بە بۆنەی مانگی تشرینی دووەم مانگی ئەسحاب وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەی "ئەستێرەکانی کە رێگاکەمان رۆناک دەکەن" رێکخست و ئەمساڵ باس لە ژیانی حەزرەتی "ام کلثوم" کرد.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر کە هەموو کە ساڵێک لە مانگی تشرینی دووەم کە وەک مانگی ئەسحاب رایگەیاندووە بۆ گرنگی دانەوە بە ژیانی یەکێک لە یارانی پێغەمبەر بەرنامەکانی جۆراجۆر رێکدەخات و ئەمساڵ باس لە ژیانی حەزرەتی ام کلثوم کچی پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) کرد.
بەرنامەکە لە پارکی شەهیدەکانی ١٥ی تەمووز لە دیاربەکر بەڕێوەچوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم دەستی پێ کرد و دواتر سەحەر یوجە وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
دوای وتارەکە منداڵەکانی کچ سروودیان پێشکەش کرد و دواتر ئەلیف عبدالهادیئۆغلو وتارێک لەبارەی ژیانی حەزرەتی ام کلثوم پێشکەش کرد.
"ام کلثوم یەکێکە لە یەکەم مسوڵمانەکانی کە بەیعەتی لەگەڵ پێغەمبەرەکەمان کردووە"
عبدالهادیئۆغلو بە کورتی باس لە ژیانی ام کلثوم کرد و وتی، "ام کلثوم لە نێوان ساڵانی ٦٠٥ و ٦١٠ لە مەککە لە دایک بووە. دوای حەزرەتی زەینەب و روقیە ٣ منداڵی پێغەمبەری خودایە (صلی الله علیه و سلم). ام کلثوم لەگەڵ دایکەکەی حەزرەتی خەدیجە و خوشکەکانی دیکەی خۆی یەکێک بوون لە یەکەم کەسەکانی کە بەیعەتیان لەگەڵ پێغەمبەرمان (صلی الله علیه و سلم) کردووە."
هەروەها وتی، "دوای هاتنی پێغەمبەرایەتی ئەبو لەهەب مامی پێغەمبەرەکەمان داوای لە کورەکانی کرد کە لە کچەکانی پێغەمبەرەکەمان جیا ببنەوە. عوتەیب کوڕی ئەبو لەهەب کە لەژێر ڕێنمایی باوکیدا کچی پێغەمبەری تەڵاق دا، لە ئەنجامی نەفریی حەزرەتی پێغەمبەر لەلایەن شێرەکانەوە پارچە پارچە کرا. دوای جیابوونەوەکە حەزرەتی روقیە هاوسەرگیری لەگەڵ حەزرەتی عوسمان کرد و کۆچیان کرد بۆ حەبەشە و پاشان بۆ مەدینە کرد. لە کاتی کۆچیدا، حەزرەتی روقیە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە ئەسپەکەی تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بوو و دواتر گیانی لە دەست دا."
"دەبێت بۆ منداڵەکانمان باس لە ژیانی ئەسحاب بکەین"
ناوبراو لە بەردەوامی باس لە هاوسەرگیری حەزرەتی عوسمان لەگەڵ ام کلثوم کرد و وتی، "حەزرەتی عوسمان کە بەهۆی کۆچی دوای حەزرەتی روقیە زۆر ناڕاحەت بوو دوای هاتنی وەحی لەگەڵ ام کلثوم هاوسەرگیری دەکات. دوای ئەم هاوسەرگیرییە حەزرەتی عوسمان وەک ذوالنورین واتە خاوەن دوو نوور ناو درا. چەند ساڵ دواتر کاتێک تەمەنەی ٢٠-٢٥ ساڵ بوو تووشی نەخۆشیێکی دژوار بوو و کۆچی دوای کرد."
عبدالهادیئۆغلو جەختی لەوە کرد کە دەبێت ئەسحابەکانی ئافرەت بۆ کچەکانمان وەک نموویەک بن و چەند ئامۆژگاریێک بە دایکەکان دایەوە و وتی، "بەم جۆرە بەرنامەیانە فێری ژیانی ئەسحاب و ئەو دژواری و زەحمەتیانەی کە بینوویانە بین و وەک نموونەیەک بۆ منداڵەکانمان باس بکەین. ئەگەر ئەمساڵ ژیانی ام کلثوم هەڵبژێردراوە دەبێت لێکۆلینەوە لەبارەی ئەنجام بدەین و بۆ منداڵەکانمان باس بکەین. باس کردن لە ئەسحابەکانی ئافرەت و فیداکاری و ژیانەکەیان بۆ منداڵەکانمان ئەرکێکە لە ئەستۆماندا."
عبدالهادیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "ئەمڕۆ دایکان بەیانیان زوو منداڵەکانیان لە خەو هەڵدەستن بۆ ئەوەی بتوانن بچنە قوتابخانە، بەڵام ناتوانن نوێژی بەیانی فێریان بکەن. ئەمە خەسارێکی گەورەیە. پێغەمبەرمان پێمان دەڵێت لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە دەست بەم ڕاهێنانە بکەن. پێویستە هەوڵێک لەم ئاراستەیەدا بدەین. دەبێت منداڵەکانمان بە سەبر و خۆڕاگری پەروەردە بکەین بەبێ ئەوەی دەستبەرداری بین. ئێمە لە سەردەمی دیجیتاڵیداین و بەداخەوە ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا منداڵەکانمان لێمان دەسەننەوە. خوای گەورە هەموومان بپارێزێت."
بەرنامەکە دواتر بە پێشکەشکردنی وتارەکانی کورت لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەسحابەکانی ئافرەت لە لایەن حافیزەکان بەردەوام بوو و دواتر بە پێشکەشکردنی دوعا لە لایەن سەنا گیزلی کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە کاروانی ئۆتۆمبێڵی محەمەد فاتیح کاجر وەزیری پیشەسازی و تەکنۆلۆجیای تورکیا ٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا کوشتنی ٧ ئەندامی پەکەکە لە باشوور و ڕۆژئاوا رادەگینێت.
لقی گەنجانی مەڵبەندی پارێزگای ڕحای هودا پار لە ئەنجامی "دیداری هەفتەیانەی گەنجایەتی ئازاد" لە کاتی نوێژی بەیانی لە مزگەوتی دەرگاهی ڕحا کۆبوونەوە.