فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار سەبارەت بە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا باسی لەوە کرد کە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری پێویستە پاڵپشتی لە سوریا بکرێت.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا کۆنفرانسێکی میدیایی رێکخست و باس لە گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا و گرژی نێوان ئەفغانستان و پاکستان کرد.
فاروق دینچ لەبارەی شەڕی نێوان ئەفغانستان و پاکستان باسی لەوە کرد کە کێشەکە دەتوانرێت لە رێگاکانی سیاسی چارەسەر بکرێت و وتی، "دەبێت تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەی سیاسی لە نێوان هەردوو وڵات ناوبژوانی بکەن."
دینچ لەبارەی گەشەپێدانەکانی کۆتایی سوریا وتی، "دەبێت وڵاتانی ناوچەکە بۆ ئاوادانکردنەوەی دووبارەی سیاسەت و ئابووری سوریا ڕۆڵی چالاک بە ئەستۆ بگرن."
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی فاروق دینچ:
گرژی نێوان ئەفغانستان و پاکستان
"دوای هێرش سەر بنکەکانی سنووری، پاکستان هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خاکەکانی ئەفغانستان ئەنجام دایەوە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا. بۆ رێگری لە شەڕی نێوان ئەفغانستان و پاکستان کە نێوان بە نێوان رووی دەدەن دەبێت هەرچی زووە دەستی بە هەوڵەکانی دیپلۆماتیک بکرێن. دەبێت لە دژی رێکخراوەکانی چەکدار کە سەقامگیری و ئاشتی هەردوو وڵات دەکەنە ئامانج سیاسەتێکی هاوبەش بگیرێتەبەر.
دوای هێرشەکەی پاکستان بۆ سەر خاکەکانی ئەفغانستان ئیمارەتی ئیسلامی بەڵێنی وڵامدانەوەی دایەوە و ئەمەش خەتەری گەورەتربوونی شەڕەکە لەخۆ دەگرێت. رێگای سەقامگیری لە نێوان دوو وڵاتی دراوسێ کە رووبەڕووی هێرشەکانی ناوخۆیی و دەرەکی بوونەتە و هەوڵی دەستەبەرکردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری دەدەن، هاوکاریێکی بەهێزە. بۆیە دەبێت هەردوو وڵات لە دژی ئەوانەی هەوڵی تێکبردنی سیستەمی ئاسایشی هەردوو وڵات دەدەن پێکەوە حەرەکەت بکەن و بۆ رێگری لە هێرشەکان دانوستان بکەن. دەبێت تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئیسلامی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەی سیاسی لە نێوان هەردوو وڵات ناوبژوانی بکەن. دەبێت لەبیر نەکرێت کە قەیرانی ئەمنی دەبێتە هۆی ناسەقامگیری ئابووری و رێگری لەوە بکرێت کە وڵاتانی کە لە قۆناغێکی نزیکدا بەهۆی شەڕ تووشی ئێش و ئازارەکانی گەورە بوون دووبارە بەرو تێکچوون بچن.
گەشەپێدانەکانی سوریا
دوای ڕوخانی رژێمی ٦١ ساڵەی بەعس لە سوریا، ئەو هیوا و خۆشییەی کە لەو وڵاتەدا سەری هەڵدا، دیسانەوە سێبەری ئاژاوەگێڕی و مشتومڕی تایفەگەرییان لەسەرە. پەیامە یەکگرتوو و دیالۆگەکانی ئیدارەی نوێ دژ بە تایفەگەری و ناسەقامگیری گرنگن. پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە هەنگاو بنێن بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا، کە باجی شەڕی ناوخۆی بە سەدان هەزار قوربانی و ملیۆنان ئاوارە و ماڵوێرانی گەورە داوە.
لەم چوارچێوەیەدا پێویستە پشتیوانی لە ئیدارەی نوێی سوریا بکرێت کە پەیامی یەکگرتوویی پتەو و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو چین و توێژەکان دەدات. بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی بەشێک لە پێکهاتەکانی وڵات، پێویستە پرۆسەی بنیاتنانی سیاسی خێراتر بکرێت و دەستوورێکی نوێ دابنرێت کە جیاوازی ئایینی و تائیفی و نەتەوەیی لەباوش بگرێت. بۆ ڕێگریکردن لە قەیرانەکان، پێویستە سەرکردەکانی کۆمەڵگا بەردەوام بن لە چالاکییەکانی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی نوێ و ڕێگری لە ڕاکێشانی وڵات بۆ ئاژاوەیەکی نوێ بکەن.
هەروەها پێویستە وڵاتانی ناوچەکە ڕۆڵێکی چالاکتر لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سیاسی و ئابووری سوریادا بگێڕن. پێویستە تێبکۆشرێت بۆ هەڵگرتنی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لەسەر وڵات، هەروەها سەرچاوە داراییەکان بۆ بنیاتنانی شارەکان و ژێرخانەکان بەکار بهێنرێن. بوژانەوەی سیاسی و ئابووری سوریا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سەلامەت و شکۆمەندانەی ئەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتانی ناوچەکەدا پەنایان بردووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای باتمان-دیاربەکر کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە تورکیا کەسێک بە ناوی ت.س.ئو بێڕێزی لە قورئانی کەریم کردبوو لە لایەن دادگا بڕیاری بەندکردنی درا.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار راگەیاند، "داواکاری مافە بنەڕەتییەکان نابێت بە هیچ شێوەیەک بخرێنە ژێر دانوستانەوە؛ پرسی کورد دەبێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی و بە گەرەنتی دەستووری لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی یەکسان چارەسەر بکرێت."