زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار سەردانی ئەو دایکانە کرد کە بەهۆی ڕفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر کردووە و راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار کە بۆ چەند سەردانێک لە دیاربەکر بوو سەردانی ئەو دایکانە کرد کە بەهۆی ڕفاندنی منداڵەکانیان بۆ سەر چیا لە لایەن پەکەکە دەستیان بە چالاکیی دانیشتن لە پێش بارەگای هەدەپە لە دیاربەکر کردووە و راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر هەوڵ دەدرێت دووبارە دەست بە قۆناغی چارەسەری بکرێت دەبێت ئەو هەڵانەی لە ساڵی ٢٠١٣ ئەنجام دران دووبارە نەکرێن و "ئەگەر لەبارەی قۆناغی چارەسەری دڵسۆز بن منداڵی ئەم خانەوادەیانە راست بکەن."
"زۆربەی منداڵانی ئەم خانەوادەیانە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ بردراون سەر چیا"
یاپجیئۆغلو سەبارەت بە قۆناغی چالاکیی دانیشتنی دایکەکان بۆ منداڵەکانیان وتی، "وەک دەزانرێت ئەم دایکانە دڵشکاوەمان زیاتر لە ٥ ساڵە لێرەن و داوای منداڵەکانیان دەکەن ڕفێندراون سەر شاخەکان یان فریو دران یانیش بە هەنێک بەڵێنەکان بردراون سەر شاخەکان. ٥ ساڵ تەواو بوو ئێستا بووە ٦ سالە. هەڵبەت دەستپێکێکی ئەمەش هەیە. لە ساڵی ٢٠١٤ دایکێکمان لە ناوچەی فیسکایای دیاربەکر بە داوای گەڕانەوەی منداڵەکەی دەستی بە چالاکیێک کردبوو. دوای ١٢ ڕۆژ کاتێک منداڵەکەی هات دەستی بە چالاکیێک لە پێش شارەوانی شاری گەورە کرد و لە ئەنجامی گەشەپێدانەکان و کاریگەری قۆناغی چارەسەری دوای چەند مانگ کۆتایی هات."
یاپجیئۆغلو وتی، "لە ساڵی ٢٠١٩ دایەکەکانمان دووبارە لێرە دەستیان بە چالاکی کرد. دوای ئەو ڕۆژە منداڵی ٥٦ دایک گەڕایەوە. بە کۆی گشتی ٣٧٩ دایک بەردەوامن لە چالاکی. کاتێک پرسیار لەم خانەوادەیانە دەکەین دەبینین جگە لە چەند خانەوادە بەشێکی گەورەیان لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ بردراون. ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥ ئەو ساڵانەن کە باس لە قۆناغی چارەسەری دەکرا و دواتر راوەستا."
"بردنی گەنجەکان بۆ سەر شاخەکان لە قۆناغێکدا کە باس لە چارەسەری دەکرێت بە ئاشکرا نیشان دەدات کە نایانخواست چەک دابنێن"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە منداڵی ئەم خانەوادەیانە لە قۆناغی چارەسەریدا بردروان سەر چیا و وتی، "لە ساڵی ٢٠١٤ باس لە دانانی چەک دەکرا، لە ساڵی ٢٠١٥ قۆناغەکە دەستی بە تێکچوون کرد بەڵام هێشتا هیوایەک بۆ چارەسەری هەبوو. ناوەکەی قۆناغی چارەسەری بوو بەڵام لە راستیدا قۆناغی بێ شەڕ بوو کە چارەسەریی نەدەهێنا. بردنی گەنجەکان بۆ سەر شاخەکان لە قۆناغێکدا کە باس لە چارەسەری دەکرێت بە ئاشکرا نیشان دەدات کە نەیانخواست چەک دابنێن. ئەو کات باسمان لەو هەڵەیە کرد کە ئەنجام دەدرا. دەمانگوت لەم رێگایەی کە دەڕۆن چارەسەری بە دەست ناهێت. ئەمڕۆ دووبارە باس لە دانانی چەک و کۆتایی هاتنی توندوتیژی دەکرێت. باس لەوە دەکرێت کە کێشەکە هەر چی بێت دەبێت لە رێگای سیاسی بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "ئێمە لە شوێنێک کە دایکەکان ٥ ساڵە چالاکی ئەنجام دەدەن بانگێشتێک دەکەین. ئەگەر بڕیارە قۆناغێکی نوێ دەستپێ بکات وەک خۆشنیەتی لە ئەنجامی هەنگاوی یەکەم منداڵی ئەم دایکانە رادەست بکەن تاکو باوەڕ بکەین کە ئێوە دڵسۆزن. ئەگەر بڕیار نییە ئەم کارە بکەن، ئەوا ئێوە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەوەندە گەنجتان لە کەشێکی جەژنانەدا بردە شاخ، هەرگیز بەنیازی ئەوە نین چەکەکانتان دابنێیت. ئەگەر ئەم ئیرادەیە نیشان بدەن و نیشان بدەن کە بە ڕاستی ناتانەوێت گەنجانی ئەم وڵاتە رووی چەکەکانیان بە یەکتر بکەن ئەو کات باوەڕ دەکەین کە خاوەن ئیرادەن."
