بەهۆی تەمومژی چڕ لە دیاربەکر رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ١٦ ئۆتۆمبێل رووی دا.
بە پێی زانیارییەکان، رووداوەکە لە چواڕێیانی سەیرانتەپە لە سەر رێگای ئیلازغ دیاربەکر کاتژمێر ٠٧:٣٠ی بەیانی بەهۆی تەمومژ رووی دا.
١٦ ئۆتۆمبێل تووشی رووداوەکە بوون و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و رووداوی هاتوچۆ رەوانەی ناوچەکە کران.
بەهۆی رووداوەکە رێگاکە بۆ ماوەیەکی درێژ داخرا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی پاتنۆسی پارێزگای ئاگری منداڵێکی ١٣ ساڵە بەناوی ئۆزان ئارین لە کاتی یاریکردن بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
یەحیا ئۆغراش بەرپرسی کاروباری پەروەردەیی هودا پار بانگێشتی کرد، "بانگێشتی ئەندامان و هاوڵاتیانی عەزیزمان دەکەین، زمانی دایکی خۆیان هەڵبژێرن. وەرن هەموومان پێکەوە خاوەنداری لە زمانی دایکی خۆمان بکەین. با بیکەین بە ئامرازێک بۆ یەکێتی و یەکڕیزی، نەک سیاسەتی چەوساندنەوە یان ئاسمیلەکردن."
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی نورداغی پارێزگای عەنتاب ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە شاری قەسری شیرین پارێزگای کرماشان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.