، "لەبەر ئەوەی ئێمە وەک مسوڵمانەکان ئەرکی خۆمان ئەوەندەی پێویستە بەجێ ناهێنین دونیا بووە شوێنی فیتنە و جوگرافیایەک نەماوە کە نەبووە مەزلوومەکان تێدا نەبن و ئیتر فەریادی موستەزعەفان ئاسمان دەهەژێنێت. لەبەر ئەوەی ئێمە موجادەلە و شەڕمان نەکرد ئەهلی کوفر حاکیم بووە. کافرەکان کاتێک لە دژی مسوڵمانەکان شەڕ دەکەن پێکەوە دێن. لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نێوان مەسیحییەکان و جووەکان مومکین نییە بەڵام دەتوانن یەکێتی پێکبهێنن. چونکە لە ئامانجیاندا مسوڵمانەکان هەن."
چەلیک لە بەردەوامی باس لە تێکۆشانی پیرۆزی موجاهیدەکان لە دژی جینۆساید لە غەززە کرد کە ساڵێکە بەردەوامە و دواتر وتی، "ئێستا لە دژی مشتێک قارەمان ئەمریکا، ئیسرائیل، بەریتانیا، ئەلمانیا، سعوودیە، کەنەدا و ژمارەیەکی زۆر وڵاتی دیکە یەکێتییان پێک هێناوە. کاتێک ئەهلی کوفر دەتوانێت یەکێتی پێکبهێنێت بۆچی ئێمە ناتوانین. بۆ چی بۆ یەکێتی موجادەلە نەکەین؟ بۆیە دەبێت لە تەواوی قسە و کردەوەکانی کە زیان بە یەکێتیمان بگەیێنێت بەدوور بوەستین. لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر دەوڵەتی وەحشی کۆبوونەتەوە و هەزاران تۆن بۆمب بە سەریاندا دەبارینێت بەڵام هێشتا شێرەکانی خودا بەردەوامن لە تێکۆشان و موجادەلە. ئەمە هاوکاریی خودایە. ئەگەر ئێمەش تێکۆشان بکەین و لە مردن نەترسین ئەو کات خودا هاوکاری ئێمەش دەکات."
"ئیسرائیل؛ بە زۆر کەسی فرۆشراو، وەک رێکخراوی مورتەد و درێژکراوە سیاسییەکانی، بەدوای پشتیوانیدا دەگەڕێت بۆ دۆزی خۆی"
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە تەواوی موستەکبیرەکانی دونیا سەریان نزم کردوون و نۆکەرایەتی ئیسرائیل دەکەن و لە بەردەوامی باس لە بوختانەکانی کە دەخرێنە ئەستۆی هودا پار کرد و وتی، "ئیسرائیل؛ بە زۆر کەسی فرۆشراو لە نێوان رابەرانی ئەوروپا و وڵاتانی ئیسلام وەک ڕێکخراوی مورتەد و درێژکراوە سیاسییەکانی، بەدوای پشتیوانیدا دەگەڕێت بۆ دۆزی خۆی. ئەمانە ١٠ ساڵ پێشتر لە ئەنجامی فەرمانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەم گەنجانەمان بە شێوەیەکی وەحشیانە شەهید کرد و دوای ١٠ ساڵ لە ئەنجامی بڵاوکردنەوەیەک لە ئیسرائیلەوە دەستیان بە هەوڵی پیسکردنی هودا پار دایەوە. لە سەر رووداوی کوژرانی منداڵە نازەنینە نارینەکەمان وەک سەگەکانی هار هێرشیان کردە سەر هودا پار."
"ئێوە لە سەر ناوی مارکسیزم و لەنینیزم و کۆمەنیزم دەستبەکار بوون؛ ئەو شوێنەی کە ئێستا گەشتوونەتە بۆ ئیمپریالیزم کەرەکانی پاککردنەوەی مین پەروەردە دەکەن"
چەلیک لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، "ئایا ئەمانە منداڵێکی کوژراو بۆیان زۆر گرنگە کە هەوڵی خستنەوەی بوختان بە ئەستۆی مسوڵمانەکان دەدەن؟ لەبارەی بوختان و پرۆپاگەندەی ناڕاست و رەزیلبوون وەک ئیسرائیلن کە لە لایەن ئەوان کۆنترۆل دەکرێن. بە هەمان شێوەیەی نەتانیاهۆ هەوڵ دەدات تەواوی رەزالەتی خۆیان بخەنە ئەستۆ حەماس نۆکەرانی ئەوانیش لێرە هەوڵ دەدەن تەواوی پیسیی خۆیان بخەنە ئەستۆی مسوڵمانەکان و خۆیان وەک پاک نیشان بدەن. ئایا دەبێت ئێوە باس لە مردن و هاوسەرگیری منداڵەکان بکەن؟ ئایا منداڵتان کەم کوشتووە؟ لە یەکەم چالاکیتان لە سێرت کۆرپەکانتان کوشت. تەواوی فیکرەکانی پیس، خراپی، ماددەی هۆشبەر و وەحشیەت لە لای ئێوە هەیە..."
"کارێک مەکن سەبڕی مسوڵمانەکان کۆتایی بێت. بێ دەنگیمان بەهۆی ترس نییە، بەلکو لەبەر ئەوەی چاودێری سوودەکانی گەلی کورد دەکەین"
چەلیک لە کۆتاییدا وتی، "ئایا ئێوە قسەمان بۆ دەکەن؟ ئێوە مافی قسەکردنتان نییە. جگە لە گەلی کورد نۆکەریتان بۆ هەموو کەس کرد. ئێوە لە سەر ناوی مارکسیزم و لەنینیزم و کۆمەنیزم دەستبەکار بوون؛ ئەو شوێنەی کە ئێستا گەشتوونەتە بۆ ئیمپریالیزم کەرەکانی پاککردنەوەی مینەکان پەروەردە دەکەن. لە سوریا هەزاران کوردتان بۆ سوودەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بە کوشتنتان دا. کارێک مەکن سەبڕی مسوڵمانەکان کۆتایی بێت. بێ دەنگیمان بەهۆی ترس نییە، بەلکو لەبەر ئەوەی چاودێری سوودەکانی گەلی کورد دەکەین. ئەگینا فێرکردنی حەد شتێکی زۆر دژوار نییە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی تەمومژی چڕ لە دیاربەکر رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ١٦ ئۆتۆمبێل رووی دا.
لە ناوچەی پیشەسازی باتمان لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات ئاگر دەرکەوت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە، هەروەها بزووتنەوەی دۆزێکە. ئێمە وەک ئەندامانی ئەم دۆزە، بۆ بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نیشتیمانی ئازیزمان و ئوممەتی ئیسلام."
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پێشکەش کردنی شانۆیێک بەناوی "مێردی ژنەکەم" لە دیاربەکر و شانۆکەی بە بێ ئەخلاقی وەسف کرد و راگەیاند کە ئەمە پڕۆژەی هەوڵی ئاساییکردنەوەی بێ ئەخلاقی پێکەوە ژیانی ئافرەتێک لەگەڵ چەند مێردە.