زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "دەبێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نکرێتە بابەتی دانوستان."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بۆ چەند سەردانێک لە پارێزگای باتمان بوو لەگەڵ بازرگان و نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی کۆبوویەوە.
یاپجیئۆغلو دوای سەردانەکەی لە شارەکە پێش لەوەی لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کۆبوویەوە و راگەیەندراوێک لەبارەی قۆناغەکەی نوێ بڵاو کردەوە.
یاپجیئۆغلو لە سەرەتا باس لە سەردانەکەی بۆ باتمان کرد و وتی، "ئەمڕۆ هاتینە باتمان. لە بازاڕەکە سەردانی دوکاندارەکانمان کرد. لە چایخانەیەک دانیشتین و لەگەڵ هاوڵاتیان قسەمان کرد. إن شاء الله، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کۆدەبین."
"ئەگەری هەیە رژێمی داگیرکەر بە هەمان شێوەیەی لە لوبنان ئاگربەست پێشێل دەکات لە غەززەش بکات"
یاپجیئۆغلو باس لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە کرد کە ١٥ مانگە بەردەوامە و وتی، "رژێمی داگیرکەر بۆ ماوەی ١٥ مانگ یەکێک لە ترسناکترین جینۆسایدەکانی لە غەززە ئەنجام دایەوە. لە ناوچەیەکی زۆر بچووک زیاتر لە ٢ ملیۆن غەززەیی تەنها لەبەر ئەوەی لە خاکەکانی خۆیان دەژین، لەبەر ئەوەی بە پێی باوەڕی خۆیان دەژین و هەروەها بەهۆی نەژادەکەیان تووشی جینۆساید بوون. لە ئەنجامدا رێککەوتنێکی ئاگربەست واژۆ کرا. بەڵام دوای ئەوەی رێککەوتنەکە واژۆ کرا رژێمی داگیرکەر تا کاتی دەستپێکردنی ئاگربەستەکە بەردەوام بوو لە کۆمەڵکوژی. هەروەها تا کاتی ئاڵوگۆڕی ئەسیر بەردەوام بوو لە کۆمەڵکوژی و ئەگەری هەیە ماوەیەکی دیکەش بەردەوام بێت. چونکە سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا، گەورەترین پاترۆنی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، ترامپ، وتی، 'من سەبارەت بە ئاگربەستەکە بە ناتانیاهۆم وت، بەڵام پێمگوت ئەوەی کە دەبێت بیکەیت بیکە' نەتانیاهۆی کە ئەم چێکە سپییەی وەرگرتووە و ئەگەری هەیە رژێمی داگیرکەر بە هەمان شێوەیەی لە لوبنان ئاگربەست پێشێل دەکات لە غەززەش بکات."
"بەرخۆدانی فەلەستین سەرکەوتنی بە دەستهێناوە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بەڵێ، لە غەززە جینۆسایدێک رووی دا. ئێستا ئاگربەستێک واژۆ کرا. غەززەییەکان کەمێک راحەت بوون. لە ئێستادا پێویستە هەرچییەک لە تواناماندا بێت بیکەین بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی براکانمان لە غەززە و یارمەتی غەززە بدەین بە زووترین کات لەسەر پێی خۆی بوەستێتەوە.
رژێمی سەهیۆنی کە بۆ ماوەی ١٥ مانگ جینۆسایدی ئەنجام دا، هیچ دەستکەوتێکی نەبوو. تەنها بە کوشتنی منداڵ و ژن و خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری، نیشانەیەکی ڕەشی لەسەر برۆی هێنا. إن شاء الله، تا مێژووی مرۆڤایەتی بەردەوام بێت، ئەم پەڵە تا دوا مرۆڤ هەرگیز لە پێشەوەی ئەو ستەمکارانە لەناو ناچێت. ئەوان نەیانتوانی بە هیچ کام لە ئامانجەکانیان بگەن، نە سەربازی و نە سیاسی. ئەوان ئەوەی چاوەڕێیان دەکرد لە پلانە نزیک و درێژخایەنەکانیان بەدەستیان نەهێنا. ناچار بوون پاشەکشە بکەن، لووتیان لێدرا، بەبێ ئەوەی بگەنە ئامانجەکەیان. إن شاء الله، لەمە خراپتر دەبێت.
