لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سلێمانی ٤ منداڵی کچ کە ٣یان خوشکی یەکتربوون گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە کاتەکانی بەیانی لە سەر رێگای کەلار-باڤەنۆر بەهۆی لە کۆنترۆل دەرچوونی ئۆتۆمبێلەکە رووی دا.
لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا ٩ کەس هەبوون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ منداڵی کچ گیانیان لە دەست دا.
بەرپرسێکی نەخۆشخانەی شەهید هەژار راگەیاند کە ٣ کەس لە قوربانییەکان خوشکی یەکتر و ئەوەی دیکە ئامۆزاکەیان بووە.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٥ کەسیش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند، "لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە ئەو گۆڕانکارییەی بە رزگارکردنی گەلی برای سوریا لە دەستی دیکتاتۆری بەعس کە ساڵانێکە بەردەوامە پێکهات، بە خێر بێت."
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە پارێزگای نەینەوا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ رووی دا.
إتحاد العلماء لەبارەی ڕوخانی رژێمی سوریا راگەیاند، "گەورەترین ئاواتی ئێمە دروستکردنی نەزمێکی نوێی ئیسلامییە کە دادپەروەری ئیسلامی تیایدا دەربکەوێت و بەتایبەتی کەشێکی ئارام دروست بێت بۆ گەلی سوریا کە پێکەوە لە ئاشتی و دیالۆگدا بژین."