کاروانی ئومێد کە هەموو مانگێک هاوکاری خێرخوازی بە سەر هەژارەکان دابەش دەکات دەستی بە چالاکییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکانی ئەم مانگە کرد.
کاروانی ئومێدی دیاربەکر کە ژمارەیەکی زۆر هاوکاری خێرخوازی وەک دابەشکردنی خۆراک، کەڵوپەڵی نووسین و گۆشتی قوربانی دابەش دەکات بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە دیاربەکر.
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا کاروانی ئومێد دەستی بە دابەشکردنی هاوکاری خۆراک بۆ سەر ٦٠٠ خانەوادە کرد.
عبدالحکیم دەمیر سەرۆکی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەمیر وتی، "ئامادەکارییەکانمان تەواو کرد بۆ دابەشکردنی هاوکاری مانگانە بە سەر ٦٠٠ خانەوادە، إن شاء الله. ئەم هاوکاریانە بە پشتگریی خێرخوازەکان ئەنجام دەدرێن. جگە لە دابەشکردنی خۆراک لە کاتەکانی پێویست هاوکاری کەڵوپەڵی نووسین، جڵوبەرگ، گۆشتی قورئانی و هاوکارەکانی دیکەش دابەش دەکەین."
ناوبراو لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و باسی لەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییەکانیان چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ لە شارۆچکەی موهاجیری پارێزگای مەلەتی رووی دا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار وتی، "دەبێت تەواوی سیاسەتمەدارانی کە پرسی کوردی بۆ سوود و دەهاتووی خۆیان بەکار دەهێنن بزانن کە زیان بەم وڵاتە دەگەیێنن. دەبێت ئیتر رێگە نەدرێت کە پرسی کوردی وەک ئامرازێک بەکار بهێنرێت."
مەحموود شاهین یاردەدەری سەرۆکی گشتیی هودا پار بۆ کارباری یاسایی و مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ شاندێکی یاوەر کە پێکهاتبوو لە پارێزەرەکان سەردانی پسپۆڕی نەخۆشی شێرپەنجە دکتۆر محەمەد ئارسلان کرد کە لەبەر ئەوەی بیڕۆکەکەی لەبارەی "ئەتاتورکیزم و کەمالیزم" بەیان کردبوو بەند کرابوو.