وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد راگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ بە نرخی ١٤٠ ملیۆن لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٣٣٦ هەزار خانەوادە دابەش کراوە.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ٣٣ وڵاتی جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات سەبارەت بە چالاکییەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
بە بەشداری جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد، ئەردال ئەلیبویوک یاریدەدەری سەرۆکی گشتی کاروانی ئومێد و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی وەقفەکە کۆبوونەوەی وەقفەکە بەڕێوەچوو و دواتر راگەیەندراوێکی میدیایی سەبارەت بە چالاکییەکانی وەقفەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا بڵاو کرا.
بە پێی راگەیەندراوەکە، وەقفەکە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا لە ناو وڵات بە نرخی ٥٠ ملیۆن و ٢٣٧ هەزار و ٣٣٥ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٦٠ هەزار و ٥٤٦ خانەوادە دابەش کردووە.
هەروەها باس لەوە کرا، لە دەرەوەی وڵات بە نرخی ٨٩ ملیۆن و ٦٢١ هەزار و ٥٨٦ لیرەی تورکی هاوکاری بە سەر ٢٧٥ هەزار و ٤٥٠ خانەوادە دابەش کردووە.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە لە چالاکییەکانی دەرەوەی وڵات لە ٣٣ وڵات ئەنجام دراوە و گرنگی بە فەلەستین و کەناری غەززە، سوریا، لوبنان و یەمەن دراوە.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە ١٠ پارێزگای وڵات تیمەکانی فڕیاگوزارییان دامەزراندووە و هەوڵ دەدەن لە ساڵی ٢٠٢٥دا ئەم ژمارەیە زیاتر بکەن.
ناوبراو لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد، دوای دەستپێکردنی ئاگربەست لە کەناری غەززە دەستی بە چالاکییەکان بۆ نوژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی النصری کەناری غەززە دەدەن کە بەهۆی هێرشەکان زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە. بودجەیەکی ٦١٥ هەزار دۆلاری بۆ نەخۆشخانە تەرخان کراوە و لە ماوەی ٣ مانگ نوژەن دەکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوای سەرکەوتنی خۆڕاگرە قارەمانەکانی غەززە لە بەرامبەر سەهیۆنییەکانی داگیرکەر، هودا پار لە باتمان مەراسیمێکی پیرۆزبایی رێکخست.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.