رەنگە هەندێک کەس بە شێوەیەکی جیاواز ڕوونی بکەنەوە کە براوەی شەڕێک کێیە تەنها بە سەیرکردنی ئەوەی کە هەر لایەنێک چەند کەسی کوشتووە، بەڵام ئەگەر لایەنێک ئامانجەکانی نەگەیشتبێت گرنگ نییە چەند کەسی کوشتووە، ئەوا دۆڕاوە. لە لایەکی ترەوە ئەو لایەنەی کە لانیکەم هەندێک لە ئامانجەکانی خۆی بەدیهێناوە، براوەی ئەو شەڕەیە، هەرچەندە زیانی بەرکەوتبێت. إن شاء الله بەرخۆدانی فەلەستین سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت. ئەمە سەرکەوتنێکە و سەهیۆنیزم زەلیل کراوە. ئەوان شکستیان هێنا لە گەیشتن بە ئامانجە سەربازییەکانیان. ئەوان دەیانگوت بە زۆر دیلەکانیان دەبەنەوە، بەڵام شکستیان هێنا. ئەوان گوتیان حەماس و بەرخۆدانی فەلەستین لەناو دەبەن، بەڵام شکستیان هێنا لەو کارەدا. خەونیان بە داگیرکردنی غەززە بە تەواوی دەبینی، ئێستا لە غەززە دەکشێنەوە. هەوڵیاندا خەڵکی غەززە لەوێ دەربکەن، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی. ئەوان دەیانویست دوو جۆر کۆچیان هەبێت. ئەوان هەوڵیان دەدا فەلەستینییەکان بە زۆر لە خاکەکانی فەلەستین دەربهێنن و جولەکەکانی هەموو جیهان ڕازی بکەن بۆ ئەوەی لە خاکەکانی فەلەستین نیشتەجێ بن. تەواو پێچەوانەکەی روویدا. خەڵکی غەززە بەردەوام بوون لە مانەوەیان لە غەززە. زیاتر لە ملیۆنێک جولەکە کە پێشتر لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نیشتەجێ بوون، ناچار بوون هەڵبێن. إن شاء الله ئەمە سەرەتای کۆتایی بێت بۆ رژێمی داگیرکەر."
"گەلی سوریا شۆڕشێکیان ئەنجام دا بەڵام هێشتا ئیمپریالیستەکان تا ئێستا دەستیان لە سوریا لانەداوە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە ڕووخانی رژێمی بەعس لە سوریا و گەشەپێدانەکانی کۆتایی وڵات وتی، "٦ هەفتە پێشتر رژێمی بەعس لە سوریا ڕوخا. بەشار ئەسەدی زالم و دیکتۆتاری سوریای بەجێ هشت و هەڵات. خەلکی سوریا شۆڕشێکیان ئەنجام دا. توانیان سەرکردە زاڵم و دیکتاتۆرەکە بڕوخێنن. هیوادارین کە جارێکی دیکە ستەمێکی بەم شێوەیە رووی نەدات. بەڵێ، ئەوەی لە سوریا رووی دا شۆرشێکیە. زالمێک ڕوخاوە بەڵام هێشتا ئیمپریالیستەکان تا ئێستا دەستیان لە سوریا لانەداوە و لە هەموو دەرفەتێک باس لەوە دەکەن کە واز لەوێ ناهێنن. خودا دەرفەت بەوان نەدات. ئەوان دەیانەوێت لە سوریا ئاڵۆزی هەبێت.
