سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و یاریدەدەری سەرۆکی گشتی هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی گولستان سۆنوک سەرۆکی دوورخراوی شارەوانی باتمان ئەندامی پارتی دەم کە بە قسەکانی هێرشی کردبوو سەر دامەزراوەی خانەوادە و دەهاتووی گەلی کورد.
رامانلی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر قسەکانی سۆنوک کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لە ئەرکەکەی دوورخرابوو.
"دەهاتووی گەلەکەمان کراوە ئامانج"
سەرکان رامانلی لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، "دوورخستنەوە و کۆمەڵکوژی بەس نەبوو. شەڕ، چۆڵکردنی گوندەکان، کۆچکردن و کۆنترۆلکردنی لەدایکبوون سوودی نەبوو. ئێستا بۆ کەمکردنی ژمارەی کوردەکان بە دەست فەمینیستەکانی ئەندامی خۆیان خانەوادە دەکەنە ئامانج و هەوڵی پیس نیشان دانەوەی خانەوادە دەدەن. ئەگەنا ئەم خانومەی کە دەهاتووی گەلی کورد دەکاتە ئامانج وا گومان دەکات کە بە خۆی لە لایەن لەقلەقەکان هێنراوە."
گولستان سۆنوک لە میانەی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی باسی لەوە کردبوو کە بەهۆی بینینی ئافیشەکانی کە مەدحی خانەوادە دەکەن زۆر "سەرسام" بووە.
سۆنوک وتبووی، "کاتێک شارەوانیمان وەرگرت لە بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئافرەتەکان شوێنێک نەبوو بۆ ئەوەی ئافرەتەکان بچن و لەوێ فکر وەربگرن. بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئافرەتەکان بە شێوەیەک دیزاین کرابوو کە ئافیشەکانی کە مەدحی هاوسەرگیری دەکرا دانرابوو. یەکەم جار کە چووینە ناو بارەگای شارەوانی ئافیشەکانی گەورە لەوێ هەبوون کە لەسەر نووسرابوو، 'خانەوادە پیرۆزترین بەهایە'، نووسینەکانی کە ئافرەت لە پلانی دووەمدا دەهشت و خانەوادەکەی دەخستە ناوەندی ژیان هەبوون. کاتێک ئەم شتانەمان بینی سەرسام بووین. لە ئەنجامدا ئێرە بەڕێوبەرایەتی کاروباری ئافرەتەکانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ رووی دا.
بەهۆی بارینی بەفر رێگای ١٥٤ گوند لە پارێزگاکانی مووش و بەدلیس لە باکوور داخران.
بەرخۆدانی عێراق راگەیاند کە ٢ ئۆپراسیۆن بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراویان ئەنجام داوە.