"بە هیچ شێوەیەک نابێت مافە بنەڕێتییەکان پابەند بە مەرجی دانانی چەک بکرێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە ١٠ ساڵ رابردوو لە قۆناغەی وەک پرۆسەی چارەسەری ناو دەدرا و لە راستیدا قۆناغی بێ شەڕی بوو زۆر هەڵە کرا و ئەگەری هەیە ئەو هەڵەیانە دووبارە بکرێن و وتی، "ئەو هەڵەیانە چین بوو؟ ئەو کاتیش وتین؛ میللەت داوای پەروەردەیی بە زمانی دایک دەکات و موخاتەبەکانی ئەم داوایە ئەو کەسانە نین کە چەکیان هەڵگرتووە. ئەگەر بتوانەوێت چەکدارەکان بکەنە موخاتەب تەنها دەتوانن باس لە دانانی چەک بکەن. پێویستە لەگەڵ ئەو پێکهاتە مەدەنیانەی کە نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، خەریکی سیاسەت یان بە شێوەیەکی تر لە نێو ئەو کەسانەدا ڕێکخراون، باسی داواکاری و کێشەکانی ئەم گەلە بکەن. بە هیچ شێوەیەک نابێت مافە بنەڕێتییەکان پابەند بە مەرجی دانانی چەک لە لایەن چەکدارەکان بکرێت. نەکنە بابەتی دانوستان لەگەڵ ئەوان. ئەم مافانە نابێت ببنە بابەتی دانوستان و پابەند مەرجەکان بکرێن. دەبێت لەگەڵ چەکدارەکان تەنها باس لە دانانی چەک بکرێت و ئەو دیکە کاری سیاسەتە. دەبێت لە پەرلەمان و مەیدانی سیاسی باس لەم بابەتە بکرێت."
"ئەگەر دەمانەوێت ئاگرەکە بکوژێنین دەبێت لە سەرەتا برایەتی نێوان خۆمان بەهێز بکەین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "کێشەکەمان هەرچی بێت دەبێت بە ئاشتی و گفتوگۆ لە نێوان خۆمان چارەسەر بکەین. إن شاء الله بە قسەکردن پرسەکانمان چارەسەر دەکەین و رێگایەکی دیکەمان نییە. ئەگەر چارەسەر نەکەین ئەو ئاگرەی دەوروبەرەکەمان گرتووە دەبینن، هەموو ڕۆژێک گەورەتر دەبێت. ئەگەر دەمانەوێت ئاگرەکەی تا بەردەم دەرگاکەمان هاتووە بکوژێنین دەبێت لە سەرەتا برایەتی نێوان خۆمان بەهێز بکەین و کێشەکان بە پێی دادپەروەری چارەسەر بکەین. دەبێت ئیرادەیەکی سیاسی بەم شێوەیە نیشان بدەین. ئەوەندەی دەبینرێت ئەمڕۆ ئەم ئیرادەیە هەیە. إن شاء الله ئیرادەیەکی ساغلەمە، ناڕوخێت، چەکەکان دەوەستن و ئەم پرسە بە گفتوگۆ و ئاشتی چارەسەر دەبێت، داوامان ئەمەیە."
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "دووبارە دەکەم؛ وەک پێشدانی خۆشنیەتی لە سەرەتای کۆتایی بە حەسرەتی ئەم دایکانە بهێنن. منداڵەکانیان بۆیان بنێرن. لە شوێنی چەک پێنووس بە دەست منداڵەکانمان بدەین. با بنووسن، بخوێنن، وەبەرهێنان بکەن، سوودیان بۆ کۆمەڵگا هەبێت. لێرەوە بەڵێن دەدەم کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەین، بە دەنگێکی بەرزتر قسە بکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو هەڵانەی لە پرۆسەی چارەسەری یەکەمدا کراون دووبارە نەبنەوە. إن شاء الله ئەم جار سەردەکەوین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کاروانی ئومێدی سوێرەگ بە پاڵپشتی بازرگانێکی خێرخوازی پاڵتۆ و پێڵاوی بەخشییە بە سەدان منداڵ.
کاروانی ئومێد کە هەموو مانگێک هاوکاری خێرخوازی بە سەر هەژارەکان دابەش دەکات دەستی بە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەم مانگە کرد.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ لە شارۆچکەی موهاجیری پارێزگای مەلەتی رووی دا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی سیاسەتمەدارانی کە پرسی کوردی بۆ سوود و دەهاتووی خۆیان بەکار دەهێنن بزانن کە زیان بەم وڵاتە دەگەیێنن. دەبێت ئیتر رێگە نەدرێت کە پرسی کوردی وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت."