زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە، هەروەها بزووتنەوەی دۆزێکە. ئێمە وەک ئەندامانی ئەم دۆزە، بۆ بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نیشتیمانی ئازیزمان و ئوممەتی ئیسلام."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بە بۆنەوەی ١٢مین ساڵوەگەری دامەزراندنی هودا پار پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو وتی، "ئێمە وەک هودا پار ١٢ ساڵ پێشتر وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆ دادپەروەری، برایەتی و ئازادی دەستبەکار بووین. ئەم جوڵانەوەیە پیرۆزەی کە ١٢ ساڵ پێشتر دەستمانپێکرد ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بە هێزتر بەردەوام دەبێت. لەم قۆناغەدا بۆ ئەوەی خزمەت بە تەواوی میللەتەکەمان بکەین، ببیەن بە دەنگیان، ببەین بە چارەسەر بۆ کێشەکانیان بە تەواوی هێزەکەمان کارمان کرد."
هەروەها وتی، "لە ١٢مین ساڵوەگەری دامەزراندنی حیزبەکەمان دەمەوێت جارێکی دیکە بڵێم؛ هودا پار تەنها حیزبێکی سیاسی نییە، هەروەها بزووتنەوەی دۆزێکە. تێکۆشانەکەمان بۆ دامەزراندنی دادپەروەری، خۆشی و ئاشتی مرۆڤایەتییە. ئێمە وەک ئەندامانی ئەم دۆزە، بۆ بە دەستهێنانی خۆشنوودی خودا بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نیشتیمانی ئازیزمان و ئوممەتی ئیسلام."
یاپجیئۆغلو ئاماژەی بەوە کرد، لەو قۆناغەی دژوار کە نیشتیمان و ئوممەتی ئیسلام تێدا تێپەڕ دەبێت، ئاگایان لەو ئەرکە قورسەیە لە ئەستۆیاندایە و وتی، "بەردەوام دەبین لە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەکانی وڵاتەکەمان و ئوممەتی ئیسلام بە شێوەیەکی حەق، دادپەروەرانە و تیروانینێکی ئیسلامی. ئێمە بە بێ ئەوەی سەرمان لە بەرامبەر فشارەکان نزم بکەین بەردەوام دەبین لە ڕۆیشتن لە رێگای راستدا."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی پەیامەکەی وتی، "بەم وەسیلەیە دەمەوێت لە دڵەوە سوپاسگوزاری تەواوی خوشک و براکان بکەم کە پشتگریان لە ئێمە کردوون، متمانە و باوەڕیان بە ئێمە هەبووە. لە دەهاتوودا لە ناو یەکێتی و یەکڕیزی بە شێوەیەکی بەهێز کار دەکەین و دەبین بە دەنگی راستی و دادپەروەری، إن شاء الله. لە دڵەوە سوپاس و پێزانینی خۆم پێشکەش بە هەموو خوشک و براکانم دەکەم کە لە ڕۆژی دامەزراندنی حیزبەکەمان زەحمەتیان کێشاوە، پشتگریان کردوون و گەلەکەمان کە ئێمەیان بە تەنها نەهشتوون. هەروەها بە رەحمەت و میننەت یادی ئەو هاودۆزانە دەکەم کە پێکەوە لەو رێگایە ڕۆیشتین و کۆچی دوایان کردووە.
داوا لە پەروەردگارم دەکەم کە هودا پارەکەمان لەم رێگایە پیرۆزەدا بە بەرکەت بکات، لە خزمەتەکانی بە خێر بۆ نیشتیمانەکەمان، میللەتە ئازیزەکەمان و ئوممەتی ئیسلام سەرکەوتوو بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی تەمومژی چڕ لە دیاربەکر رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ١٦ ئۆتۆمبێل رووی دا.
لە ناوچەی پیشەسازی باتمان لە ناو کارگەیەکی دروستکردنی مۆبیلیات ئاگر دەرکەوت.
سەرۆکایەتی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر پێشکەش کردنی شانۆیێک بەناوی "مێردی ژنەکەم" لە دیاربەکر و شانۆکەی بە بێ ئەخلاقی وەسف کرد و راگەیاند کە ئەمە پڕۆژەی هەوڵی ئاساییکردنەوەی بێ ئەخلاقی پێکەوە ژیانی ئافرەتێک لەگەڵ چەند مێردە.