شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفراسێکی میدیایی رێکخست و باس لە چەند بابەتێکی گنرگی ڕۆژەڤ وەک پرسی کورد و هیرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن و غەززە کرد.
شاهزادە دەمیر لە سەرەتا باس لە پرسی کورد کرد و وتی، "پرسی کورد کە بەهۆی ئەو سیاسەتە نکۆڵی و ڕەتکردنەوە و ئاسمیلەکردنەوە دروست بووە کە لە ڕابردوودا پەیڕەو کرابوو، سەرەڕای هەندێک هەنگاوی ئەرێنی لە ٢٠ ساڵی رابردوودا تا ئێستا چارەسەر نەکراوە. پرسی کورد ساڵانێکە لە نێوان ئەو چەقبەستووییەدا گیر بووە کە دوو خاڵی توندڕەو دروستیان کردووە. لە لایەکەوە ئەو ڕێبازانەی کە ئەم پرسە لە چوارچێوەی ڕاستەقینەی خۆی جیا دەکەنەوە بە چارەسەرکردنی لە چوارچێوەی 'تیرۆر و توندوتیژی'دا؛ لە لایەکی دیکەوە ئەو پێکهاتانەی کە مەسەلەکە بەگوێرەی بەرژەوەندییە ئایدیۆلۆژی و رێکخراوەییەکانیان دەقۆزنەوە، هەنگاوەکانی بەرەو چارەسەری هێندەی تر قورستر کردووە. ئەم دوو ڕێبازە سوود بە یەکتر دەبەخشن؛ داخوازییەکانی گەلی کورد کە پێویستە لەسەر بنەمای ماف و یاسا باسی لێوە بکرێت دادەپۆشن."
"دەبێت پرسی کورد لە سەر بنەمای حەق و عەدالەت چارەسەر بکرێت!"
شەهزادە دەمیر لە بەردەوامی وتی، "پرسی کورد کە ساڵانێکی زۆرە یەکێک لە برینە خوێناوییەکانی کۆمەڵگاکەمانە، چیتر نابێت لە سایەی حیسابات و شەڕی سیاسیدا بمێنێتەوە، نە وەک ئامرازێک بۆ سیاسەتی ئیستغلالکردن بەکاربهێنرێت. ناونانی ئەو هەنگاوانەی کە دەبێت لە چوارچێوەی 'تسفیە' کردنی کێشەی 'تیرۆر و توندوتیژی' وەک چارەسەری پرسی کورد، یان کردنی مافە بنەڕەتییەکان بە بابەتی موزایەدە لە پێناو هەنگاونان بەرەو چارەسەر، بەشداری ناکات چارەسەری پرسەکە، بەڵام خەڵکیش بەلاڕێدا دەبات و بنەمای ئیستغلالکردنی پرسەکە بەهێزتر دەکات. بۆیە داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت. چارەسەرکردنی پرسی کورد لەسەر بنەمای ماف و دادپەروەری دەبێتە هۆی پتەوکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزی تورکیا، هەروەها ئازارەکانی ڕابردوو بە بنیاتنانی ئایندەیەکی هاوبەش دەگۆڕێتەوە."
"پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی ڕاستەقینە لە دژی رژێمی جینۆسایدکاری سەهیۆنی و داراییەکانی بگیرێتەبەر"
شاهزادە دەمیر لە بەردەوامی سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر یەمەن وتی، "رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی جارێکی دیکە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد و هێرشی قورسی کردە سەر ژێرخانی یەمەن. بەیاننامەکەی نەتانیاهۆ، سەرۆکی سەهیۆنییەکانی جینۆسایدکار کە ئەو شتەی بەرامبەر غەززە و لوبنانیان کرد بەرامبەر یەمەنیش دەکەن، دانپێدانانێکە سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی غەززە و لوبنان. سەرەڕای ئەمەش نە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نە جیهانی ئیسلامی نەیانتوانیوە کاردانەوەی بەرچاویان بەرامبەر بە رژێمی تیرۆریستی هەبێت."
هەروەها وتی، "ئێمە دەستخۆشی لە ئازایەتی گەلی ئازیزی یەمەن دەکەین، کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی سەهیۆنی. نابێت ئەوە لەبیر بکرێت کە بەردەوامی بێدەنگی وڵاتانی ناوچەکە لەدژی رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم هێرش و داگیرکارییانە وەک ڤایرۆسێک بۆ هەموو وڵاتان بگوازنەوە. پێویستە لە زووترین کاتدا هەنگاوی ڕاستەقینە لە دژی رژێمی جینۆسایدکاری سەهیۆنی و خاوەن داراییەکانی کە دان بە یاسای نێودەوڵەتیدا نانێت و ٣ وڵاتیان داگیرکردووە و لە یەک کاتدا هێرشیان کردووەتە سەر ٤ وڵات، بگیرێتەبەر. لەناو رێکخراوی هاوکاری ئیسلامیدا، جگە لە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە لەدژی رژێمی تیرۆریستی و داراییەکانی، پێویستە بڕیاری دەستێوەردانی دیفاکتۆی هاوبەش بۆ دڵنیابوون لە لابردنی تانکی داگیرکەر لە لوبنان، سوریا و غەززە بگیرێتەبەر."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا باسی لەوە کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری پێویستە پاڵپشتی لە سوریا بکرێت.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای باتمان-دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.