وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سبەینێ لە دیاربەکر رێپێوانێک بە تەوەری "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" رێکدەخات.
بە بۆنەی هەفتەی جیهانی قودس سبەینێ کە لە دیاربەکر رێپێوانێک بە تەوەری "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" بەڕێوە دەچێت.
رێپێوانەکە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن إتحاد العلماء، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ئیسلامی دیاربەکر، وەقفی زانایانی مەدرسە، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، دەزگای پەروەردەیی و هاودەنگی سوفا، پلاتفۆرمی شەهید عەلی حەیدەر بەنگی و قودسی ئازاد رێکخراوە و سبەینێ کاتژمێر ١٤:٠٠ لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سەبارەت بە رێپێوانەکە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، رێپێوانەکە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە چواڕێیانی دونیا دەستپێ دەکات و لە پارکی رۆبۆسکی کۆتایی دێت و بانگێشتی تەواوی هاوڵاتیان کرا کە بەشداری لە رێپێوانەکە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری قەسری شیرین پارێزگای کرماشان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.
لە دیاربەکر رێپێوانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بەڕێوەچوو. فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس لە میانەی بەشداری لە رێپێوانەکە جەختی لەوە کرد، تێکۆشان تا کاتی ئازادی گشتی فەلەستین بەردەوام دەبێت.
لە دیاربەکر پانێلی "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامی هەفتەی جیهانی قودس رێکخرابوو. لە وتارەکانی کە پێشکەش کران چەندین پەیامی گرنگ درا.