زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە میانەی سەردانەکەی بۆ ڕحا لەگەڵ دەزگاکانی مەدەنی کۆبوویەوە و وتی، "بە ئیزنی خودا، قودس کە نزیکەی ٧٠ ساڵە لە ژێر داگیرکاریدایە، هەروەک چۆن لە داگیرکاریی خاچپەرستان ڕزگاری بوو، لە داگیرکاریی سەهیۆنیزم رزگاری دەبێت."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتیی هودا پار بەردەوامە لە سەردانەکانی لە پارێزگای ڕحا. لە ئەنجامی سەردانەکاندا لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی کۆبوویەوە.
یاپجیئۆغلو باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کرد و وتی، "بە ڕاستی نەک تەنها غەززە هەروەها مرۆڤایەتی لە ژێر هێرشەکەدایە. تەنها مرۆڤەکان ناکرێن؛ تەواوی بەهاکانی گرنگ و مرۆڤایەتی لە ژێر هێرشدانە؛ چاکە، ڕەحم، دادپەروەری، بەزەیی یان هەموو ئەو تۆمارانەی کە مرۆڤەکان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا خستویانەتە ڕوو هەموویان لە ژێر هێرشدانە. ئەخلاق کوژرا، مرۆڤایەتی کوژرا. منداڵە بێتاوانەکان کە هێشتا توانای قسەکردنیان نەبوو و تەنانەت منداڵەکانی ناو سکی دایکیان کە هێشتا چاویان بۆ دونیا نەکردبووەوە، کوژران."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتارەکەی باسی لەوە کرد، "نزیکەی ٨٢٥ ساڵ پێشتر لە ساڵی ١٠٩٩ خاچپەرستەکان هێرشیان کردە سەر قودس و پاشایەتی قودسیان دامەزراند. تەنها ٨٨ ساڵ بەردەوامبوو و دوای ٨٨ ساڵ مسوڵمانەکان قودسیان لە ژێر داگیرکاری رزگار کرد. قودس ئێستا لە ژێر داگیرکاری سەهیۆنیزمدایە. بە ئیزنی خودا، قودس کە نزیکەی ٧٠ ساڵە لە ژێر داگیرکاریدایە، هەروەک چۆن لە داگیرکاریی خاچپەرستان ڕزگاری بوو، لە داگیرکاریی سەهیۆنیزم رزگاری دەبێت."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ئەوەی کە هێشتا پڕۆژەیاسەکەیان لە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمان گفتوگۆی لە سەر نەکراوە و دواتر وتی، "پڕۆژەیاسایەکمان هەبوو، ساڵی رابردوو لە ٢٨ی مانگی ١ پێشکەشمان بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەشداریان لە تاوانی جینۆساید کردوون دادگایی بکرێن. رێککەوتنێک هەیە کە لە ساڵی ١٩٤٨ واژۆ کراوە بۆ ئەوەی رێگری لە تاوانی جینۆساید بکرێت. بە پێی رێککەوتنەکە دەبێت ئەو وڵاتانەی رێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە لە دژی جینۆساید بوەستن."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە تاوەکو ئێستا لە تورکیا لە دژی جینۆسایدکارەکان کەیسێکی دادگا نەکراوە و دواتر وتی، "ئێستا ئێمە چاوەڕوانی ئەمەین کە یاساکە بگوازرێتەوە ئەنجومەنی گشتی پەرلەمان. بە ڕێکخراوە مەدەنییەکان دەڵێین: گوشاریان لەسەر بکەن، دەنگتان بەرز بکەنەوە. لانی کەم تویتێک بڵاوبکەنەوە، هاشتاگێک بەناوی 'من بکوژم ناوێت لە وڵاتەکەماندا، ئەگەر جینۆساید هەبێت، پێویستە سزا بدرێن.' رەنگە ئەو کاتە باسی ئەو یاسایە کەمێک خێراتر بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی تەمومژی چڕ لە دیاربەکر رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ١٦ ئۆتۆمبێل رووی دا.
لە ناوچەی پیشەسازی باتمان لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات ئاگر دەرکەوت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە، هەروەها بزووتنەوەی دۆزێکە. ئێمە وەک ئەندامانی ئەم دۆزە، بۆ بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نیشتیمانی ئازیزمان و ئوممەتی ئیسلام."
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پێشکەش کردنی شانۆیێک بەناوی "مێردی ژنەکەم" لە دیاربەکر و شانۆکەی بە بێ ئەخلاقی وەسف کرد و راگەیاند کە ئەمە پڕۆژەی هەوڵی ئاساییکردنەوەی بێ ئەخلاقی پێکەوە ژیانی ئافرەتێک لەگەڵ چەند مێردە.