زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە شاری مێردین لەگەڵ هاوڵاتیان دیداری کرد و گوێی لە کێشەکانیان راگرت.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بۆ چەند سەردانێک لە پارێزگای مێردین بوو لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی، سەرۆکی هۆزەکان، ڕیشسپییەکان و هاوڵاتیان دیداری کرد.
یاپجیئۆغلو لە سەرەتا سەردانی بارەگای مەڵبەندی حیزبەکەی لە مێردین کرد و سەبارەت بە چالاکییەکانیان زانیاری وەرگرت.
یاپجیئۆغلو دواتر سەردانی گوندی گۆلیێ کرد و لەگەڵ ئەندامانی هۆزی دایشی دیداری کرد.
دوای گفتوگۆ لەگەڵ هاوڵاتیان و قسەکردن لەبارەی پرسەکانی ڕۆژەڤ، یاپجیئۆغلو چووە شارۆچکەی قۆسەر.
یاپجیئۆغلو لەوێ لەگەڵ سەرۆکی بۆرسیای بازرگانی قۆسەر، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی کۆمەڵایەتی مێردین و سەرۆکی هۆزەکان و موختارەکان و جووتیاران دیداری کرد.
یاپجیئۆغلو گوێ لە کێشەی هاوڵاتیان لەبارەی ناوچەکە و کشتوکاڵ وەرگرت و لەکن خۆی یادداشتی کرد.
یاپجیئۆغلو دواتر سەردانی چەند گوندێکی دیکە کرد و بەشداری لە پرسەیەک لە گوندی بۆزقەترێ کرد و دواتر لەگەڵ هاوڵاتیان دیداری کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین لە نێوان دوو خانەوادە شەڕی چەکداری رووی دا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس بریندار بوون کە رەوشی یەکێکیان گرانە.
بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاگرەکەی هۆتێلێک لە تورکیا پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بۆ تورکیا راگەیاند.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.