لێرەوە بە هەموو گەلی سوریا دەڵێین: 'ئێوە لە ژێر ستەمی ستەمکارێکدا کە هەمووتانی چەوساندەوە، گریان. ساڵانێکی زۆرە ئازار دەچێژن. بە فەزڵی خوای گەورە لە دەست ئەم ستەمکارە رزگارتان بووە. ئێستا بۆ ئەوەی جارێکی تر بە پرۆسەیەکی هاوشێوەدا نەڕۆین و بەسەر یەکتریدا نەسەپێنن و بکێشرێنە ناو ئاژاوەیەکی خراپترەوە، کۆببنەوە بۆ دامەزراندنی سیستەمێک کە هەمووان لەخۆبگرێت و بە تەواوی دادپەروەرانە بێت. ناکۆکی و جیاوازییە بچووکەکانی نێوانتان وەلا بنێن. دەبێت مرۆڤەکان بە ناسنامەی نەتەوەیی جیاوازەوە کۆببنەوە و سیستەمێک کە غەیرە موسڵمانەکانیش هەست بە ئاسوودەیی بکەن، بە دڵنیاییەوە نزیکترین سیستەمە لە دادپەروەری خوای گەورە. چونکە ئیمانمان ئەرکی پاراستنی ژیان و ماڵ و شەرەف و نامووس و عەقل و نەوەکانی ئەوانەی باوەڕیان بە ئایینە جیاوازەکان هەیە بەسەرماندا دەسەپێنێت. بۆیە ئەوەی دڵنەوایی بۆ موسڵمانان لە خاکە ئیسلامییەکان و شارە ئیسلامییەکان دەهێنێت تەنها سیستەمێکە کە لای خوای گەورە قبوڵکراو دەبێت. جۆرێکە لە حکومەت کە لای خوای گەورە قبوڵ دەبێت. إن شاء الله، سوریا بەم شتە بگات."
"لە ناوچەکە و لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوا لەبارەی قۆناغەکەی نوێ لەگەڵ هاوڵاتیان راوێژ دەکەین"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی باس لە قۆناغی نوێ کرد کە دوای راگەیەندراوی دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لەبارەی ئۆجالان دەستی پێکرد و وتی، "ئەم قۆناغە چییە، بۆ چییە، چی رووی دەدات؟ هێشتا ناوێکی هاوبەش لەمبارەیە نەدراوە. کەسانێک دەڵێن، ئەمە قۆناغی چارەسەری نوێیە. لایەنی حکومەت دەڵێت، هیچ پرۆسەیەکی چارەسەری نوێ لە ئارادا نییە، کە ئەمە پرۆسەیەک نییە، ئەوانەی چەکیان هەیە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە جگە لە دانانی چەکەکانیان، ئێستاش ئەمە دەرفەتێکە بۆ گواستنەوە بۆ تورکیایەک بەبێ توندوتیژی و تیرۆر، و کە ئەمە بە دڵنیاییەوە دابین دەکرێت. ناوەکەی هەرچییەک بێت، هەم ئەمڕۆ و سبەینێ و لە ڕۆژانی دواتریشدا لە پارێزگاکانی دیکەی هەرێم وەک پارێزگاکانی دراوسێمان لە ماردین و دیاربەکر بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان سەبارەت بەم بابەتە. بێگومان بۆچوون و پێشنیاری هاوڵاتیانی نیشتەجێی پارێزگاکانی ڕۆژئاواش لەبەرچاو دەگرین."
"پرسی کورد بریتی نییە لە چەکەکانی دەستی پەکەکە و هەروەها پرسەکە ئەو نییە"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "پێش لە هەموو شتێک دەبێت ئەمە بڵێین، چەک و توندوتیژی رێگایەک نییە بۆ بەدەستهێنانی مافەکان. بێ گومان دەبێت واز لە چەک بهێنرێت. کێشەیەکمان هەیە کە زیاتر لە سەدەیەکە وزە و سەرچاوەی وڵات بە فریو دەدات و زیان بە برایەتیمان دەگەیەنێت. کێشەی تێکچوونی برایەتیمان، پرسی کورد... دەبێت بێ گومان ئەمە چارەسەر بکرێت. پێش لە هەموو شتێک دەبێت ئەم دوو پرسە تێکەڵ نەکرێن. پرسی کورد بریتی نییە لە چەکەکانی دەستی پەکەکە و هەروەها پرسەکە ئەو نییە. تێکەڵکردنی ئەم دوو پرسە دەبێتە هۆی چارەسەر نەکردنی هیچ یەکێکیان. یەکێکیان مەرجی ئەوەی دیکە نییە، یەکێکیان هۆکاری ئەوەی دیکە نییە. جیاوازن لە یەکتر بەڵام لە هەنێک شوێن تێکەڵبوونەتە و دەبێت جیاواز لە یەکتر هەڵبسەنگێنرێت و بێ گومان چارەسەر بکرێت."
"دەبێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نکرێتە بابەتی دانوستان"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "بە شێوەیەکی روونتر؛ نابێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بکرێت بە مەرجی دانانی چەک. هەروەها دەبێت نەکرێت بابەتی دانوستان کە پرسی کورد پرسێکی مافە. هەروەها لە لایەکی دیکەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی هەنگاو بنرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە یان نا، دەبێت چەک دابنرێت. چونکە چەک و کردەوەی چەکداری خۆی بەربەتێکە لە بەردەم چارەسەری ئەو پرسە. دەبێت ئەم بەربەستە نەهێڵرێت. ئەگەر ئەم ئاستەنگە لاببرێت، هەمووان سودمەند دەبن، برا کوردەکانمان زۆرترین سوودمەند دەبن. چونکە کورد زۆرترین زیانی لەم چەکەوە بەرکەوتووە و ئەگەر چەکەکان دانەنرێن رەنگە زیانەکانی ئەو کوردانە زیاتر بن یان بەردەوام بن."
"لە راستیدا ئەو حیزبانەی سیاسی کە پارتی دەم لەگەڵیان دیدار دەکات نازانن کە قۆناغەکە بەرەو کوێوە دەچێت"
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی سەبارەت بە دیداری پارتی دەم لەگەڵ حیزبەکانی سیاسی وتی، "لە نێوان حیزبەکانی سیاسی هەڤدیتنێک هەیە. هەنێک لە حیزبەکان سەردانی یەکتر دەکەن. وەک دەزانن شاندێکی پارتی دەم دوای سەردانی عبدالله ئۆجالان لە دوورگەی ئیمرالی، لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەنێک حیزبەکانی سیاسی دیداری کرد. ئامانجی ئەم شاندە چییە، بە کام سیفەت ئەم پەیامانە دەهێنن؟ زۆر باش نازانین. وەک دەزانن راگەیەندراوەکان زۆر کەمن. لە راگەیەندراوەکان ئەمە تێدەگەین، ئەو پەیامانەی لە ئیمرالی وەریان گرتووە بە حیزبەکانی سیاسی رادەگینن و ئەگەری هەیە ئەو ئامۆژگاری و پێشنیارانەی لە حزیبەکانی سیاسیان وەرگرتووە لە دیداری دووەمدا ببنە بۆ ئیمرالی. ئێمە نازانین ئەوەی دەکرێت تەنها خزمەتگوزاری پۆستە یان نا. ئەوان رایانگەیاند کە لێدوانێکی ورد دەدەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو لێدوانەی کە داویانە هیچ وردەکارییەکی نییە. لەگەڵ هەندێک لایەنی سیاسیش کۆبوونەوەمان هەبوو. ئەو دەرەنجامەی کە لەم وتووێژانەدا بەدەستمان هێناوە ئەوەیە کە هەم ئەوانەی لەو شاندەدان و هەم شاندی لایەنە سیاسییەکان زانیارییەکی زۆر ڕوونیان نییە سەبارەت بەوەی کە پرۆسەکە چۆن پەرەدەسێنێت کاتێک ئەو دانوستانانە ئەنجام دەدەن. إن شاء الله بەم زووانە خەڵک بە وردی ئاگادار بکرێتەوە لەوەی کە پرسەکە چییە و پرۆسەکە بەرەو کوێ دەڕوات."
یاپجیئۆغلو لە کۆتاییدا وتی، "لە پەیوەندییەکانماندا لە باتمان و پارێزگاکانی دیکەدا بیروڕا لەسەر ئەم پرسانە ئاڵوگۆڕ دەکەین. دوای وەرگرتنی بۆچوونی هاوشاریانی خۆمان و إن شاء الله لە ئایندەیەکی نزیکدا پەیوەندییەکانمان لە پارێزگاکانی تر تەواو بکەین، لێدوانێکی گشتگیرتر لەسەر ئەو پرسانە دەدەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات.
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، پابەندبوونی پتەوی بەرخۆدانی فەلەستینی بە رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند.