سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پێشکەش کردنی شانۆیێک بەناوی "مێردی ژنەکەم" لە دیاربەکر و شانۆکەی بە بێ ئەخلاقی وەسف کرد و راگەیاند کە ئەمە پڕۆژەی هەوڵی ئاساییکردنەوەی بێ ئەخلاقی پێکەوە ژیانی ئافرەتێک لەگەڵ چەند مێردە.
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار راگەیاند، "شانۆگەری شانۆیی بێ ئەخلاقی بە ناوی "مێردی ژنەکەم" کە خوازیارە لە لایەن شانۆکانی دەوڵەتەوە لە شارەکەمان نمایش بکرێت، بە ئەنقەست پێکهاتە و بەها کۆمەڵایەتییەکانی ئێمە دەکاتە ئامانج."
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە شانۆکە لە لایەن کەسێکی هاوڵاتیی کرواتیا نووسراوە و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلامی و ئەخلاقی کردووە.
ئەو کەسانەی ئەم جۆرە چالاکییانەی دژ بە ئیسلام و کەلتوورەکەمان لە شاری دیاربەکر کە شاری پێغەمبەرەکان و یارانی پێغەمبەرە پێشکەش دەکەن و پشتگری لێ دەکەن خاوەن نیەتی خراپن. ئەم جۆرە پڕۆژەیانەی کە بەهاکانی ئەخلاقی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج و هەوڵی ئاساییکردنەوەی پێکەوە ژیانی ئافرەتێک لەگەڵ چەند مێردێک دەدات، بە شێوەیەکی ئەنقەسد جێبەجێ دەکرێت. خواستی پێکەشکردنی ئەم شانۆیەی بێ ئەخلاقانە لە شارەکەمان بە پێی یاسا تاوانە. بانگێشتی بەرپرسان دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکەیان.
ئێمە وەک هودا پار جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکەین کە هەموو کاتێک لە دژی ئەو چالاکییانە دەوەستین کە بەهاکانی ئەخلاقی و دامەزراوی خانەوادەیی کۆمەڵگا دەکەنە ئامانج."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی تەمومژی چڕ لە دیاربەکر رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ١٦ ئۆتۆمبێل رووی دا.
لە ناوچەی پیشەسازی باتمان لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات ئاگر دەرکەوت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە، هەروەها بزووتنەوەی دۆزێکە. ئێمە وەک ئەندامانی ئەم دۆزە، بۆ بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نیشتیمانی ئازیزمان و ئوممەتی ئیسلام."